فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر له له‌نده‌نه و نیو ملیۆن دۆلاری پێگیراوه
Wednesday, 13/10/2010, 12:00
له سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو له سلێمانییه‌وه، هه‌واڵێک به کوردستانپۆست گه‌یشت، که پاش سووتاندنی ئوتێله‌که‌ی فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر و کوشتن و برینداربوونی ده‌یان که‌سی ناو ئوتێله‌که، ئاسایش سیناریۆیه‌کی رێکخست، له‌و سیناریۆیه‌دا فه‌رمانی گرتنی فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادری تێدا ده‌رکرد، هه‌ر خۆشیان رایانگه‌یاند، گوایه فه‌ره‌یدون رایکردووه و خۆی شاردۆته‌وه و شوێن پێی نازانن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وای پێڕاگه‌یاندین، که نه‌خێر فه‌ره‌یدون له‌لایه‌ن یه‌کێتیی و ئاسایشه‌وه شاردراوه‌ته‌وه و ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش له رێگای فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه چۆته له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ دابه‌زینی له فڕۆکه‌خانه‌ی له‌نده‌ن و پشکنینی جانتا دبلۆماسییه‌که‌ی ده‌ستی، ته‌ماشایان کردووه نیو ملیۆن دۆلاری تێدایه، بۆیه یه‌کسه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. هه‌رچه‌نده فه‌ره‌یدون په‌ساپۆرتی دیلۆماسی عیراقیشی پێبووه، ویستوویه‌تی وه‌کو دیبلۆماتێک مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت، پاره‌که‌ی لێ نه‌سه‌نن و ده‌ست به‌سه‌ریدا نه‌گیرێت، به‌ڵام بێ سوود بووه. تا نووسینی ئه‌م هه‌واڵه پاره‌که‌ی پێنه‌دراوه‌ته‌وه. له‌په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونییدا له‌گه‌ڵ له‌نده‌ن، کوردستانپۆست ئاگادارکرایه‌وه که تا ئیستا فه‌ره‌یدون عه‌بدوڵقادر هه‌ر له له‌نده‌نه و کوڕه‌کانیشی له دوبه‌یین.
دیسان هه‌ر هه‌مان سه‌رچاوه له سلێمانی ئه‌وه‌ی باسکرد، که فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر له دووبه‌ی چه‌ند ئوتێل و ریستۆران و چێشتخانه‌ی هه‌یه، جگه له چه‌ند رێستۆران و خانوو که له به‌ریتانیا به‌ناوی که‌سه‌کانی خۆیه‌وه کڕیونی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست