یه‌کێتیی نه‌ماوه،هه‌ر وه‌ک دارشه‌قه‌که‌ی مام جه‌لالی لێهاتووه
Tuesday, 18/09/2012, 12:00
خوێنده‌وارانی به‌ڕێز بفه‌رموون بیخوێننه‌وه که مه‌لابه‌ختیار و حاشیه‌کانی چی ده‌که‌ن به یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان، چۆن به ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستیان داوه‌ته پاکتاوکردنی ناحه‌زه‌کانی خۆیان ده‌رکردن و دانانی ئه‌ندامانی یه‌کێتیی و نوێنه‌رایه‌تیه‌کانیان له ئه‌وروپا له کوردستان بۆته دیارده‌یه‌کی ترسناک. پێش ماوه‌یک له هه‌نگاریا نوێنه‌ره‌که‌یان ده‌رکرد که 30 ساڵه خزمه‌تی کردوون، ئێستا له به‌لچیکا به هه‌مان شێوه، وا له ئه‌ڵه‌مانیا خه‌ریکن نوێنه‌ره‌که‌ی ئه‌ویش دوور ده‌خه‌نه‌وه، چونکه له تاقمه‌که‌ی مه‌لا بهختیارو ڕه‌زاق فه‌یلی نیین، هه‌ر بۆیه‌ش ڕۆژ به‌ڕۆژ یه‌کێتیی زیاتر ته‌نک ده‌بێنه‌وه، که‌سانێکی زۆر ده ردهچن و یاخود ده‌چنه لای حیزبه‌کانی تر.
ئایا هێرۆخان و مام جه‌لال ئاگادارن به‌م وێران کردنه؟ که‌سانێک داده‌مه‌زرێنن که نه‌گونجاو بێت و ده‌ست به‌سه‌ر بێت و هه‌میشه بتوانن وه‌ک دارێک به‌ده‌ستیانه‌وه بیسوڕیننهوه.
شه‌رمه بۆ یه‌کێتیی که سه‌عدی پیره‌ی خاوه‌ن مه‌له‌ف و موخابه‌رات، قومار چی به‌ناوی یه‌کێتییه‌وه وتار ده‌خوێنیته‌وه، له ته‌نیشت سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه داده‌نیشێت،هه‌روه‌ک وتاره‌که‌ی پیش چه‌ند ڕۆژیک که له به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی شۆڕشی ئه‌یلولدا گوتی، خۆشی نه‌یزانی چی ده‌ڵێ!
چه‌ندین که‌سانی تر به هۆی نا عه‌داله‌تی و کوتله و کوتلهکاریهوه یه‌کێتیان به جێهێشت، ئایا چی ترمان پێده‌ڵێ مه‌لا به‌ختیار و حاشیه‌که‌ی؟ که ده‌یگوت یه‌کێتیی هه‌میشه به‌هێزه وه پاش مام جه‌لالیش به‌هێزتریش ده‌بێت، ئه‌مه بههیزیهکانتانه؟ کاتی ئه‌وه هاتوو جارێکی تر سه‌رکرادیه‌تی یه‌کێتیی به خۆیدا بچێته‌وه، به مه‌رجێک ئه‌و که‌سانه‌ی که ناشیاون و خاوه‌ن مهلف و ، قسه نه‌زان و کوتله دروست که‌ره‌کان خاننشین بکرێن ، چونکه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا یه‌کێتیی له ماویه‌کی کورت‌دا ده‌بێته پارتێکی بچکۆله ،که هه‌ر وه‌ک مام جه‌لال ده‌بێت به دارشه‌ق بڕاوت به‌ڕێوه.
بفه‌رموون هه‌ر له ناو یه‌کێتیدا چۆن زانیاریه نه‌هێنیه‌کان ده‌رده‌چێته ده‌ره‌وه هه‌ر له لایه‌ن ئه‌ندامانی مهکتهبهکانیانهوه له هه‌ولێرو له سلێمانی،وه هه‌ر له مهکتبهکهی کاک ڕه‌زاق وه ک بووه به دیوه خانه‌ی چاخۆرهکان و مشه‌خۆره‌کان، وه ئه‌م ئیمێلڵه وئه‌م دۆکومهنتانهی خواره‌وه یان بۆ ناردوین له شاری سلێمانیه‌وه.
1\ هه‌ڤاڵی به‌ڕێز
لێپرسراوی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه
کاک عبدالرزاق
له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی یه‌کیه‌تیدا هه‌ر چیه‌ک بکرێت درێخی ناکه‌ین ، به‌ڵام ناکرێت کۆمه‌ڵێک ڕێنمایی یاسایی ئه‌م وڵاته‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌که‌ی تێدایه ڕه‌چاو نه‌کرێت، من به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئاماده‌م و هه‌رچیه‌کم پێ بکرێت هه‌میشه له خزمه‌ت ئه‌و ڕێبازه‌ی ساڵانێکی دوور و درێژ کارم تێدا کردوه دوای خۆشم هاوکاریی هه‌ر که‌سێک بکه‌م که جێگای من بگرێته‌وه بۆ باشتر به‌ڕێوه بردنی کاره‌کان ، به‌ڵام له‌م په‌له په‌له تێناگه‌م و به په‌رچه‌کرداری ده‌زانم ، من ڕۆژی دووشه‌ممه 09.17 دێمه‌وه سلێمانی و کاک مه‌لا به‌ختیار و کاک ڕزگارم ئاگادار کردۆته‌وه و جه‌نابیشتان ئاگادار ده‌که‌مه‌وه من ته‌نها بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دێمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ئاینده‌دا کاری باشتر بکه‌ین له په‌یوه‌ندییه‌کانی یه‌کیه‌تی و ئامانجه‌کانی میلله‌ته‌که‌مان و ته‌نها هه‌فته‌یه‌ک ده‌توانم بمێنمه‌وه هه‌ر بۆیه له 09.18 تا 09.22 ڕۆژێک دیاریده‌که‌ین و داده‌نیشین هه‌موو شتێک باس ده‌که‌ین ، هیوادارم که‌مێکی تر چاوه‌ڕێ بیت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له خزمه‌ت یهکیهتیماندا باشتر کاره‌کان ئه‌نجام بده‌ین ، ئه‌گه‌ر هه‌ر زۆر په‌له‌تانه ئاگادارم بکه‌نه‌وه له هۆکاره‌که‌ی ، هه‌رچی له توانای مندا بێت دڵنیا بن درێخی ناکه‌م و به بڕینی موجهکهشم تههدیدم مه‌که‌ن ، چونکه ئه‌وه ڕێگا جاره نییه دڵنیا بن
سه‌رکه‌وتوو بن
زانا هه‌ورامی
2\هه‌ڤاڵی به‌ڕێز
لێپرسراوی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه
کاک عبدالرزاق
له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی یه‌کیه‌تیدا هه‌ر چیه‌ک بکرێت درێخی ناکه‌ین ، به‌ڵام ناکرێت کۆمه‌ڵێک ڕێنمایی یاسایی ئه‌م وڵاته‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌که‌ی تێدایه ، من به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئاماده‌م و هه‌رچیه‌کم پێ بکرێت هه‌میشه له خزمه‌ت ئه‌و ڕێبازه‌ی ساڵانێکی دوور و درێژ کارم تێدا کردوه دوای خۆشم هاوکاریی هه‌ر که‌سێک بکه‌م که جێگای من بگرێته‌وه بۆ باشتر به‌ڕێوه بردنی کاره‌کان ، به‌ڵام له‌م په‌له په‌له تێناگه‌م و به په‌رچه‌کرداری ده‌زانم ، من ڕۆژی دووشه‌ممه 09.17 دێمه‌وه سلێمانی و کاک مه‌لا به‌ختیار و کاک ڕزگارم ئاگادار کردۆته‌وه و جه‌نابیشتان ئاگادار ده‌که‌مه‌وه من ته‌نها بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دێمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ئاینده‌دا کاری باشتر بکه‌ین له په‌یوه‌ندییه‌کانی یه‌کیه‌تی و ئامانجه‌کانی میلله‌ته‌که‌مان و ته‌نها هه‌فته‌یه‌ک ده‌توانم بمێنمه‌وه هه‌ر بۆیه له 09.18 تا 09.22 ڕۆژێک دیاریده‌که‌ین و داده‌نیشین هه‌موو شتێک باس ده‌که‌ین ، هیوادارم که‌مێکی تر چاوه‌ڕێ بیت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له خزمه‌ت یهکیهتیماندا باشتر کاره‌کان ئه‌نجام بده‌ین ، ئه‌گه‌ر هه‌ر زۆر په‌له‌تانه ئاگادارم بکه‌نه‌وه له هۆکاره‌که‌ی ، هه‌رچی له توانای مندا بێت دڵنیا بن درێخی ناکه‌م
زانا هه‌ورامی
هەڤاڵانی بەڕێز
زانا هەورامی
بەرزان فەرەج
بفەرمون لەگەڵ ئەم ڕونکردنەوەیەدا لەگەڵ هیوای سەرکەتن بۆ هەمولایەك
3\هەڤاڵی بەڕێز
لێپرسراوی مەکتەبیی پەیوەندییەکانی دەرەوە
کاک عبدالرزاق
سڵاو
برا گیان دەستت خۆش بێت کە بڕیاری بەڕێز لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی جێ بەجێ دەکەیت و دەبێت وا بێت بەڵام هۆکاری ئەو بڕیارە بە دڵنیاییەوە کەسێکی لە پشتەوەیە کە دژی بەرژەوەندیی گشتیی یەکیەتی دەجوڵێتەوە ئیتر بە بەرنامە بێت یان بێ بەرنامە لە ئایندەدا دەردەکەوێت ، سەبارەت بە سەرپێچی من لە بەندەکانی پەیڕەوی ناو خۆ ڕوون تێناگەم ناوخۆی یەکیەتی یان مەکتەبیی پەیوەندییەکان ، ئەگەر پەیڕەوی ناوخۆی تایبەت بە مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە باوەڕ ناکەم هەتان بێت چونکە دەبوو کاتێک دەستمکردە بەکار کۆپییەکتان پێ بدامایەیان تەنانەت بە ڕێنماییش بوایە ئەمانە لای ئێوە نییە بە داخەوە خۆ ئەگەر باس لە پەیڕەوی ناخۆی یەکیەتیی دەکەیت ئەوا ئەم شێوازەی بەڕێزتان پێشێلکردنی ئەو پەیڕەوەیە . چۆن ؟ دەبوو لە کاتی سەرپێچی بەندە لە خاڵێک یان بەندێکی ئەو پەیڕەوە بە فەرمی ئاگادار بکرامایەتەوە ئەگەرهەر بەردەوام بومایە لەسەر پێچیی ئنجا سڕکرامەیە و پاشان دەرکرامایە، جەنابتان لە مانگی 6 ەوە لەگەڵ پەیوەندییە گشتییەکان داوای دوورخستنەوەی منتان کردووە لە دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی کە چی تا 3 هەفتە لەمەوبەر بە تەلەفون پەیوەندیمان هەبووە هەرگیز باسی سەرپێچیت نەکردووە ، ئێشتا ئەم پەلەیەی دەیکەن تۆ بڵێیت هۆکارەکەی وەعدێک نەبێت بە کەسێکی ترتان داوە بە بێ ڕەچاوکردنی بنەماکانی دەزگایی و پەیڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوەکەمان داوای دوورخستنەوەی یان دەرکردنی لە پۆستەکەی وە هەروەها داواکردنی بڕینی موچەکەشی
برای ئازیز داواکارم کە کەمێک چاوەڕێ بیت خۆت دەبێت لە بارەی کاریی ڕێکخراوەیی شارەزاییت هەبێت بە تایبەتی لە وڵاتانی ئەوروپا ، هەرچەندە پێشتر لەو بارەیەوە ئاگادارم کردونەتەوە لەو بارەیەوە . بۆیە ئەمە بە پەلە ناکرێت ، من پێم ووتن لە پێناو بەرژەوەندیی یەکیەتیدا هەموو هاوکاریەک دەکەم ، جەنابیشت کەمێک چاوەرێ بە . هۆکاری ئەو پەلەیە چییە ؟ پێم بڵێ با ئەگەر ىتوانم هاوکارتان بم بەڵام دەوروو تەسلیمی ممتلکاتی یەکیەتی زەردەخەنەیەکی پێکردم ، برای ئازیز ئۆفیسێک کە هیچ مانگێک لە کاتی خۆیدا بودجەی وەنەگرتبێت و 4000 دۆلار بێت زیاتر لە 2000 ی تەنها بۆ کرێ چوو بێت ئەبێت چی هەبێت و خۆشت ئاگات لە هەموو شتێکە . لە ئەوروپادا هەموو شتێک شەفافە کەسێکی وەک من ناتوانێت دەست بەسەر ممتلکاتی هیچ کەس و شوێنێک بگرێت ، خۆت دەزانیت هەر لە سەرەتاوە بۆ کردنەوەی ئۆفیسەکە دەبوو ڕێکخراوێک هەبێت بە فەرمی و مانگانە بڕی ئەو 4000 دۆلارە هاتۆتە سەر ئەو حسابە و لەبەر ئەوە بە پێی یاسا هەرچییەک لە ڕێکخراوەکەدا بێت موڵکی ئەو ڕێکخراوەیە ، ئێستا بە ناوی ئەو ڕێکخراوەوە 4 عقد ئیمزا کراوە یەکێکیان هی ئۆفیسەکەی برۆکسلە کە 09/30 تەواو دەبێت دراوەتەوە بە کرێ سیانەکەی تریان لە 05/01 کراوە بۆ ئۆفیسەکەی شاری لیێژە کە پێشتر ئاگادارم کردونەتەوە و جەنابتان مخولتان کردووم کە چی بە باش دەزانم بیکەم
ئەو سێ عقدەش هەریەکێکیان بۆ ماوەی ساڵێکە و هی وەک وتم ئۆفیس و دائرەی کارەبا و (تەلەفون و ئینتەرنێتە) من ئێوە ناچارتان کردم بە هۆی نە هاتن و دواخستنی بودجەوە بە بەردەوامی ناچار بووم کارێک بکەم کە ڕێکخراوەکە بتوانێت هەندێ پارە پاشەکەوت بکات بۆ ئەوەی لەکاتی دواکەوتنی بودجەدا بتوانین فاکتورەکان بدەین تا بودجە دێت
هەڤاڵی بەڕێز زۆر سەرقاڵی هەڵبزاردنی پارێزگاکانی ئەم ووڵاتەم لەگەڵ پارتی سۆسیالیست ، هەروەها بە کردنەوە پێشانگایەکی عێراقی کوردی لەوە زیاتر کاتم نییە جا تکایە چاوەڕێ بە تا ڕێگایەکی گونجاو دەدۆزینەوە
سەرکەوتوو بیت
زانا هەورامی
10/09/2012
4\ هەڤاڵانی بەرێز
بەرزان فەرج
زانا هەورامی
من وەك بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە بڕیاری بەرێز دەستەی کارگێر جێ بەجێ دەکەم، کە ئەویش لابردنی هەڤاڵ زانا هەورامی یە لە نوێنەرایەتی بەلجیکا. پاش ئەوەی کۆمەڵێك سەرپێچی لە بەندەکانی پەیڕەوی ناوخۆ کرد، بۆیە ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان بە هاتنەوەی هەڤاڵ زانا هەورامی نیە، نە لەسەر داوای ئێمەیە نە لەسەر داوای هەڤاڵ رزگار علی یە، ئەو ئازادە لە گەرانەوە بۆ کوردستان، بەڵام ئێمە وەك پەیوەندییەکان ئامادە نین قسە لەسەر مەسەلەیەک بکەین کە پێش‌و تر یەکلایی بۆتەوە بە بڕیارێکی سەروی خۆمان. ئەوەی ماوەتەوە مەسەلەی دەورو تەسلیم کردنە لەنێوان ئێوە، پێویستە پێش هاتنەوەی ئەو هەڤاڵە دەورو تەسلیم بکرێ بۆ هەموو ممتلکاتی یەکێتی و پێویستە کۆپیەك لە لیستی هەموو کەلو پەلەکانیش بنێردرێ بۆ ئێمە، لەگەڵ هیوای سەرکەوتن.
-- عبد الرزاق عزیز میرزا
لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە
بۆ بینینی نامه‌که وه‌کو به‌ڵگه کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/puk/namai taybet.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست