كوردستان نە ئیسرائیلە و نە كەسیش فەڵەستینى یە
Friday, 07/08/2009, 12:00
كەچى خۆشمان مافەكانى خۆمان ناسەلمێنین ئەگەر سەیرى باگراوندى خۆشمان بكەین هەمیشە ناكۆكین لەگەڵ یەكترى لە بەغداش داواى مادەى (140) دەكەین كەچى خۆمان
سنورى بچوك بچوكمان بۆ خۆمان داناوە سەیرى دەڤەرەكەى خۆمان بكەین دیكتاتۆرەكانى خۆماڵى زیاتر ترسییان هەیە لەبەغداو دەورو بەریش زۆر ئاسییە بەغداش بیر لە خۆ دروستكردن بكاتەوەو هەوڵى پشكێك بدات لەم قاڵبە كێكە بەتامەى نەوت و سامانى سروشتى كەهەمیشە خۆمان خەریكى دزینین ئەوەى بەلامەوە جێى تێڕامانینە ئەوەیە ئێمە بەغداد یشمان لەوە گەیاندووە هەمیشە فێرى تەزویرین و دەست بەردارى نابین چۆن %25 مان دۆڕاند و وە لەساڵى 2005 كەوتینە لیستى ڕشەوە ئاواش %70 لە بەردەم لەدەست دانایە ئایا چۆن لە بغدادو دوژمنانى چواردەورماندا هەڵوێست و متمانە پەیدابوو خۆمان گەلێكین بێ جیاوازى دین مەزهەب زمان كەلتوور كەچى هەقى خۆمان ناسەلمێنین ئەوەندەى ئامادەین بۆ لەناو بردنى بیرى جیاوازى نیوانمان و وەیەكترى قوبوڵ نەكردن كەچى دەست لەسەر سنگ بۆ هەموو لایەك دەوەستین یەكەم كەسین كەسازشو پاكانە پێشكەش دەكەین بۆ دوژمنە كانمان ئەوەش بزانن تا لەناو خۆماندا خۆ خۆر بین هەرگیس ناتوانین بەرامبەر بەدەورو بەر بەهێز بین ئەمەش ئەوە ناگەێنێ بە دیكتاتۆرو دزە میللیە خۆماڵیە كان نەڵین بەسە تاسەر ئیسقان ئەگەر لە پۆڵاش بین لەگەندەڵى ئێوە داڕزاین هەتا ئێستاش تەنهاو تەنها لە سەر بەشكردنى بودجە خاوەنى یەك هەڵوێستین نە دوو ئیدارە بون بە یەك نە بە هیچ جۆرێك ئیمزاى یەكترى دەخوێنینەوە هەمیشە لە ئامادە باشیدان بۆ گیانى یەكترى سەیرەكە لەوە دایە هەر لایەنێك ئەیەوێت سنورێك موڵكى خۆى بێت هەمیشە پاشە كشێ نەكات بەبێ داواكارى هەر یە كێكیان هەڵبژێرێت بەڵام ئیتر باش بزانن ئێمە ئیتر بەدواى خزمەت كارى گەلا ئەگەرێین جارێكى تر نابینەوە خزمەتكارى ئە و دەسەڵاتەى خۆمان دەسى دە گرین بۆ سەرەوە كوچى تەنها جارێكیش لە خوارەوە چاو لە گەل ناكات هەمیشە خۆمان پلیشاوەى دەستى ئەبین و كوێرانە جارێكى تر دەنگتان بۆ نادەین تەنها و تەنها خزمەت كردنى گەل ئاوڕدانەوە بۆ مێژوو لەبیر نەكردنى خۆتان و واز هێنان لە مێزوو خرور دەتوانن دەنگى ئێمەى گەل مسۆگەر بكەن ئەگەر نا ئێوە هیچ نین شەهید موڵكى میلە تە وزیندانى سییاسی و جوامێرەكان قارەمانكان و سەروەریەكان و خەباتەكان و كلتور و مێژوو شارستانیە ت و ئاسەوارەكان شاخ و داخ وشار وگوند و دۆڵ و تولە ڕێگاو چیا و قەت پاڵە كانیش موڵكى گەلنو كەس و هیچ لایەنێك بەغەیرى كورد خاوەنى نییە گەل خوێن لە جەستەى ئەتكێ پڕ لە كیمیا باران لە ئەنفال و زیندانى سییاسى وبەرخور دان و پێژمەرگەى كیان لەسەر دەست
خاوەنى ڕاپەڕین ڕاماڵینى حیزبى فاشستى بەعس ئێوەش ئەتانەوێت ناوى زل خۆ بە خاوەنى سەروەریە كانى گەل بناسێنن قوتى ئەم گەلە پارچە پارچە و خێر لە خۆ نەدیوە بدزن و بخۆن لە مشە خۆر و دیكتاتۆر و مان خۆرى گەل زیاتر نین گەر خۆتان چاك نەكەن بۆ (18) هەفتەش لەتواناماندا نەماوە بەرگەى لە خۆبایبون بەتاڵان بردنى سەروە تو سامان و سەروەرى خەبات و تێكۆشانمان بەرن ئێمەى گەل خاوەنى هەموو شتێكین بە ئێوە مان سپاردووە كەچى دەست پاك و داوێن پاك نەبون هەر نەبێت ئەوە ئاوى ئامون و تونى باباچن ئێوەش هەمان زبڵ َخانە چاوەڕێتانە دور یان نزیك
:نەرویج
6/8/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست