کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەملام میم و ئەولام میم باوكە گیان بووم بە فیلیم

Sunday, 15/04/2012, 12:00


 
بەبۆنەى ساڵى تازەو جەژنى نەتەوەییمانەوە كاك مەسعودى سەرۆكى دوسێ شارە كوردیەكەى ئەملا و بەهەرچى هێز وقووەتى بوو خۆى فوودا و هەڕەشەیەكى نەختێك توندى لە كاك مالیكى سەرۆكى بەغا كردو هەنێك بەسەر و پۆتەڵاكیا هاتە خوارەوە و تەحزیرى شەدیدى كرد ئەگەر بێت وموێیر بێت لەسەر حیساب وكیتابى حیێەى نەوتى كوردستان وحەقلە نەوتەكانى مەسئولین كەشف بكات وكاكى كۆن بەبا ببكات و لەسەر هەمان تەریقەت و نەهجى ئاغاى شەهرستانى بڕوات ئەوا مەئاسات ئەقەومێت ومیللەتەكەمان بەرەو تەهلوكە دەچێت ،بۆخۆم گوێم لێ بوو كە بە شێنەیى نەسیحەتى ئەكرد و پیێ ئەوت: عەیبە كاك نورى تۆخۆشت بەقدەر ئێمە لەو نەفتە جوان وزەریفە موستەفیدیت هەروا بێتەوە بێچاوێنى بێت جەنابت رەئیسى وزەراى وەزیرى دیفاعى وەزیرى تەربیەى، قائیدى عامى قوات موسەلەحەى رەئیسى حیزبى و.....مەسئولى دۆلارو دینارەكانى بانكى ، ئەوەیت وئەوەنیت و........، بەسە برام بەسە تۆش وەكو ئێمە یەك دوو پۆست وەرگرەو بەرەحەتى و سەحەتى پاڵى لێ بەرەوە شوكرى خوابكە داماو دانیشە بەدەردى خۆتەوە تۆش بیرت نایەت ساڵانى پێشوو لەچ ئەزمەیەكدا بوویت بە موختارو ئەنجومەنى محەللەش شوكور بویت كەچى ئێستا ماشەلڵا و سەد ماشەلڵا. وا حەپەسابووم نەم ئەزانى بڵێم چى پێبكەنم، بقیژێنم چەپڵە لێدەم، هووها بكێشم چى؟؟ وەكو نەسیحەتى هینم ئەهاتە بەرچاو رێوى بەچەقەڵ بڵێت گوناحە و بەسە واز لە باڵندە خواردن بێنە ئەو داماوانە تاوانیان چیە و ا پەڕو پالًیان ئەكەیت؟؟.
من ئەگەر سەد دانە ساڵى تریش عومرم دریّژ بیّت و كوللى رۆژێكى خوایى یەك دنیا پارەو ئاڵتون بەرتیلیشم بەنێ هێشتا كانى سیقەى قونگە جغارەیەك بە تولفێكى عەرەبم نەكردوە وناكەم، چ جاى رەئیس و دەم ڕاستێكیان، هێندەم شت دیتووە لێان لەبەحسكردن نایەت و باسەرى ئەنگۆشى پێوە نەئێشێنم، بەس هەر هێدە دەڵێم بە (میمە كوردەكەى ماڵ لەسەرى رەش لە سجن كوشتن بمانكەیت بێبەش) باشە ئەزبەرید ببورە ئەزبەنى تۆ عال و ێاڵتریت یان میمەكەى بەغا؟؟ تۆ بۆنى دیمقراتیت لێدێت یان ئەوان تۆ مەعیشەت و عەیش و نوشى میللەت دابین ئەكەیت یان ئەوان؟؟ تۆى لەوەتەى هەیت هەر بەسەرۆكى لەدایك بوویت یان ئەوان؟ تۆى لەوەتەى بیرمانە هەرخائین و موتیع وگوێرایەل بوویت بۆ دوژمنان یان ئەوان؟؟ ئادەى میمكە سەرۆك ئەگەر بەئەرك و عەزیەتى نازانیت بە دریّژاى نیو قەڕن لەئیش وكارت و بیست ساڵ بەناو سەرۆكى وڵات تاقە یەك ئینجازى خۆتمان بۆ بەیان بكە تاكو تۆزێك خەنى ببین و بڵێین ئۆخەیش ئەمە دەستەو دیارى میمەكەى خۆمانە؟؟ نا ئەوەیان بە مەدەل حەیات نایبیستن و نازانن.. ئەرى ئاغا من بەخوا بەچى باوەڕت هەس ئەو میمەى ئەولام هەر بەقەدەر تۆ خۆش ئەوێت بەڵام پیاو ێەریح و هەق بێژ بێت ، تا ئەم سات و وەختە بەچارەكى تۆ و پێڕەكەت دیكتاتۆر نەبوون، بەهێندەى لاى بەرێزتان موزاهەرەو ناڕەزایى و خۆپیشاندانمان لەكنەوان نەدى،ئەو دە دوانزە پۆستى بۆ خۆى ئیحتیكار كردووە كەزیاتر دەچێتە بابى گەندەڵیەوە و رەنگبێت سبەى یان دوى سبەى دەستێكى تەڕبێنن بە هینیاو وەلى كەن بۆهەتایە نەخۆى نەكوڕى نەكورەزاى چاویان بە كورسى و سوڵتە نەكەوێتەوە،بەڵام بەرێزت بەیەك دوو مەنێەب مەێیرى میللەتێكت خستۆتە بەر پێلاوەكانى بابۆ و ئیدرسى برازا زاو مەسرورى هیج نەزان لەئێستاوە هێلانەیان بۆ سازدەكەیت و پوش و هێلكە دەخەیتە ژیًریان تا یەك دوو بەچكە بارزانى تر بتروكێنن؟؟ ئەو خۆ هیچ نەبێت شتێكى خوێندوە و پارت و حكومەت و بنەماڵەكەى پێیان شەرم نییە و لە ئاستى هۆشیارى و زیرەكیەكەى ناترسن،ئەدى بەڕێز بۆ خۆت كوێت خوێندوە، نێچیر و منێور و مسرور ... كڵاو سورەكان كوێیان خەلاێ كردووە وائێستا بەزۆرى زۆردارى بونەتە ملۆزم بەسەر مانەوە؟؟ میمەكەى ئەولا سەد جار بەرنەفرەت و نەعلەت كەوێت تاكو ئیمرۆ بەدەیان وسەدان نوسین و موقالەو نەقدو تەشهیریم لەسەرى خوێندۆتەوە وەهایان لێكردووە كردویانە بەپەڕۆى بێ نوێژ، كەچى تا رۆژى ئەمرۆ نەبیستم و نەبینیم بڵێن فڵان نووسەر لەسەر بڵاوكردنەوەى بابەتێك یان وتەیەك لەسەر قائید مالیكى ى عەرەب لێدانى خواردبێت ،یان هەرەشەى لیكراوە،كەچى لەلاى میمەكەى ئەملا دێگەڵەوەا ئەوەبوە بە سونەتێكى رۆژانە هەرچى بڵێت میمى زەردستان یان عەشیرەت و بنەماڵەكەى وایە رەقەمى پێلاوەكانى ئەوەندەیە خوا لەحاڵى (دكتۆر عبدالستار تاهیر و سۆران مامەحەمەو سەردەشت عوسمان) نمونەی زیندو و دیارى ئەو قەزیەیەن وسەرپۆتەڵاكى دكتۆر عەبدولمێەویرى ئامۆزاو خزمیشیان تازەترین دیاریە بۆساڵ یادى ێەحافەى كوردى. ئەبێت هەر هەموو نووسەران ئەوانەى موعاریزى میمى كوردین و نیەتیان هەیە شتێك لەسەر كاك میم یان پۆست و ئیدارەو بنەماڵەكەى بنووسن من یەك نەێیحەتى برایانەیان دەكەم پێش ئەو شتەى كە حازریدەكەن بۆ بلاًوكردنەوە با سەرو وێنەیەكى خۆیان لەلاى چاتكترین موێەویر بگرن بە جل و بەرگێكى زۆر جوان و ئەنیقەوە چونكە بۆچلەو سەرقەبرانیان پێویستمان پێیان دەبێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە