بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


دوای کۆبوونەوە پێنج قۆڵیەکە کورستان دەبێتە سوریای دووەم

Tuesday, 31/05/2011, 12:00







شەهید کردنی میرد مناڵیکی 13ساڵە بەناوی هەمزە خەتیب خۆپێشاندرەرانی خۆ ڕاگری سوریا تورە تر دەکاتوو ئەمجارە بەهەزاران خەڵک لە تەوای سوریا دێنە سەر شەقام و ڕوو بە ڕووی ئەسەدی بەعس دەبنەوە..
لە چەمچەماڵیش گەرمیانی تەمەن دوانزە ساڵ، بارزانی کردە قەزافی خوێن ڕێژ، ئەمە قسەی دایکی گەرمیانە، دایکی گەرمیان ئەو شیرە ژنەی کەلەسەرای ئازادیەوە دەی ووت هیچ جیاوازیەک لە نێوان قەزافی و مەسعود بارزانی نابینم، بۆ پێشوازی لە دایکی شەهید گەرمیان هەزاران دەنگی ناڕازیی لەبەر دەرکی سەرا هاواریان کرد سەرۆک بە قوربانت بێت
ئەو دەنگە ناڕازیی و توڕانە نوێنەری خەڵک بوون و دەبوایە هەر ئەمانەش ڕابەرایەتی ڕاپەڕینینان بکردایە.. نەک ئەنجومەنێک کە بەشێکیان سەر بە سێ گروپەکەی بەناو ئۆپسزیۆن بوون ، هەندێکیشیان لافی سەربەخۆییان لێ دەداو ڕخنەیان لە دارو بەرد دەگرت ، کەچی لە چاو ترۆکانێکدا لە دیوە خانەکەی بارزانی ڕەواییان دایەوە بەم دەسەڵاتە ، بەسەرۆکایەتی هەمان کەسایەتی کە خۆی لە لوتکەی ناپاکیدا وەستاوە..
ڕوداوەکانی دوای حەڤدەی شوبات وەرچەرخانێکی مێژویی بوو لە مێژووی پڕ بگرەو بەردەی کوردستانی باشور، ڕۆژی حەڤدەی شوبات ڕۆژی گەڕانەوەی کەرامەتی تاکی کورد بوو لەبەرامبەر دەسەڵاتی بێ کەرامەتی کوردی بەسەرۆکایەتی تاڵەبانی و بارزانی ، بەعس ٣٥ ساڵ حوکمی عێراقی کرد کیمیا باران وئەنفالیش نەیتیوانی ئینتیمای نیشتیمانی تاکی کورد بۆ کوردستان لەبەین بەرێت، کەچی سیاسەتی جەلالی و مەلایی هەر دوو بنەماڵە بە ماوەی کەمتری لە ٢٠ ساڵ توانیان وا لە تاکی کورد بکەن کەهیچ ئینتیمایکیان بۆ خاک و نیشتیمان نەمێنێت ..ئەوەی بەعس نەیتوانی بە ٣٥ ساڵ بیکات، دوو میرات گرە بە ئەمەگەکەی بەعس بەزیادەوە کردیان
کوردستانی باشور نە تونس و میسر بوو نە لیبیای قەزافیەو نە سوریای درێژە پێدەری خۆ پێشاندانە..
ئەگەر دەسەڵاتی بەعس ئاسای کوردی بە زەبری چەک سەرای ئازادی داگیر کرد، ئەوا هەم ئەنجومەنی کاتی سەرای ئازادی و هەم سێ بەڵایەکەی بەناو ئۆپسزیۆن بەشدار لە شکستی ئەمجارەی ڕاپەڕین..
لەکاتێکدا هەزاران کەسی ناڕازیی لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان لسەر شەقام بوون داوای نەمانی ئەو دەسەلاتەیان دەکرد. سێ گرپەکەی بەناو ئۆپسزیۆن نەک هەر نەیانتوانی کۆنترۆڵ و رابەرایەتی ڕاپەڕین بکەن ، بەڵکوو لەماوەی دوومانگی چاوەڕوانی خەڵک وردە وردە دەسەڵات کەوتە خۆیی و زانیان کەم ئەم خەڵکەی سەرای ئازادی لەو شوێنە زیاتر ناجۆڵین، خۆ ئەگەر چەند لاوێکی توڕەش چەند سەد مەترێک دوور کەوتبانەوە بۆ نزیک بارەگایەی حیزبی یاخود حکومی ئەوە لە مایکەکەی سەرای ئازادیەوە هاواریان لێ دەکردن بگەڕێنەوە، لە ژێر دروشمی بە ئاشتی بە ئاشتی ، ئاخر ئاشتی و شێخ عەعفەری وەزیری چەقۆ کێشەکانی کوردستان کوجا مەرحەبا!! ئاشتی لەگەڵ چەتەکانی بارزانی ناو لقی چواری پارتی کەلە چاو ترۆکانێکدا سلێمانیا خەڵتانی خوێن کرد..
ئیستاش شەقام هەر توڕەو دەسەڵاتی تاکە هەنگاوێکی جیدی نەناوە بەرەو گۆڕانکاری، هێشتا سەرو سەودای دانیشتنی پێنج قۆڵی تادێت قسەو باسی لەسەر دەکرێتوو لێدوانی دژ بەیەکی لەسەر دەدریت. لە تازە ترین لێدوانی عەلی باپیری کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت، ئەگەر ئەم کۆبوونەوەیە هیچ ئەنجامی نەبێت ئەوا وەک سوریان لێ دەکات، ئێ خۆ پێشترخەڵکی زۆر لە سوریا گەرم و گورتر بوون ئەی ئەوسا ئەم لێدوانانەت لە کوێ بوو؟هەمان کەسایەتی لە لێدوانی پێشوو تریدا پێچەوانەی ئەمڕۆ دەڵیت، کە ئەوان هەر گیز دروشمی ڕوخاندنیان بەرز نەکردۆتەوە،شوبهاندنی کوردستان بە بارو دۆخی وسوریا واتە نەمانی ئەم دەسەڵاتە!!
سەڵاحەدین بەهادینی یەکگرتوو لە لێدوانێکی ووتی، ئێمە هەر گیز دروشمی ارحل بەرز ناکەینەوە چونکە خۆمان هەڵمان بژاردوون ئەم سەرۆکانە، بەپێ هەواڵێکی سایتی ساندەریش گوایە پارتی لەگەڵ یەکگرتوو ڕێک کەوتبوو کە ئەندام و لایەنگرانی یەکگرتوو لە هەولێر خۆپێشاندابن نەکەن، بەڵام لە سلێمانی ئاساییە هەرچیەک بکەن ، هەڵبەتە هەر ئاواش بوو، مەلایەکی یەکگرتوو زاتی ئەوەی نەکرد نەک لە شوێنێکی گشتی بەڵکو لەسەر کۆڵانێکی چۆڵیش پێش نوێژی بکات!!
ئەوەی ماوەتەوە بیڵێن دەربارەی زەردەخەنەکەی نەو شیروان بوو، لەکاتی بەرنامەیەکی ڕوبەڕووی کەناڵی KNN دا لە دوا قسەییدا بە پێکەنینەوە ووتی ئەگەر تاڵەبانی و بارزانی مل بۆ داواکاریەکانی خەڵک نەدەن ئەوا چارەنوسیان وەک بن عەلی و موبارەک دەبێت!!
کەواتە هیچ کامێکیان ڕاستیان نە کرد، ئەنجامی ئەم کۆبوونەویەش دەبینین و ئەم سێ بەڵایەی بەردەم ڕامێڵینی دەسەڵاتیش لەسەرو سەودای خۆیان ناکەون لەگەڵ دەسەڵاتدا.


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە