قەزەمی سیاسی
Sunday, 01/12/2013, 12:00
هەڵسوكەوت و هەڵوێستی سیاسی سەركردە لەقەزەم بوون دەپارێزێت هەروەك بەرزی باڵانسی بیری نەتەوەیی لەهزری سەركردەدا هەنگاوەكانی پڕماناتردەكات لەئاست ئاخاوتنی گوتاری نەتەوەیدا بۆیە ئەوەڕاستیەكی حاشاهەڵنەگرە كەكرداری سەركردە نازناوەكەی دیاری دەكات بۆیە سیاسەتكردن پێویستی بەئە قڵێكی هوشیارهە یە كە نەخلیسكێتەناو گەمەی ووڵاتانی سەردەست لەناوچەكەدا....
گرفتی كورد وەكوسەركردایەتی لەوەدایە كە كاتێك مەبەستێكی حزبی هەبێت كوردانی هەرچوارپارچە بەیەك نەتەوە دەشوبهێنێت بەڵام لەهەنگاوی پراكتیزەییدا ڕاستەوەخۆ ئەوهەنگاوە هەڵدەگرێت كە لەبەرژەوەندی دوژمناندایە بەجۆرێك كە چەندین هێڵی وەهمی سووری بۆخۆی دروست كردووەو هەرهەنگاوێكی بەرامبەری بەدڵ نەبێت ڕاستەوخۆ بەبەزاندنی ئەوهێڵەسوورانە تاوانباری دەكات بۆیەلەمامەڵەكردن لەگەڵ ئاوەها بۆچونێكدا زۆرستەمە لەبەرئەوەی ژمارەی هێڵەسوورەكان نەزانراون ،ئێمە دەبێت ڕاستگۆبین لەگەڵ خۆمانداو تەنها هێڵێك بەسوورناوزەدبكرێت كە چەوساندنەوەی نەتەوەكەمان بێت نەك جیاوازی بیروبۆچون لەكایە سیاسیەكاندا...
خۆرئاوی بێنازلەلایەك لەلایەن گروپە تەكفیریەكانەوە تەنگی پێهەڵچنراوەو لەلایەكی ترەوە بەدیواری شەرم گەمارۆدەدرێت لەملاشەوە بەنەزانی بێت یان بەمەبەست لەباشوورەوە شەڕێكی ڕاگەیاندنی بەرامبەر پیادەدەكرێت بەجۆرێك بەتاكڕەولەقەڵەم دەدریت بۆیە ئەوەی تائێستا لەململانێ سیاسیەكاندا باوبووە تەنها شەڕی دوژمن دەكرا ئیتر هاونیشتمانیان هاوكارودۆست بوون بۆیە ئەمجارە كایەكە زۆر شتی لێدەخوێنرێتەوە چونكە هاوكێشە سیاسیەكان لەناوچەكەدا دەبێت بەگوێرەی بەرژەوەندی ئەمریكابن هەروەك چۆن تاهەنوكەش ئەمریكا لەبەرنەبوونی بەدیل(مالكی)بەتاكە شاسواری مەیدانی دیموكراسی دادەنێت لەعیراقدا لەكاتێكدا هەمووان ئەوە دەزانین كە مالكی جگە لە كەسێكی تائیفی و مەزهەبی شتێكی ترنیە....
ئێستا نیشانەكانی شەڕێكی نەفسی دژبەڕۆژئاوا بەدەركوتوون لەلایەن باشوورەوە بەئومێدی ڕەوینەوەی ئەوتەنگەژانە لەڕێی هەوڵی ناوەندگیری سیاسیە بێلایەنەكانی نەتەوەكەمان بۆئەوەی رَژئاوا لەئیفلیج بوون بپارێزین چونكە ئارامی پرۆسەی ئازادی لەباشوردا دەبێت دەرهاویشتەی ئەرێنی هەبێت بۆسەر بەشەكانی تری كوردستان نەك بەنەهامەتی و دژایەتی بشكێتەوە بەسەرئەواندا بۆیە خۆدەربازكردن لەقەزەم بوون بەبیری حزبی هەنگاوێكی هەنووكەییە بۆ سەركردەكانی كورد لەئێستاوداهاتووشدا...
ڕۆژئاوی خۆشەویست توانی لەماوەێكی پێوانەیدا وێنەی خۆبەڕێوەبردنێكی نمونەیی بەچاودێرانی سیاسی جیهان پیشان بدات كەكورد تەنها دەرفەتی ئازادی پێنەدراوە وەگەرنا توانای بەدیموكراتی بوونی لەزۆربەی نەتەوەكانی تری جیهان لەسەروترە ،بۆیە واپێویست دەكات ڕاوێژكارە بەڕێزەكان بزانن بەبەرچاوڕوونی ئەوان بۆسەركردەسیاسیەكان داهاتووی نەتەوەكەمان لەهەڵدیر دەپارێزن...
بۆئەوەی سەركردەی سیاسی خۆی لەقەزەم بوون بپارێزێت دەبێت بازنەی بەرژەوەندیە تایبەتیەكانی بچوك بكاتەوەبۆنزیك لەخاڵی فەنابوون وبەرژەوەندی نەتەوەكەی بكاتە خولیای ڕۆژانەی كاروهەنگاوی سیاسی....
دەبێت لەم دۆخەهەستیارەدا مێژوو فەرامۆش نەكرێت چونكە لەداهاتوودا هەنگاوەكان دەنوسرێنەوەو ماوەی رتوشكردنی هیچ هەنگاوێكی سیاسی بۆهیچ سەركردەیەك نابێت لەبەرئەم هۆیە سەركردە مێژوویەكان بەردەوام لەخەمی داهاتووی نەتەوەكانیاندا بوون نەك خودی خۆیان...
كاتێك ئیتالیا لیبیای داگیركرد (عمرمختار)سەركردایەتی شۆڕشێكی كەم وێنەی كرد دژبەئیتالیا بۆماوەی بیست ساڵ بۆیە ئیتالیەكان وەفدێكیان پێكهێنالەوكەسانەی كەدەستەمۆی خۆیان بوون لەسەرۆك هۆزەلیبیەكان دواتربەڕێ كەوتن بۆدانوستان لەگەڵ عمرمختاردا بەڵام مەبەستەكە لێرەدایە ئەوانەی كە بەئوتۆمبێلی ئیتالی هاتبوون كاتێك كەدابەزین ڕاستەوخۆ ووتیان ڕێگاكە زۆر ناخۆشبوو هەورازونشێوی زۆربوو بۆیە بەم ئوتۆمبێلانەهاتین وە كو ئەوەی بڵێن ئێمەش هەستی نیشتمانیمان تیایە بەڵام (عمرمختار)لەوەڵامدا ووتی(بێگومان سواربوونی ئەم ئوتۆمبێلانە زۆرخۆش كەیفی كردن)چونكە ئەمان لەسەرخۆشگوزەرانی خۆیان ملكەچیان بۆداگیركەرقبوڵكردبوو،ئەم ووتەیەی عمرمختار دەبێت نامەی دكتۆرای لەسەر وەربگیرێت،شۆڕەسوارانی ڕزگاری نەتەوەیی قەدبیرناكەنەوە لەخۆشگوزەرانی خۆیان بۆیە دەستەملانی ژیانی سەختن لەپێناوئازادی نەتەوەكەیاندا ئەم ڕێچكەیەش هەڵبژاردنی زۆرئاسان نیەو كوردووتەنی(پیاوی خۆی)دەوێت...
من گەشبینم بەداهاتووی نەتەوەكەم لەبەرئەوەی لەیەكەم هەنگاوەوە بەپەتی سێدارەو تاریكی زیندان ئاودێركراوە.....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست