لەوە زەرورتر هەیە دكتۆر
Saturday, 28/04/2012, 12:00
ئەو وێنەیەى دكتۆر بەرهەم رێك و رەوان سەردەمى رژێمى بەعسم بیر ئەخاتەوە كە سەدامى گۆِر بەگۆڕ بۆ ئیعلام و راگەیاندنەكان ئەهات خاكەنازێكى ئەگرت بەدەستەوە وگوایە شەخێێكى سادەو ساكارو شەعبییە ئەویش وەكو ئێمەو مانان ئەژى خۆى لێمان جیا ناكاتەوە وپێى عەیب و شورەیى نییە ئەگەر كرێكاریش بكات،من شەخێى لام زۆر ئاساییەو شتێكى سروشتیە، نەك دكتۆر بەرهەم بگرە تاڵەبانى و بارزانى و نێچیر و پێڕەكانى، گسك یش بگرن بەدەستیانەوە وجادەو بانەكان پاك بكەنەوە و بماڵن.
.هەستان بەوكارانە لەلایەن كەسانى وەك دكتۆر بەرهەم و هاوەڵەكانى هیچ گرنگى وبایەخێكى نیەلاى ئێمە،تا بەچاوى گەورەو مەزن سەیربكرێت و لامان شتێكى نامۆ و عاجباتى بێت،ئەگەرنا لەوڵاتان كەسانى لەو گەرەتر و دەسەڵاتدارتر هەن و جۆرەها كاریش دەكەن و بەشەریش باسیان ناكات و ناویان نابات،بۆچى و لەبەرچى؟
كەسانى وەكو دكتۆر بەرهەم و هاوشێوەكانى هەمیشەو بەردەوام لە پلەو پۆستدا بوون ئەوان لەهەموومان زیاتر لە خێر وبێرو سەروەت وسامانى ئەم خاكەیان خواردووە وخەنى بوون،ئەوانن كەرۆژێك سەرۆكى حكومەتن و رۆژێك جێگرى سكرتێرى گشتین و رۆژێك جێگرى سەرۆك وەزیرانى عێراقن و رۆژێك نوێنەرى كوردن لە دەرەوە،هەموومان باش دەزانین كە چەندێك لێپرسراوێتیت بەرزتر بێت،ئەوەندە ئەرك وكارت زیاتر دەبێت ،مادام سەرۆكى حكومەتى پێویستە لەوە زیاتریش بكەیت بۆ ئەوەى ئێمەوە مانان چاوتان لێ بكەین و كراسێك لە ئێوە دادڕین.
ئیدى چ پێویست دەكات كاتێك دكتۆر خەریكى كۆكردنەوەى دوو پارچە كاغەزە یان نەمامێك دەچێنێت هەزاران كامێراو راگەیاندنى ماستاو چى و كاسە لێس لامان گەورەو پیرۆزى بكەن؟ وەكو دكتۆر و مسئولەكانى هاوڕێى لەخەڵكى ئاسایى زیاتر و باڵاترن وچەندین پلە لەسەرو ئێمەوە بن،
بەهەرحاڵ هەرچ چۆنێك بێت ئەڵێم دەستى خۆش بێت وهیوادارم هەنێك لە مەسئولەكانى تریش بۆ خۆدەرخستن و شیرین كردنى رەزاى تاڵ وناقۆڵایان جار جارێك شتێكى وەها بكەن هەر باشە ،رەنكبێت تۆزێك جنێو نەفرەتیان كەمتر بۆ بچێت ،هەروا بێتەوە بیریان كە ئەوانیش ساڵانێك بوو سایەق و كرێكارو شاگرد و شوان بوون ,
بەلاًم من یەك گلەییم لەدكتۆر هەبوو،ئەڵێم باشە بەِرێز جەنابت لە دوو كابینەى حكومەتدا سەرۆك وەزیران بوویت، بەدەیان و هەزاران گەندەڵى وكارى نەشیاو وكەسانى سووك وچروك و پاشەڵ پیست لەدەوربوو كە بۆخۆشت دەیان جار ئیعترافت كردووە كە ئەو دیاردانە بەروونى وئاشكرایى لەحكومەتەكەندا رەنگیان دابوەوە حكومەتیان لەڕو لاواز كردبوو وە ئێستاش ئەو دیاردەیە زیادیكردبێت كەمى نەكردووە هەروابێتەوەبەِرێزت لەناو حیزبەكەتدا شەخێى دووەمیت و جێگەى متمانەى زۆرێك لە ئەندامان و سەركردەكانى ،ئەلێم : بۆخۆشت لەمن چاكتر دەزانیت كەلەناو یەكێتى یەكەتدا و لەناو حكومەتەكەى پێشووترتدا هەزاران كەس هەبوون لەو پاشماوە و زبڵ پیسانە گەلێك پیستر و زیان بەخشتربوون،بۆگەن و ترشاویان رۆژە رێیەك ئەرۆیشت چەندین ڤایرۆس و میكرۆبى خیانەت و سەرشۆڕى و دزى و داوێن پیسیان هەڵگرت بوو،نەك بەردەم ماڵێك یان باخچەیەك یان گۆلان و كەلاوەیەكیان ناشرین كردبوو بەڵكو رووى گەش و جوانى كورد وشۆڕشەكەشیان نا قۆڵاو ئیسك قورس كردبوو،ببوونە سەرەنوێلك و حاویەو وەك ڤایرۆس و بەكتریا جڕ جانەوەر زیانیان بەحزبەكەت و بەحكومەتەكەت و میللەتەكەت تا سەر ئێسقان دە گەیاند و ئێستاش بەردەوام هەر دەیگەیەنن،دووچارى سیل و سەرتان و ئیفلیجى و جۆرەها پەتاو دەردیان كردوە،ئەى بۆچى ئەو دەمەعەللاگەیەكت نەگرت بەدەستەوە ئەو پاشەڵ پیس و قێزەونانەى تێ بكەیت بۆ هەتا هەتایە بیان خەیتە ناو زبلًدان و تەنەكەى خۆڵى مێژووە وە،ئەوەى كەلەعەللاگەكەتایە لەباربردنى ئاسانە یان دەسوتێرێت یان دەكرێتەژێر خۆڵەوە یان یەك دوومناڵى هەژار و كەم درامەت جارێكى تر كۆیدەكەنەوە بۆخۆیان شتێكى لێ هەڵدەكڕێنن ئەوەى كەبەسود بێت ئەیفرۆشنەوە و بژێوى خێزانیان لەسەرى بەڕێوەدەچێت،بەڵام پاشماوە و زبڵى ناو حیزب وحكومەتەكەت بەچى لەناو دەبەیت كەسیخناخ سیخناخە لەگەندەڵى ،دزى،داوێن پیسى،وڵات فرۆشى،بێ قیمەتى و.. ریسوایى ،پیاوكوژى.؟؟! ئەوەندە زۆرن كەهیچ تراكتۆر و سەیارەى خۆلێكَ نایانگرێت و سەدان دۆنمى وەكو دۆنمە دزراوەكانى كە قائیمقامى لەسەرتیاچوو هەر لەتانجەرۆ و قولەرەیسى وبەردەكەڕ ودۆڵەروتیشى بۆ تەرخان كەیت هێشتا كەمە و جێیان نابێتەوە،بەقسەى من بكە بۆ ئەوەیان هەڵمەتى پاكسازى بكە وناو ناخ وهەناو وچواردەورى حزبەكەت لەوشتە بۆگەن و پیس و زیان بەخشانە خاوێن بكەرەوە، ئەوجا كارى هاوشێوەى ئەوە بكە وخۆتمان بۆ نمایش بكە.تا بڵێن بارەكەلڵا ن خۆ ئەگەر تۆش نەیكەیت لەسایەى سەرى خاوەن كۆمپانیاكانى خۆت و حیزبەكەت بازرگانانى مرۆڤ ئەوەندە بەنگلادیشى و نیپاڵى و عەرەب و شتمان بەقاچاغ بۆ ئەهێنن كە پێویست ناكات ئێمەش دەست یدەینە هیچ بكەین ج جاى تۆ.؟؟
چەتۆ بینایى
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست