حوشتر و قاپقاپ و ناوی خواسترا و جه‌ریده‌ی کوردستانی گوایه نوێ
Friday, 01/01/2010, 12:00
كامه‌رانی مام ساڵح
ئه‌رێ ئێوه کاڵه‌ک خۆرن یان بێستانڕن؟ ؟ جه‌لالی شێری ماڵه‌وه و ڕێوی ده‌ره‌وه، من نه ئه‌زانم چی له پشتی نهێنی ئه‌و زه‌لیلیه‌ی جه‌لاله‌وه‌یه، بۆ مه‌لا مرۆڤکوژه‌کانی ئێران که هه‌رکاتێ ئیتلاعاتهکهیان بیه‌وێ، به فیکه‌یه‌ک له بێستانه‌کانی ته‌وێڵه بۆ مه‌علومات و پلان، ئیستاعیدی پێ ئه‌که‌ن. نه سه‌رم له خلبونهوهکهی پۆڵا سه‌عید به‌ره‌و گۆمی گه‌نده‌ڵان و گیرسانه‌وه‌ی له لاپه‌ڕه قێزه‌وه‌نه‌کانی جهریدهکهی هێرۆی نه خوێنه‌وار و جه‌لالی جاش و تێرۆریستا، ده‌ر ئه‌چێ.
به ڕاست پۆڵا سه‌عید چی ئه‌کا له سه‌ر سفره‌ی ماڵی جه‌لال؟ ئه‌م پهڕینهوانهی کاک پۆڵا پۆ وچۆن و چ قودره‌تێ، ئاوا مۆڕاڵی کاکه پۆڵای هاڕی و توانه‌وه، تا له‌وێوه چرنوک له ئیراده‌ی خه‌ڵک و تاقه‌ی کوردستانپۆست با. کاک پۆڵا هه‌رجارێک شتێکی نوسیبێ، با به زاراوه‌ی لاتینش بابه‌تاکانی خۆی ڕازانبێته و قهبهکردبێ، به به‌راورد له گه‌ڵ باباته ڕه‌خنه ئامیزاکانی ناو کوردستانپۆستا، له ڕێژه‌ی کلیک لهسهرکردنا، هه‌میشه بابه‌ته‌کانی ئه‌و له ژێره‌وه ترینیان بووه، بۆ؟ چونکه بابه‌تاکانی ئۆریجیناڵییهتیان پێوه دیارنه بووه و خرۆ و تینویه‌تی کینه‌ی خوێنده‌واری نه‌شکاندووه، ئه‌و پهڕینهوانهی ئه‌و له کوردستانپۆسته‌وه بۆ گۆڕان له‌ویشه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ باوه‌شی ماڵی جه‌لال، ئه‌وه‌نه‌ی تر خۆی، ئنجا نوسینه‌کانی، لای خوێنه‌ری کوردی رێفۆرمخواز، که مه‌رج نییه هه‌ر هه‌موی سه‌ر به لیستی گۆڕانبن، هه‌رسکردنیان بۆی سه‌ختر ئه‌کا. ئه گه‌ر کوردستانپۆست به نوسینی که‌سان و بابه‌تی له هاوشێوه‌ی بابه‌ته‌کانی کاکه پۆڵای میوانی جهریدهکهی ماڵی جه‌لال، بڵاو بکاته‌وه، به دڵنیاییه‌وه کوردستانپۆست ئه‌و بازاڕگه‌رمییه‌ی نامێنێ، که ئێستا هه‌یه‌تی، ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی د. جه‌زا و کاکه حه‌مه سوسه‌ی و ئارام ئه‌حمه‌د عه‌لی و سه‌باع عه‌لی قاره‌مان و سه‌دان نوسه‌رانی تری کوردستانپۆست که ناتوانرێ لێره‌یا هه‌مویان دیاری بکه‌م، به نمونه وه‌رگرین، ئه‌وا ئهسڵێتی له ناوه‌ڕۆک و ڕوی بابه‌ته‌کانیان به‌دیی ئه‌که‌ین، خوێنه‌ر ماتهبهعهی پیت به پیت و وشه به وشه و ڕسته به ڕسته‌ی بابه‌ته‌کانیان ئه‌کا. گێچی ناجێگیر خوێنه‌ر، له‌م ههلومهرجهیا و له ئه‌نجامی پهنگخواردنهوهیان له داخ و داوی ده‌سه‌ڵاتی چه‌ته، ڕو له ئارامی ئه‌کا.به سهنگفراوانی و که‌ماڵی ئیسراحه‌ته‌وه، له تهحهمولا نه‌ماوی کوردیش په‌یام و جێژی خۆی لێ وه‌رئه‌گرێ و به‌رپرسیارێتی وبیرکردنه‌وه‌ی سیایس و مۆڕالی نه‌ته‌وه‌ی خوێنه‌رو تا ئاستێکی باش، که ڕه‌فتار و ڕوداوه بێحورمه‌تییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی بێگانه و خۆمانه له کوردستان، لاسه‌نگی کردوون. هاوسنه‌گ ئه‌کا.
دیاره کوردستانپۆست خاوه‌نی ستیلی خۆیه‌تی و ئه‌و ستیل و پرینسیپهشه که سایته‌که‌ی شه‌عبی کردووه، من کارم به‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌وه نییه که بۆ کوردستانپۆست ئه نێردرێن ئه‌گه‌ر ههڵبهستراوبن یان نه‌بن، ئه‌وه برایانی کوردستان پۆست خۆیان سه‌رپشکن له بڵاوکردنه‌وه‌ی یا نه‌کردنه‌وه‌ی، له بیر نه‌که‌ین که خوێنه‌ری کورد به گشتی ژیره و له بژارا کارامه‌یه، بۆیه ئه‌زانێ چ بابه‌تێ هه‌ڵبه‌ستراوه و ئه‌گه‌ر باروت یا موشیان تیابێ ئه‌زانن ئه‌و موه، چ مویهکه!
به گشتی کوردستانپۆست بابه‌تی ڕه‌خنه‌ئامێز و فه‌زیحه ئاشکراکردن و ڕه‌خنه‌ی دروستکه‌رانه له به‌ناو ئۆپپزیشۆن، له خۆ ئه‌گرێ، هه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌شن که بۆ خوێندنه‌وه،کلیکی زۆریان له سه‌ر
ئه‌کرێ.
با بگه‌ڕیمه‌وه سه‌ر بابه‌ته‌که‌م به‌ناوی حوشتر و قاپقاپ. له ده‌ڤه‌ری سلێمانیا قسه‌یه‌ک هه‌یه ئه‌ڵی حوشتر و قاپقاپیان نه‌وتووه. که چی لامهعازهلا لای باڵی گه‌نده‌ڵ ئه‌وش واریده. چۆن؟
ئه‌ی ئه‌وه نیه تاکێ له قاپقاپێکی یه‌کێ له‌و حوشترانه‌ی ده‌ستیان له داهات و ده‌سڵاتی باشورمان گیرکردووه، له کوردستانی به‌حساب نوێ یا، ناوی سیانه‌یی و ئه‌درێسی ئه‌و کوردانه‌ی لێمان ئه‌وێ، که له سه‌ر ناڕه‌واییه‌کانی ئه‌و جوته مافیایایهی باشور ده‌رئه‌بڕن. دیاره جه‌لال له‌ڕیی حاکمی حاکمان قایه‌ر و مه‌لا و پیاوه‌کانی تری، زۆریان پێیه و که‌می ده‌رئه‌خه‌ن.
له ئه‌نجامی ئه‌و ناڕه‌واییه‌ی به سه‌ر گه‌له‌که‌مانیان هێناوه، به تایبه‌ت له باشور، ویست و خواستی گۆڕان و جه‌ماور وا باڵانسی ماڵی جه‌لال و خزمه‌تکارانی لارکردووه، ئاستی جه‌ریده سۆسیال دیموکراتهکهیان که به حسابی خۆیان کوردستانی نوێیه، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ناو و وێنه‌ی شه‌هیدانی گه‌له‌که‌مان که جارجاره ماڵی جه‌لال بازرگانیان پێوه ئه‌کا و تییا بڵاوی ئه‌که‌نه‌وه، به داخه‌وه ئێستا هێناویانه‌ته سه‌ر ئاستی دیواری ئاوده‌ستی مزگه‌وت و سینه‌ماکان.
ئه‌گه‌ر باوڕ ناکه‌ی، له ژماره‌ی 5061 ی به‌رواری 30 ی 12 2009 یا، بڕوانه لاپه‌ڕه‌ی 9 ی جهریدهکهی ماڵی جه‌لال، بزانه له‌ڕیی ئه‌و قاپقاپهیانهوه چۆن شه‌ویلگه و به‌رۆکی خۆی پیسکردووه، به جۆرێ ته‌نانت بیخه‌یته به‌ر ده‌می سه‌گۆ قادریش بۆنی پێوه ناکا.
باشه ئاخر هه‌ی قاپقاپی ده‌سڵات، مشه‌خۆرانی سه‌ر میلله‌ت، له سه‌ر پرسی جه‌ته‌ی و گه‌نده‌ڵی و ناپاکی، که لاسایهیی حوشترانی ساحێبتهوه بۆ میلله‌ته‌که‌مان بڕاوه‌ته‌وه، ئه‌رێ تۆ کاڵه‌ک خۆری یا بێستان ڕن. نیشاندان و وتنی ڕاستییه‌کان بایهخدارترن یان ناوی که‌سێکی چاو و ده‌رون ساغ له ئاست نه‌هامه‌تیکانی که بۆ گه‌له‌که‌ی هێنراوه، ئه‌گه‌ر دڵسۆزێکی کورد ناوی خۆی نه با، ئه‌وه ئاساییه له‌و ده‌سه‌ڵاته مافیاییهیا خۆی و نانی به هه‌وانته له‌ده‌ست نه‌یا، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی دڵسۆزانی نه‌ته‌وکه‌مان له‌سه‌ر بێحورمهتییهکانتان له کوردستانپۆستا و هه‌ر کوێیه‌کی تر که ئاوایه، ده‌ریئه‌بڕن ڕاسته، هه‌ر له 66 وه تا به‌زمه‌کانی شاخ و شه‌ری ناخۆ و باری که‌رکوک و تا جانتاکانی فڕۆکاخانه و فڕۆکه‌وانه کیمیاوییه‌که و کۆتای هاتنی به نانبڕینکردن و تێرۆر له‌سه‌ر ده‌نگدان، هه‌ی قاپقاپی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ، مه‌به‌ستم ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردن له ناوچه‌یه‌کی سۆسیال دیموکراتی له ئاماده‌کردن و ئاوازی جه‌لالی ههڵهشهبانیه، ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه کامیان وا نییه، مه‌گه‌ر یه‌کێ زۆر گه‌مژه و ده‌به‌نگ بێ نکۆڵی له‌و کاره‌ساته ناڕه‌وایانه بکا. به داخه‌وه تۆی قاپقاپ یه‌کێکی له‌وانه‌ی له تاو ورگ، بیرکردنه‌وه‌ت له ئاستی نه‌ته‌وه‌که‌ت جام بووه.
نازانم گێلی یات خۆت گێل ئه‌که‌ی، دیاره یهکمیانی، ئه گینا له سفره‌ی ماڵی مه‌لاوه ئاوا خۆت و ده‌ورت پیس ناکه‌ی. تۆ و ساحێبه گهندهلهکانت له‌هه‌موو که‌س باشترئاگادارن، ئه‌و دڵسۆزانه ئه‌وه‌نه زۆرن، ناوی سیانیاشیان بڵێن و ئهدرێسیشیان به‌ن هیچتان پێناکرێ. سه‌رنچ تان نه‌یاوه که له ئه‌نجامی هیچوپوجیتان کهسهسانی که به ئه‌شکرا ئه‌نوسن و سڵناکه‌نه‌وه و بێمنه‌تن لێتان و وجودتان لایان نییه، ڕۆأ له دوای ڕۆک له زۆربوونان؟ ڕهستیهکهی ئه‌وه‌یه که بێ‌ناو یا ناودار هیچ له باره‌که بۆ ئێوه ناگۆڕی، ئه‌وان کاروانێکن له ڕێکردندان و گهڕانهوهیانییه، کۆڵانه‌کان، جاده‌کان، گه‌ڕه‌که‌کان بازاره‌کان، ماڵه‌کان قوتابخانه‌کان، دانیشگاکان، کلوبه‌کان، گونده‌کان و شاره‌کان و میدیاکانیان، ئنجا له‌ناو ده‌سه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، ناوه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه‌که‌مان. ئه‌وه ئه‌و زانیاریانه‌یه له‌سه‌ر کوردانی دڵسۆز، که تۆی قاپقاپی ده‌سه‌ڵات کردونت به ئاژه‌ڵ. ده بڕۆ بیه به حاکمه ده‌ست و داوێن پاکه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی حوشتران له سلێمانی، تا پیکاب و ته‌کسی ملازم موحسینی بنێرێ بۆ تێرۆرکردن یان نانبڕانکردنیان، پاشان بڵێ له‌سه‌ر کێشه‌ی کۆن و دوژمنایه‌تی کوژروان.
دیاره تۆی قاپقاپ له خوله چه‌غماغه بوێرتری باوه‌ڕناکه‌م که ترسی نانبڕانیشت هه‌بێ، بۆ ناچی له‌سه‌ر چهتهیهکان و سهقهتییهکانی ساحێبهکانت نا نوسی و ئه‌م ئه‌رکه له کۆڵ نوسه‌رانی خۆبه‌خشی کوردستاپۆست و میدیاکانی تر بکه‌یته‌وه. تۆ له داهاتی زهوتکرومان پاره وه ئه‌گری که له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ماڵی جه‌لال ئه‌نوسی. ئه‌وان خۆ به‌خش له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت. به‌ڕاست چێ ئاژه‌ڵه و چێ نوسه‌ر؟
ئه‌گه‌ر تۆ جورئه‌تت کرد له‌سه‌ر فڕۆکه‌وانه کیمیاویه‌که له جه‌لال بپرسی چۆن و بۆ ئه‌و تاوانباره‌ی ئازادکرد، ئه‌وا ئه‌ڵێم ئه‌شه‌دوبیلا، بابه نوسه‌رانی ده‌سه‌ڵات بوێرن سه‌ریان له شیکه‌ی وشتری ده‌سه‌ڵات نه‌کردووه.
ئه‌گه‌ر بپرسی جه‌لال کوان مه‌له‌فه‌کانی ئاشناکانی مه‌کته‌بی سیایسیت، له‌کوێ حه‌شارت یاون غه‌زه‌ب؟ چیت لی کردن؟ کامیان له‌و(قاره‌مانه‌نه)سڕی تۆیان لایه وا زۆر به ئه‌مینییه‌وه پاراستوتن و خۆتت لێ کردووه به که‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت.
ئه‌گه‌ر له جه‌لال بپرسی بۆ حه‌زت له باڵکردن و ماڵیکردنی هاوخهباتته. بۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌کی ژان ئه‌تگرێ و ئیدارهناکهی؟
ئه‌گه‌ر له جه‌لال بپرسی بۆ زه‌لیلی ئه‌نوێنی له ئاست بێگانه‌یا و وجودی کوردی لانییه و ده‌ستی تۆرانی و ئهرگهونان ماچ ئه‌که‌ی.
ئه‌گه‌ر تۆ بپرسی جه‌لال له‌بری پسپۆڕ و شاره‌زا کوڕه فیتهرهکهت بۆ کردووه به نوێنه‌ری کورد له ئه‌مه‌ریکا و ئه‌ویتریان به ئه‌منی عامه.
ئه‌گه‌ر له داده هێرۆت بپرسی به چیته‌وه بوی به به‌رپرسی ئه‌و هه‌موو داموده‌زگایانه له‌و کاولبوهیا به‌ده‌ستی ئێوه، خۆ ئه‌گه‌ر دوو ڕسته کوردی بنوسی، دوچاری کاره‌سات و بهنجهری ڕێزمانی ئه‌بیته‌وه؟
ئه‌گه‌ر تۆ بپرسی کافیه و مورتاح چیان له جانتاکان و پاره‌ی کاره‌باکه کرد.
ئه‌گه‌ر تۆ سه‌رژمێرێکی ئه‌و موڵک‌و زه‌ویانه به‌که‌ی که جه‌لال و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی لوشیویانهتهوه.
ئه‌گه‌ر تۆ له جه‌لال و حاکم قایهرهکهی بپرسی بۆ له‌بری ئه‌هلی گۆڕانخواز حه‌جاجی سهگهڕهشهکه ئختیال نه‌کرد.
ئه‌گه‌ر تۆ بپرسی بۆ 18 ساڵه ئاو کاره‌با تان کردووه به خێری نانی جومعانه به‌و میلله‌ته.
ئه‌گه‌ر بپرسی تازه به تازه منه‌زه‌مه و حه‌بی سه‌وز و ئیستیماره پڕکردنه‌وه تان له چی.
بپرسی له جه‌لال و پیی بڵێی ئه‌رێ ئه‌مه شوره‌یی نییه، ته‌نیا له‌به‌ر کێشه و پرسی دیموکراتییه‌ت و به‌خۆداچونه‌وه. ئه‌گه‌ر بێوه‌فای به‌رامبه‌ر هاوسه‌نگه‌ر بکه‌یت و غیبه‌ت و قسه‌ی بۆههڵبهستی،
ئه‌گه‌ر تۆ له مامه نازداره‌که‌ت و کاکه‌ت مزهوهرهکهت بپرسی ئه‌رێ ئه‌وه ئه‌نفالچی هه‌باسی بایز ئاغا ڕاست ناکا که ئه‌ویش به قه‌د ئێوه شۆڕشگێ..، ڕ بووه؟
که‌ی ئه‌مانه و بێکهرامهتییه بێشوماره‌کانی ترت بڵاوکرده‌وه و بهدواچونت بۆکردن له جه‌ریده ئێسکسوکهی ماڵی جه‌لالا، ئه‌وا کوردستانپۆست ناجاره وه‌ک مه‌لا مسه‌فا بڵی کاری من ته‌مام شود،
ئه‌گه‌ر ئه‌و کورده دڵسۆزانه له‌به‌ر منهزهمهکانی جه‌لال و ملازم محسینهکانی، که تێرۆر و ته‌بعید و نانبڕاوکردن موماره‌سه ئه‌که‌ن، خۆیان ئه‌پارێزن، تۆ و هاو چهشنهکانت له ئاست ئه‌و بێکهرامهتیانهی ئه‌و هه‌موو ساڵانه، به‌م ڕۆ و به‌یانیشه‌وه لێمان کرا و ئه‌کرێ و له 25 ی 7 به ڕوتانا ته‌قییه‌وه بۆ وه‌ک به‌راز سه‌رتان کردوه و کردبووه ناو شیاکه‌ی ئاغا حوشترهکانتانهوه، خۆ ئه‌گه‌ر لمۆزیستان کرابێته‌وه و کهلیمهیهکیشتان له ده‌م ده‌رهاتبێ، له میکیاجی لمۆز و بیچمی ئه‌و چه‌تانه‌ی ئه‌تان ژێنن زیاتر نه‌بووه.
ئاخر تۆ و قاپقاپه‌کانی تری ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه، به ئه‌رکه نیشتیمانییه‌کان هه‌ڵناستن، بۆیه میدیا به ئهمهکهکان، لوانه کوردستانپۆست به ناوی ئاشکرا و نا ئاشکرا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی مافیا ئه‌نوسن. به‌سه‌ری هه‌رچی قاپقاپی ده‌سه‌ڵاتی باشور هه‌یه، ناو ئاشکراکرێ یا ئاشکرانه‌کرێ تانه و قیژاندنی ئێمه به ڕوتانا کێشه‌که بۆ ئێوه بنبڕ ناکرێ، ته‌پاندنی ئه‌منه سوره‌که‌ش بۆ ئێمه بێ ته‌پاندنی ئه‌منه سه‌وزه‌که کێشه‌کان بنبڕناکا و کارێکی هێشتا و جارێ ته‌واو نه‌کراوه.
مافیاش هه‌ر مافیایه، سقڵیی بێ یا تاڵه‌بانی و بارزانی، ئه‌وه هیچ فه‌رق نهدارێ،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست