كاك نەوشیروان پێویستى بە دەنگى مەلا و بەرهەم و ئەرسەلان نیە بۆ گەڕانەوە
Friday, 06/03/2009, 12:00
1838 بینراوە
ڕۆژ بەڕۆژ كێشەكانى ناو یەكێتى زیاد ئەكات , تا ئاستى تەقینەوە و لێك دابڕانى ئەم حیزبە ئەگەركێشەكان چارەسەر نەكرێت زۆر نزیكە , دەمێكە دەڵێن بێ تاڵەبانى هیچ كێشەیەك چارەسەرێك ناكرێ , ملێونان جار ئەوە درا وە بە گوێماندا كە تاڵەبانى كلیلى چارەسەر كردنى كێشەكانە و و بێ ئەمیش هیچ ناكرێ , بەڵام بە كێشەكانى ئەم جارەدا دەركەوت تازە تاڵەبانى ئەو موعجیزەیە نیە بتوانێ هیچ چارەسەر بكات مەگەر شەقى زەمانە نەبێت , تاڵەبانى تازە ئەو پیرە خەڵەفاوەیە كە توانایى هیچى نەماوە , بۆیە هەموو یەكێتیش بە مەكتەبى سیاسیەكەى مامەشەوە گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەى تاڵەبانى هیچى پێ ناكرێ و ناشیەوێت بیكات بۆیە گێڕانەوەى كاك نەوشیروان بۆ ناو یەكێتى بۆتە ئەمرى واقیع , كۆبونەوە چڕو پڕەكانى ئەم ماوەیە ,دروست بونى وەفدێك بۆ ئەم مەسەلەیە ئەوە ئەسەلمێنێ , كە ئیتر تاڵەبانى دەستى لێ شۆراوە مەگەر خەڵەفاوێكى وەكو دكتۆر بەرهەم بەس بڕواى بەوە بێت بێ جەنابى مام جەلال هیچ ناكرێ ئەگینا كەس لەو قەناعەتەدا نەماوە , تەشە نەكردنى كێشەكانى ئەم دواییە , ناو زڕاندنى تاڵەبانى لێ كەوتەوە, كێشەكانى ئەم دواییە هەموو لایەكى گەیاندە ئەو بڕوایەى باشترین كار ئەوەیە كاك نەوشیروان بگەڕێتەوە ناو یەكێتى بەڵام بەو مەرجەى دەسەڵاتى تەواوى هەبێت ئیش بكات و گۆڕان بكات , وە تاڵەبانیش ئیشەكانى بەغداد بكات , هەر چەندە لەم ئیشانەشدا توشى دۆڕاندن و تێك شكاندن بوە, لە هەموو ئۆرگانەكانى یەكێتیدا لە خوارەوە بۆ سەرەوە گەیشتونەتە ئەو قەناعەتە ئیتر كێشەكان و ئاشت بونەوەى گشتى بێ كاك نەوشیروان و ئەو هەڤاڵانەى تر نابێت و چارەسەر ناكرێ , ڕیفۆرم و چاكسازیش هەر بەوان و ئەوانەى خەم خۆرى یەكێتین دەكرێ نەك بەوانەى نوقمى گەندەڵى بوون , ئەوەى زانراوە تائێستا هەموو خەم خۆران داوا ئەكەن كاك نەوشیروان بگەڕێتەوە تەنها ئەوكەسانەى نوقمى گەندەڵى و خیانەت بە م میللەتە و بە یەكێتى بون دژى ئەوەن كاك نەوشیروان بگەڕێتەوە , بەڵام نازانن تازە كاك نەوشیروان پێویستى بە بونى ئێوە و دژایەتى ئێوە و دەنگى ئێوە نیە , ئێوە ئەو كەسانەن كە لە ناو یەكێتیدا ژمارە نین , تەنانەت كەسانى وەكو مەلا بەختیارو دكتۆر بەرهەم و ئەرسەلان بایزو ئازاد جوندیانى و دكتۆر فوئاد مەعسوم نەك لە ناو یەكێتیدا بەڵكو لە ناو ماڵەكانى خۆشیاندا هیچ نین , بۆیە لەوە نەگەیشتون گەڕانەوەى كاك نەوشیروان ماناى گەڕانەوەى نیوەى زیاترى یەكێتیە و زۆربەى زۆرى ئەم میللەتەیە ,هەر ئێستا هەمووتان جەماوەرێًتى ئەو پیاوەتان بۆ دەركەوتوە , ئێستا بۆتە ئەو ڕابەرەى ئەم میللەتە بە غەیرە حیزبى و غەیرە یەكێتیەكانیشەوە چاویان لە دەست و بازوێتى , ئێستا ئەو هیچى نەوتوە ئێوە نیوە ڕۆح بوون جا وەرە شتێك بڵێ , ئەو كاتە چى ئەكەن , ئێوە دژ بن یان نا هیچ نین , تەنانەت تاڵەبانیش باش ئەزانێ ئێوە ئەو ژمارەیە نین ترس دروست بكەن , بۆیە كەس گوێ بە ڕایى ئێوە نادات ,