كەرامەتی شارمان گەڕایەوە
Sunday, 16/08/2009, 12:00
1707 بینراوە
شەوی بیست وپینجی مانگ بوو شێخی نەمر هاتە خەوم .لەحزوریا نووشتامەوە دەستیم ماچكرد. كە لێبوومەوە .هەڵسامەوە دەستی پیرۆزی بەسەرما هانی و فەرمووی : كوڕم سوپاس بۆ یەزدان ... كەرامەتی شارمان گەڕایەوە....
(پیشكەشە بەو خانم و كاكە بەرێزانەی پەنجەی مۆریان پیشكەش بەلیستی گۆڕان و بەڕێز د.كمال میرادەلی كرد).
مەزەنەی مارتن نواك و كارل سیگموند لەمەڕ ئیستراتیجی وایە (دەستكەوت.مانەوە.زیان. گۆڕان) ە*1
لەخەباتی ڕزگاری نیشتمانی وپاراستنی بەرژەوەندی نەتەوایەتیدا بەتەنیا ئایدۆلۆژیەك ناتوانی گشت ئیستراتیجیتی چین وتوژیەكانی گەل یان نەتەوەیەك بەیەكەوگریبدا.بەڵكوبەرژەوەندی بەرزی نەتەوە وگەل كۆی ئیستراتیجیت وبەرژەوەندی گشت تۆێژ وچینەكانی كۆمەڵ دەكات بەچەپك.بۆیە گشت كۆمەڵگا مۆدیرنەكان دەنگە جوداكان لە هۆڵی پەرلەماندا دەكەن بە كۆی دەنگ . هەڵبژاردنی باشوری كوردستان لە 25=07=2009سەركەوتنی لیستی گۆڕان ود.كەمال میراودەلی دیاردە وپڕۆسێسێكی سادەنیە بەڵكو هەڵقوڵاوی ویستی گەلیكە كەوێڵەلەدووی ئازادی وبەدەستهینانی شوناسنامەی نەتەوەی ورزگاربوونی لە كۆلۆنیالیست ودیكتاتوری پریمیتیفی كوردی ومافیا سیاسی.سەركەوتنی لیستی گۆڕان ود.كمال میراودەلی بەوتەمەنە كەمە سیاسی وتوانا لاوازەئابورییەوەی بتوانی بچنە گۆڕەپانی ململانیەكی ژیرانەومۆدیرنەوسڵ لەچەك وسامانی بەرامبەرەكەیان نەكەنەوە ئەمەبڕوایەكە جی ستایشە.چونكە توانای گەلێكی خاوەن پرسیاری لەپشتەوەیە.
گۆڕان چییە؟
گۆران یانی هەڵشیلانەوەی گشت هاوكیشە سیاسی وئابوری وكۆمەڵایەتیەكان وڕماندنی لەمپەرەكۆلتورییەكان .گۆڕان یانی وەلانانی سیستەمی كۆن بەگشت چمكە جوداوفراوانەكانیەوە.گۆڕان یانی ئەلتەرناتیفێ بۆكۆن ولەدایكبوونی ژیانێكی نۆی.كرۆكی گۆڕان كرۆكێكی گەرمی قوڵبداری بێ ئقرەوتوانایەكی بزیوی لەئامێزیدایە كەهەمیشەلەناوخودی خویدا ویڵی گۆڕانی نۆیە.گۆڕان پڕۆژەی بزوتنەوەیەكی شۆرشیگیرانەی پڕ ڕونڕەوی(معریفە)یە.گۆڕان پڕۆسێسێكە زەمەن پیویستی پیەتی.كۆمەڵگا مۆدیرن وپیشكەوت ودیموكراسییەكانی ئیمڕۆی جیهان بەهێزی گۆڕانەوە گەیشتونەتە ئەم ژیانەی ئیستایانەوە.سەرەتای گۆڕان لە گشت كۆمەڵگاكانەوە وابووە لەگۆڕینی كۆلتوری ڕۆشنبیری وئاوزانی چەند كەسێكەوە ڕژاوەتە نێو ئاوزان وبیركردنەوەی كولتوری ڕۆشنبیری سەرجەم تاكەكانی كۆمەڵگاوە.
(پۆشكین وگۆگَۆڵ.مایكۆفسكی.تۆلۆستوە)ڕابەڕانی گۆڕانی ئاوزانی تاكی كۆمەڵ بوون.بۆیەكەمشارهەیە پەیكەری ئەوپاڵەوانانەی لەگۆڕەپانی خویدا لەئامیزنەگرتبێ..نەك ئەڵمانییەكان بەڵكوگشت مرۆڤەكانی جیهان قەرزاری نیچە وكانت وماركسن ئەمانەبوون مرۆڤیان فیركرد هەمیشە لەدووی گۆڕاندا وێڵبن.
هیچ سەركەوتن وشكستیەك كۆتای بەمیژوو ناهێنێت.مادامێكی ژیان بەردەوامە كەواتە پڕۆسیسی گۆڕانیش دەبێ بەردەوام بێت. پڕۆسێسی گۆڕان لە كۆمەڵگای كوردیدا:
پڕۆسێسی گۆڕانی نەتەوەیەكی بێ دەوڵەت جیاوازە لەگۆڕانی نەتەوەیەكی دەوڵەتدار.چونكە هەردووكۆمەڵگا ڕووبەڕووی دوو ئەرك ودووگرفتی جودادەبنەوە.بەپیێ زانستی سیاسی ناكری ئێمەی بێدەوڵەت لەپڕۆسیسی گۆڕاندا دەقاودەق پەیڕەوەی ڕەوتی گۆڕانی كۆمەڵگایەكی خاوەن قەوارەی سیاسی(دەوڵەت)ودەستوریكی سەقامگیربكەین.لێ ئەمەلەمپەرنیە لەبەردەم ئێمەی كوردا بۆ گۆڕان كەواتە ئێمە كارلەسەر كێشەیەك دەكەین كە تائیستا نەڕۆشنبیران نە سیاسیەكانی كورد كاریان لەسەر نەكردوە ئەویش(گۆرینی سترۆكتوری بوونمانە).
گۆڕینی گشت ئەدموسفیریكی سیاسی وكۆمەڵایەتی وئابوری پابەندە بەسترۆكتۆری سیاسی وكۆمەڵایەتی وئابوریەوە.
هیچ مرۆڤێك ناتوانی بگاتە لوتەكەی شاخێك ئەگەرلەیەكەم هەنگاوە بیرلەگەیشتنی كەناری شاخەكەنەكاتەوە.چونكەكەنارولوتكەی شاخ(یەك جەستە پیكدەهێنن) هەمیشە لە هەناوی كۆمەڵگاك ۆلۆنیالیكراو نائازادەكاندا (كرۆكی ڕاپەڕین وشۆڕش وگۆڕان) هەیە.هیچ بزوتنەوەیەكی سیاسی بێ تێگەیشتن لە گرفتەكەی بێ ئیستراتجیتی دەستنیشانكراو ناگاتە ئەنجام. لێ ئەم كرۆكە گەرمەی نیو هەناوی گۆمەڵگا بۆ گۆڕان كاتێك بەرهەمی دەبێ كە لە لایەن كۆمەڵە كەسێكی هوشیار و دڵسۆزەوە جڵەوی بگیری .بەدریژای میژووی گرفتی كوردی لە باشوری كوردستاندا چونكە كۆمەڵێ كادیری ناهوشیار و نانەتەوەی سەركردایەتی بزوتنەوەی كوردیان گرتووە ئەنجامەكەی سەقت بوونی كۆمەڵگا و ئاشبەتاڵ ودروستبوونی مافیای كوردی بووە.كۆبوونەوەی ناوچەی سلیمانی لەدەوری لیستی گۆڕان و هاوری هیژام د.كمال میراودەلی ئەوڕاستیەی نیشان دەدا كە كۆمەڵگای كوردی گۆڕانی پیویستە.
لەبارەی(گەشەكردن وگۆڕینی ئاوزانی تاكی كۆمەڵ)ویلی براند سەرۆك وەزیرانی ئەڵمانیا كۆن و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ووتەیەكی جوانی هەیە دەڵی(دووشت كاتیك گەشەدەكەن كەپەیوەندنیان پێكەوە هەبێ)
(Es wchst zusammen was zusammengehrt) +2.عبدالقادر سەرچناری لەڕۆمانی(گۆڕ غەریب)دادەنووسی(زەمەن ئینسانەكان بەحەقیقەتی خۆیان بانگدەكات)+3 ئەم دووتێڕوانینەی ویلی براند وسەرچناریەك كرۆكیان هەیەكەپابەندەبەڕاستیەك(حقیقەتێك)ئەویش(گۆڕینی كولتوروئاوزانی كۆمەڵەگۆڕان لەژیاندا مسۆگەردەكات)(كە ئاوزان گۆرا.ژیانیش دەگۆڕ)چونكە ئاوزانی مرۆڤ پابەندە بەژیانەوە) (ویلی دۆڕانت)دەڵێ: خورافات گەورەترین كۆسپە لەبەردەم گەشەكردنی كۆمەڵگادا.یەكیك لەوخروفاتانەی كۆمەڵگای كوردی ئفلیجكردوە (پیرۆزكردنی سەركردەی سیاسیە) خۆكەنداتكردنی هاوریم د.كمال میراودەلی بۆ سەرۆكی هەریم شكاندنی خورافاتی سەركردایەتی خیزانیكی دكتاتۆرە.سەرهەڵدانی گۆڕان یانی ڕمانی دیكتاتۆریتی سوسیال دیموكراتی جەلال.بەم هویەوە بتەكان شكاندران وسامی تاكی كۆمەڵ لەسەركردەی خورافی وپارتی ناوك پڕدروی سوسیال دیموكرات ئاشنابوو.هیچ ریكخراویك هیندەی ریكخراوی ئابوری و سیاسی پیویستی بەڕەخنە نیە..وەك نیچە دەڵێ تەنیا شكاندنی بتەكان پیویست نیە بەڵكو گرنگ ئەوەیە لەرۆحماندا بتپەرست نە هێڵین.ئەمە میژووە هیچ ریكخراویكی هزری وسیاسی هیندەی كوردستانپۆست ونووسەرانی بتەكانیان نەشكاندوە ریزلە رەخنەدایە نەك بێدەنگی .بۆیە ئەركی گۆڕان ڕەخنەیە .لە خودی گۆڕانیش.
ئەركی سەرتای لیستی گۆڕان دوای هەڵبژاردن:
مادامیكی لیستی گۆڕان گەیشتە پەرلەمان پەرلەمانیش جیگەی دیالۆگی سیاسی جودایەلە لایەنی سیاسیەوە حەرام نیە لەتەك هەرپارتیكی تری نیو پەرلەماندا دیالۆگی سیاسی دروستبكەن.بەمەرجی لە پڕینسیبی خۆی و بەڵینەكانی پیش هەڵبژاردن لانەدا.ئێمە شەری دیالۆگ دەكەین نەك شەری گۆمرگ ودەسەڵاتی خێزان وخیڵ بۆیە ئەركی سەرەكی لیستی گۆڕان تەنیا ئەوەنیە كۆمەڵی كەس بخاتە پەرلەمانەوە بەڵكو ئەركی سەرەكیان گۆڕینی سیستەمی بیركردنەوەی سیاسی وپرینسیبی كاری پەرلەمانیە .لەمساتەدا ئەركی سەرەكی هەڵبژیراوانی گشت لیستەكانی نیو باڵەخانی پەرلەمان دوای(دارشتنی دەستورێك)كەببێ بەبناغەی هیزی گشت پەیوەندیە كۆمەڵایەتی وسیاسیەكان.یاساودەستورلەسەروگشت دەسەڵاتەكانەوە بێت.هونەری زۆرناگرتنی هزری نیو باڵەخانی پەرلەمان بەچەكی دەستور ویاساوەبێت.نەك لیستی گۆڕان گشتمان ئەركمانە ئەوبتە سیاسیانە بڕمێنین كەچەندساڵە تاوان بەرامبەربە گەلی باشوری كوردستان دەكەن.سامانەكەی بۆ خۆیان قۆرخكردوە.
بۆهەمووخەباتگیریكی نیوپەرلەمان شانازیە هەمووچەكدارە سیاسیەكان چەكبكات وتنۆكی خوین لەپەنجەی هەژاریكی كورد نەیەت.بەدەستور ودادگا مافیاكانی كورد سزابدرین وسامانە دزراوەكان بگەرینەوە بۆ نیوباوەشی دەستوریكی ئابوری نیشتمانی.پەیوەندی هەولیروبەغداد كەبوو بە قوربانی گریبەستیە پیتڕۆڵیەكانی مەسعود وجەلال لەدۆخی بەستوویەوە بگاتە دۆخی ئەكتیف زۆر ڕادیكاڵانە مامەڵە لەتەك كیشە هەڵواسراوەكاندا بكات بە تایبەتی گەڕانەوەی ناوچە دابڕاوەكانی كوردستان ومادەی 140. لە ڕووی سیستەمی پەرلەمانیەوە تابۆ نیە خەوش نیە.یاسا شكاندن نیە یەكیتی وپارتی پێكەوە حكومەت دروست بكەن لێ ناكرێ ونابێت(یەكیتی و پارتی)بەتەنیا دەستوریك بۆهەریمی كوردستان دابریژن.لیستی گۆڕان وگشت لیستەكانی ترپیویستە دەنگ بەدەستوریك بدەن كەتیدا یاسا سەروەربێت.مادامێكی كۆی دەنگەكان ئازاتربوون لەكۆی دەسەڵاتی ئەوان كەواتەهەر بەكۆی دەنگ بتە بۆشە سیاسیەكانی كوردلەگۆڕەپانی سیاسەتدا دۆردەخرینەوە. سەركەوتنی لیستی گۆڕان , گشت لیستەكانی تردارشتنی دەستوریكە كەدەسەڵاتی سەرۆكی هەریم بكەن بەدەسەڵاتیكی زۆر تەسك.پەرلەمان وهاووڵاتـی كورد ودەستورحكوم بكەن. ئێمە لەسەردەمێكی گەلێك هەستیاردا دەژین هەریەكی لە تاكی كورد لیپسراوە بەرامبەر بە پاراستنی ئازادی خۆد.ئەویش چاودیریكیردنی بڕیارەكانی پەرلەمانە..
ئەنجام... توانای تاك وكۆمەڵ دەستنیشاندەكات. 1* علم اجتماع القومیە.. دیفید ماك كرون
Martin Nowak and Karl Sigmund A Strategy of Win Stay
2.MEIN 9-NOVEMBER 1989...Heribert Schwan.. und ..Rolf Steininger
3. ڕۆمانی گۆڕغەریب عبدالقادر سەعید... دەزگای ڕۆژ سلیمانی 2008
سان پیترسبۆرگ 2009=08=12
[email protected]