به قهولی خۆیان.. هەرێم هێشتا لەمەترسییدایە!
Sunday, 02/01/2011, 12:00
خوێنەرى بەرێز بمبورە ئەو ناونیشانەى سەرەوە قسەى من نییە،بەڵكو قسەى بهناو سەركردە سیاسییەكانى ئەم هەرێمەیە كەهەركاتێ خۆاستى فراوانبوونى مەوداى دەسەڵاتەكانیان بكەن وبیانەوێ خەڵك فریودەن وبازاڕى خۆیان گەرمكەن دەكەونە قسەى لەم جۆرە وتوتییەكانیانیش لەمینبەرى دەسەڵاتەكانیانەوە تا دەگاتە منبەرى مزگەوتەكانى ئەم هەرێمە داگیركراوە لەلایەن هەردوو حیزبى دەسەڵاتەوە دێنە قسە،خوانەخواستە ئەگەر ڕۆژنامەنووسێك یان ئازادیخوازێك بییەوێت لەوبارەییەوە شیكردنەوەیەك بكات یاخوود قسەیەك بكات ئەوە هەزار ویەك قسەوقسەلۆك وناوناتۆرەى بۆ دەدۆزنەوە ودواتریش لەدادگاكان غرامە دەكرێن یان سزادەدرێن،بەهەر حاڵ ئەمەیان من نامەوێت قسەى لەبارەوە بكەم قسەى زۆریشى لەسەر كراوە ودەكرێت،ئەوەى من دەمەوێت قسەى لەسەر بكەم ئەو قسەییەى سەرەوەیەوە كە بۆ ناونیشانى بابەتەكەم هەڵمبژاردووە،ئایە بەڕاستى هەرێم لەبەر هەڕەشەدایە؟ هەڕەشەى كێ؟ خۆ ئەوانەى سەركردەكانى ئێمە وەك سەرچاوە ناویان دەبەن ولەكاتى هەڵمەتى هەلبَژاردنەكانیشدا باسیان لێوە دەكرد ئیستا هەر ئەوانەن كەدڵسۆزى هەمیشەى وكوێڕایەلییان دەكەن وڕێكەوتننامەیان لەگەڵ مۆر دەكەن!ئەرێ بەڕاستى بزوتنەوەى گۆڕانە رێككەوتبوو بۆهەڵوەشاندنەوەى بریارى یاسا ڕیشەكێشكردنى بەعس لەسەر بەعیسییەكانى نێو كایە سیاسییەكەى عێراق؟ ئاخۆ كێ بوو یەكەم پیرۆزباى لەوانە كرد كەخودى خۆیان بەمەترسى وسەرچاوەى هەڕشە ناویان دەبردن بەرامبەر بەكورد وهەرێمەكەى،سەربارى ئەمانەش جارێكى تر بۆ هەموو خەڵكی عێراق بەگشتى وكوردستان بەتایبەت سەلماندیان كەهەرێمى كوردستان وكوردیش كەس دوژمنى نییە،بەوپێییە كەرێككەوتن لەگەڵیاندا لەدژ بزوتنەوەى گۆڕان لەبەغدا تا بەشدارى پێنەكەن لەحكومەتى نوێ عێراقدا!!بۆیە دەپرسم كێ مەترسییە بۆ سەر ئاسایشى نەتەوایەتیمان؟ ئەوانەى ئەوان دوێنى ناویان دەبرد یان .....، ئەوتا لەموسڵ رێككەوتن لەپرۆسەى ئاماردا خانەى نەتەوە هەڵگرن تەنها لەبەر بەرژەوەندى تایبەتى وحیزبییان،ئەگینالەدواى هەڵبژاردنەكانەوە ناوچە كوردییەكان خۆیان خۆیان بەڕێوە دەبەن وكەسیش دەبابەى نەهێناوەتە سەریان ولەناوچەكانیان بییانگوێزنەوە! ئەوەتا ناوچە دابراوەكان هەرباسیان لێوەمەكەن كەتەنها لەكاتى هەڵبژاردنەكاندا دێنە بەرباس وموزایدەیان پێوەدەكرێت، مادەى 140 ووەرقەى 19خاڵییەكەى كوردیش بۆ بەقوربانى....،بابیرم نەچێتەوە دەمەوێت بپرسم كێ هاوپەیمانى بەست لەگەڵ دژمنانمان وكێ وكێش هاوپەیمانى دەبەستێ لەگەڵ عەرەبە شۆڤینییەكان؟ ئیتر پێم ناڵێن مەترسى چى كەئێوە باسى لێوەدەكەن؟حكومەتێك سەرۆك كۆمارى وجێگری كورد بێ،حكومەتێك جێگرەكەى كورد بێ،یاخود جێگرى سەرۆكى پەرلەمانەكەشى هەر كورد بێ دەبێت ئیتر چى مەترسییەكى تر مابێت تا ئێمە بترسین لێى؟!باس لەپۆستەكانى تر ناكەم كەدەنگى نیو ملێون كوردیان كردە قوربانى،ئیتر بەغدا چى مەترسییەكى مابێت لەسەرمان؟ بۆیەچیترناكرێ بەو قسە ولێدوانانە سۆزو هەستى خەڵكى كوردستان بجووڵێنن وفریویان بدەن،دەبێت خەڵكى كوردستانیش لەوە تێبگەن كەحیزبەكانى دەسەڵات بیریان تەنها لاى پاراستنى دەسكەوتەكانى خۆیان وبەرژەوەندییەكانیان نەبێت لاى هیچى تر نییە وبیریشى لێناكەنەوە،باشتروایە تادەسكەوتەكانمان لەبارنەبراوون پێویستە بیریك لەبەرژەوەندى گشتى وئایندەى میللەتەكەمان ودەسكەوتە نەتەوەییەكانمان بكەینەوە ورێگەیان لەم زیاتر نەدەین چارەنووسمان بەرەو نادیار پەلكێش بكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست