چالاکیەکانی چەتری ئازادی لە پێناو داخوازی خۆپێشاندەراندا
Saturday, 26/03/2011, 12:00
ئەمڕۆ ٢٥ مارس ٢٠١١ لە چالاکیەکی تری گرینگدا وەفدێکی چەتری ئازادی لە گەل بەڕێز جین لامبێرت( jean Lambert) ئەندام پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە حیزبی سەوزی بەریتانیا کۆبوینەوە سەرەتای کۆبەنوەکە بە باسێکی کورت لەسەر پێشیلکاریەکانی دەسەلات لە کوردستاندا لە لایەن هۆزان محمودەوە باسکراو کۆمەڵی زانیاری لەسەر ڕەوشەکە گەیاندە جین لامبێرت وە بەتایبەتیش باسی ڕەوشێ سەرای ئازدی و داخستنی زانکۆکانی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتەوە باسکراو وە بە وێنەو بە گرتەی ڤیدۆیی تەقەکردن لە خۆپیشاندەران و کوشتنی خەڵکی بێتاوان وبریندار کردنیان باسەکەمان دەوڵەمەند کرد . وە دڵنیامان کردنەوە لە راپۆرتەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی وەک(ئەمنستی ئەنتەرناسێۆنال و، هومێن ڕایت) وە هەر زانیاریەکی تریشی بوێت لەسەر ڕەوشەکە ئامادەین بۆیان بنێرین، وە پێمان ڕاگەیاند کە دەنگمان بگەیەنێت بە یەکێتی ئەوروپا تا ڕاستەو خۆ دەنگی ناڕازی شەقامی کوردی بگەینینە ناو پەرڵەمانی ئەوروپا. ئەویش بەڵێنی کارکردنی دا لەسەر ئەم مەسەلەیەو وە دەنگی ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستان بگەیەنێت بە لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی ئەوروپا تەنانەت لەگەڵ سەرۆکی ئەو لیژنەیەدا بەتایبەت لەسەر ئەم مەسەلەیە قسە بکات و وە بەڵێنی پێداین لەگەل حیزبەکەی خۆشیدا بە وەردی باسی بکات .
شایەنی باسە لە کۆتایی قسەوباسەکەماندا جین لامبێرد زۆر خۆشاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم سەردانەو دوپاتی کردەوە بە وردی بە دوای ئەم کیسەوە دەبێت.
/ لەندەن
٢٥/٠٣/٢٠١١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست