کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەلەکەدین کاکەییەکان شەرم لەخۆیان ناکەن!؟

Monday, 15/07/2013, 12:00


بەهۆی ئەو زەخامەتە راگەیاندنەی یەکێتی و پارتی ، کە بەپارەی قوتی خەڵک لێی سەرف دەکەن ، بەئارەزوی خۆیان، هەوڵی چەواشەی میللەت دەکەن، رەش دەکەنە سپی ، دوایی سپی دەکەنەوە رەش.
لە ٣٠ حوزەیراندا پەرلەمانتارێکی گۆڕان لەگەرمەی هەلچونی سیاسی گوتی بەعس لە ئیوە شەیفترە
راگەیاندنی پارتی و یەکێتی بەگشتی و کۆیلەیەکی بنەمالەی بارزانی وەک فەلەکەدین کاکەیی دەلێت نازانم سەرۆکی پەرلەمان چۆن لەو پەرلەمانتارەی قبول کردوە و دەری نەکردوە!؟ ئەو مەسەلەیان زۆر گەورە بە ترسناک وەسف دەکەن.
بە هەقیقەت مرۆڤ دەتوانێ بڵێ کادیرەکانی پارتی و یەکێتی لەسەرکردەو بنکردەیان رویان لە پێستی مانگا قەیمترە، ئەگەرنا چۆن چاو روویان دێت، بڵێن ئێمە لە بەعس شەریفترین، ئەو دێرە گوتەنە بەراورد بەسەدان تاوان و ناپاکی خۆیان لە‌هێنانی سوپای داگیرکەر، تیرۆری کوردانی بەشەکانی تری نیشتمان ، تەزکیەی سەدان فایلدار و سەرۆک جاش و هەولدان بۆ بەجاشکردنی کۆمەلگا(گوێرایەلی پارتی ویەکێتی) وسەدان تاوانی تریان وا قسە بکەن.
ئەو کورتە نووسین و سەرنجەم داکۆکی نییە لەوتەی پەرلەمانتارەکەی گۆران بەئاستی ئەوەی تاکەی
ئەوەندە میللەت چەواشە دەکەن، زەریایەک لە پیسی خۆتان نابینن ، جۆگەلەیەکی بچوکی رەخنەگرەکانیان دەبینن

من بەدیوێكی تر هاورام لەگەل ئەو پەرلەمانتارەی گۆران کە پارتی ویەکێتی مەترسیترن لە بەعس لەسەر تاکی کورد ؟ چونکە ئەوان کەسیتی تاکی کوردیان بەرەو تێکشکاند و دۆران و لاواز بردوە کە ئەوە بەبەعس بە و هەموو جەبەروتەی ترس و پارە هەلڕشتنەوە نەکرا. بەنمونە، ئەگەر تادوێنی واژویەک بۆ بەعس بون ، تاوان و سوکایەتی بوو ، ئەمرۆ ناپاکی و فایلداری لەژێر سایەی ئەو دوو پارتە بۆتە زیرەکایەتی. ئەگەر تادوێنی دزێک لەگوندێک هەبوایە ، بەچاوی نامۆ هەموو خەلک سەیری دەکرد، کەچی ئەمرۆ گەورەترین دز سەرۆکەکانی هەرێمە؟ بەڵێ تادوێنێ مرۆڤی کورد دەبوایە نمونەی کەسیتیەکی قارەمان و خاوەن بیرباوەر بوو لەسایەی ئەوان هەزاران تاوان دژ بەگەلەکەی و خۆی بکرێ ، هەلپەرست و سەیرکەر و بوە... لەقۆناخی بەعس ، دادگاکان بیجگە لەسیاسیەکان سەربەخۆ بوو ، زانکۆکان ڕیزیان هەبوو، بەعس تێکەل بەهەموو کونج و کەلەبەرێکی ناو کۆمەلگا نابوو، کەجی پارتی و یەکێتی وردو درشتی کۆمەلیان بەحزبی کردوە .

 سەیربکەن هەردوێنی بوو لەهەلمەتی راگەیاندنیان
١/ لەسەر وشەی میلیشیا چیان بەعەدنان عوسمان و گۆران کرد کەوەک کفر لێکیان دەدایەوە ، بەلام خۆیان سەدان سەرۆک جاشی بکوژی سەدان پێشمەرگە دەکەنە بەرپرس
٢/ ئەوان دژی گۆران بون کەگوایە ئوسامە نوجیفی و موتلەگ دژی کوردن گۆران بەنهینی پەیوەندی لەگەلیان هەیە کەچی ئیستا هاوپەیمانی سەرەکیانن و نەوتی کوردستانیان پێ دەدەن و ماچ وموچیان رۆژە رێیەک دەروات
٣/ ئیستاش وشەی بەعس باشترە لەئیوە هەول دەدەن بکەنە چەکەک کەگوایە ئەوە سوکایەتیە بەبنەمالەی قوربانیان وکورد !؟

باشە ئێوە شەرم لەخۆتان ناکەن کە داکۆکیتان  لەنزار خەزرەجی کرد ،. سولتان هاشم وەزیری بەرگری عیراق ، تالەبانی گوتی بۆ سەدام واژوم نەکرد بەلام بۆ سولتان هاشم رێگریش دەکەم، چونکە ئەفسەرێکی نایابە؟ وەفیق سامەرائی دارێژەری بیری ئەنفالە کردە راوێژکاری خۆی، تارق رەمەزان و داواتی بنەمالەی سەدام و هەموو فرۆکەوانەکانی بەعس بۆ نیشتەجێ بون لە سلێمانی هیشتا لەگوێمان دەزرنگێتەوە
پارتی ویەکیتی هەموو هەولێکیان دا تا بریاری دادگای عیراقیان راگرت لەسەرسزادانی ٢٥٨ سەرۆک جاشی ئەنفالچی کە بەئاشکرا و بەبەلگە هەیە، دەیانیان کردۆتە بەرپرسی ئیداری و پەرلەمانی و حزبی، سەرۆک جاشە ناپاکەکانیش کە کوژراون بەشەهیدی نەتەوەیی موچەیان پێ دەدەن .... شەرم ناکەن ئەو قسانە دەکەن . کەسانی سەربەخۆی وەک ئیمە قسەی وا بەو پەرلەمانتارەی گۆران بلێ ئاسایە بەلام ئیوە هەموو ژیانتان پڕە لەناپاکی و داکۆکی و تاوان کەچی شەرم ناکەن !؟ ئاخر ئیوە بەکردار کۆمەلگا دەکەنە بەعسی و جاش کەچی ئەوەندە روشتان قەیمە رەخنە دەگرن خەلکێک وتەیەکی هەلە بلێ ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە