کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتى كەوتۆتە تێكدانى ئاسایشى سنوورى سلێمانى، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت چه‌ند که‌سێک بفڕینن و بیانکوژن

Saturday, 09/10/2010, 12:00


پاش لابردنی سه‌لام عه‌بدوڵڵا وه‌ک به‌رپرسیی لقی چواری پارتیی له‌ سلێمانیی و دانانی بکوژی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ که‌ هیوا ئه‌حمه‌د موسته‌فایه‌ له‌ جێگاکه‌ی، ئیستا پاراستن پلان و ستراتیژییه‌تی خۆی له‌ سلێمانی گۆڕییوه‌، ده‌یه‌وێت به‌ هۆی کاری تێکده‌رانه‌ و نانه‌وه‌ی ئاشوب و کاری تیرۆریستانه‌وه‌، چه‌ند چالاکییه‌ک ئه‌نجام بدات.
لەم ماوەیەدا پارتى ئەم كارە تێك دەرانەى لە سنوورى سلێمانیدا كردووە

1- سووتاندنى ماڵى شێخ بەختیار لە گوندى (شیوى قازى) لە قەردەداغ .
2- بردن وسووتاندنى ماتۆڕى هاوڵاتییەك (كە ئاڵاى گۆرانى پێوه‌بووه‌) .
3- تێزاب پێداكردنى ئۆتۆمبێلی هاوڵاتى (شێخ جمال).
4- سووتاندنى 3 ئۆتۆمبیلى چه‌ند هاوڵاتییه‌کی تر لە گەرەكى كانیسكان و تێكدانى ئۆتۆمبیلى مامۆستا جمال سابیرى هونەرمەند، ئه‌ویش له‌ شەوى9ى 10ى 2010ى سەعات 3ى شەو.


به‌رپرسی لقی چواری پارتیی و به‌رپرسی تیرۆرکردنی سۆران مامه‌ حه‌مه‌

پارتى دەیەوێت ئاسایشى سلێمانى تێك بدات، زۆربه‌ی ئه‌و کارانه‌ به‌ فه‌رمانی هیوا ئه‌حمه‌د موسته‌فا ئه‌نجامدراون، ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌ بۆ هه‌نگاوی دیکه‌ و دوای ئه‌م کارانه‌، ده‌یانه‌وێت چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کیش له‌ سلێمانی تیرۆربکه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە