قەندیل بە داگیركەران ناشكێت
Friday, 16/09/2011, 12:00
چیاى قەندیل كەوتۆتە نێوان شارى قەڵادزێ ى باشورى كوردستان و شارى خانێ ى ڕۆژهەڵاتى كوردستانەوە لە چیاى شێخ ئایشێ ى هەڵكەوتوو لە ڕۆژهەڵاتى شارۆچكەى قەسرێ ى سەر بەشارى سۆرانى پارێزگاى هەولێرەوە هەتا دەگاتەوە چیاكانى چەكوش و سادرى هەڵكەوتوو لە ڕۆژهەڵاتى شارى قەڵادزێوە هەر بە زنجیرە چیاكانى سەر بە چیاى قەندیل دەژمێردرێن كە هەمان زنجیرە چیاكانى بە ستراوە بە چیاى قەندیلەوە لە بەشى ڕۆژهەڵاتى كوردستانەوە لە ڕۆژئاواى شارى خانێوە دەست پێ دەكات هەتا دەگاتەوە گوندى ئاڵوەتانى سەر بەشارى سەردەشتى ڕۆژهەڵاتى كوردستان . چیاى قەندیل و زنجیرە چیا بەستراوە و نزیكەكانى بە قەندیلەوە چوار وەرزە زۆر ساردن و بەفراوین بە درێژایى مێژوو هیچ هێزێكى داگیركەر و هیچ هێزێكى جولانەوەى كوردستان نەیان توانیون تێ یاندا جێگیرببن بە تایبەتیش لە وەرزەكانى زستان و بەهارو پاییزدا بەڵام هێزى گەریلا چوار وەرزە لەناو هەموو زنجیرە چیاكاندا جێگیرن لە هەردوو بەشە خاكى باشوورو ڕۆژهەڵاتى كوردستاندا كە زۆر سەخت و عاسێن هێزى گەریلا لە ساڵى 1998 دا لەو زنجیرە چیایانەدا جێگیر بوون .
هێزى گەریلا بریتین لە هێزێكى توندو تۆڵو گورج و گۆڵى بوێرو دلێرو خاوەنى پڕەنسیپى ڕێكخراوەیى هاو سەردەمیانە بە گوێرەى پێكهاتەو هەڵكەوتەى جوگرافیاى خاكى كوردستان كە لەپارتى كرێكارانى كوردستان و پارتى ژیانى ئازادى كوردستان و پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان و پارتى یەكێتى دیموكراتى كوردستان پیكهاتون لەبن چیاى قەندیل دا گردێكى بەرزو پان و بەرینى پڕ لە دارستانى چڕ هەیە لەبەشە خاكى باشورى كوردستاندایە كەوتۆتە نێوان چیاى قەندیل و چیاى چەكوشەوە كە جیا لە هێزى گەریلا هێزى پێشمەرگەى كۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتكێشانى كوردستانى تێدا جێگیرن كە هاوپەیمانى هێزى گەریلان و عەبدوڵڵا دلێر ناسراو بە عەبدوڵڵاى كۆنە پۆشى خەڵكى شارى مەریوانى ڕۆژهەڵاتى كوردستان ڕێبەرایەتى یان دەكات.
داگیركەرانى كوردستان ژمێریارى و پێوانە و هەڵسەنگاندن وەكو گەورەترین مەترسى بۆسەر خۆیان لەناو جوڵانەوەى كوردستاندا تەنیا بۆ هێزى گەریلادەكەن بۆیە داگیركەرانى كوردستان بە تایبەتى لە ساڵى 2007 هەتا ئێستا بوونەتە هاوپەیمانى تەواو بۆ لەناوبردنى هێزى گەریلاى كوردو كوردستان پارێز و چیاى قەندیل و زنجیرە چیاكانیان بە تایبەتى ئاگربارانى چڕو پڕكردون و ئەگەر وەكو ڕابردوو هێزى گەریلاو هێزەكانى پێشمەرگەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان لە شەڕى خۆخۆرانەو كوردو كوردستان خۆرانە خۆیان بپارێزن ئەوە قەندیلو زنجیرە چیاكانى و هەموو چیاكان و زنجیرە چیاكانیان و هێزى گەریلایان بە داگیركەران ناشكێن سەر كەوتنى داگیركەرانى كوردستان بەسەر كوردو كوردستاندا بە درێژایى مێژوو لە شەڕەكانى خۆخۆرى و كوردو كوردستان خۆرییكردنى جوڵانەوەكانى كوردستانەوە سەرچاوەیان گرتوون وە پەیوەندیەكانى نێوان داگیركەرانى ئێران و توركیا لەگەڵ لایەنەكانى باشورى كوردستاندا بە تایبەتى لە 20ساڵى ڕابردوودا بە ناوەكانى دۆستایەتى و دراوسێ یەتى و فەرهەنگى و گەشتیارى و دبلۆماسى و ئابوورى و بازرگانى كردنەوە تەواو كوردو كوردستان خۆریكردن بوون هەربۆیەشە هەردوو ڕژێمى داگیركەرى كوردستان هەموو سنوورانیان بە زاندون و ئەو سنورە دەست كردانەى دەستانى ڕەشى خۆشیان لە كوردستاندا لەبەرچاو نەگرتوون وەكو سنورانى نێو دەوڵەتى یان جیاكردنەوەكانى گەلان و خاكەكانیان لە یەكترى ئەو سنورانەى دەستكردیان تەنیا بۆ داگیرو دابەش و پاوان كردنى كوردو كوردستان بەسەر خۆیاندا دیارى كردون كە پارچە پارچە كردنى یەكێتى خاك و گەلى كوردو كوردستانە.
لە كرداریشدا لەناو جەستەو گیانى گەلانى كوردستاندا سنوورە دەست كردەكان سنورانى بێ نرخن و بەهیچ نەزاندراون بۆیە هەماهەنگى و هاوكارى و هاودەنگى و هاوڕەنگى و هاوهاوارى ئازادى خوازانە لەناو كوردو كوردستاندا ڕاستە ڕێگاى خۆیان گرتوون و ئاوێتەو تێك هەڵكێش بوون هێزى گەریلا لە فرە گەلان پێك هاتوون بەڵام زۆرایەتى یان لەگەلى قارەمانى كوردن لە دایكان و باوكان و خوشكان و برایانى شێرو پڵینگ و هەڵۆو بازەكانى دلێرى و بوێرى و خۆڕاگرین. هەر بژین بەو جۆرە كەسایەتیە سەنگینە تانەوە هێزى گەریلاى كوردو كوردستان پارێز.
گەریلا
گەریلا قارەمانە
پڵنگو شێری چیاكانە
خوێن و گیانى كوردان
تەنیا ئەو پێشڕەومانە
دروشم و ڕەمزى ئازادین
كاروانى سەرفرازین
هەردەم گورز وەشێنن
داگیركەر دەبەزێنن
باوەڕیان وەك پۆڵایە
هێزیان قەت لەبن نایە
سەرماو گەرما ناناسن
بۆهەموو كورد پێناسن
لەگەرمێن و كوێستانن
نمونەى كوردستانن
كچ و كوڕ ژن و پیاون
لەجیهاندا ناسراون
منیش وەك كوردى دلێر
وەك بەچكەى پڵنگ و شێر
زانا و دلێرو مەردم
لەگەڵ گەریلاى كوردم
هەتا دوا پشووى ژیانم
گەریلا لەگەڵتانم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست