سەرۆ قادر کە پێشتر کوردی دەکرد بە سەگ، ئەمڕۆش گاڵتە بە زمان و کەلتورەکەی دەکات

Saturday, 26/11/2011, 12:00


كاروان گه‌ردى Made in ... ده‌سته‌واژه‌يه‌كه‌ له‌ سه‌ر كاڵاو درووستكراوه‌ پيشه‌سازىيه‌كان ده‌يبينين، ولاتان ده‌يخه‌نه‌ پێش ناوى ده‌وڵه‌ته‌كانيان بۆ دڵنيابوون له‌وه‌ى كه‌ ئه‌و كاڵاو درووستكراوه ده‌سكارى خۆيانه‌ و نووسينيشى له‌ سه‌ر كاڵاكان به‌ ئه‌ركێكى نيشتمانى په‌روه‌رانه‌ ده‌زانن و جێگه‌ى شانازى كردنه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ پيشه‌سازيه‌ وه‌به‌رهه‌م دێنن.
هه‌ولێرى خۆمان له‌ پيشه‌سازيدا دوو كارگه‌ى هه‌بوو به‌ڵام به‌ قسه‌ى هه‌ولێريان (خييت) كران له‌ لايه‌ن سه‌رده‌سته‌ى گه‌نده‌ڵكاران، سه‌رۆكى كابينه‌كانى دواى 31 ئاب . ئيتر شانازيه‌كانمان بريتين له‌ جۆرێكى تر له‌ پيشه‌سازى: پيشه‌سازى گه‌نده‌ڵسازى و ماستاوكردنه‌وه‌و دانانى ته‌نده‌رى نا شه‌فاف و موساگحه‌و ته‌زويركردن و ته‌خشان وپه‌خشانكردنى موڵكى حكومه‌ت. ئه‌مجاره‌يان دوو له‌م سه‌نعه‌ته‌ گه‌نده‌ڵانه‌ باس ده‌كه‌ين كه‌ هه‌ريه‌كه‌يان رووێكى ئه‌م جۆره‌ بازرگانيه‌ پيشان ده‌دات كه‌ هه‌ولێر تێيدا گڵاوه‌ :

سه‌رۆ قادر و پانكردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر حسابى راستيه‌كان
سه‌رۆ قادر نووسه‌رى ناسراوى رۆژگارى براكوژى و يه‌ك له‌ دينگه‌كانى درووستكردنى درۆ له‌ رۆژنامه‌گه‌رى كورديدا له‌ گوڵانى چه‌واشه‌كاره‌وه‌ تا دووايين درۆكانى. له‌ رۆژنامه‌ى اعتمادى ئێرانى (روزنامه اعتماد > شماره 1611 20/11/86 > <سفحه 17<بين الملل) ديدارێكى سه‌رۆقادر له‌گه‌ل په‌يامنێرى رۆژنامه (فه‌رزانه‌ رۆستايي) بڵاوكردۆته‌‌وه‌ به‌ ناوى: (ملاحڤات استراتژيك/لهجه هاي اسفهاني كردستان عراق) له‌ باره‌ى شێوه‌زارى فارسى ئه‌سفه‌هانى به‌ كارهاتوو له‌ لايه‌ن ئاواره‌ گه‌ڕاوه‌كانى كوردستان.‌‌ سه‌رۆ وه‌ك پيشه‌ى چه‌واشه‌كاريانه‌يى و پانكردنه‌وه‌ بۆ بيگانه‌و به‌ كه‌م زانينى نه‌ته‌وه‌كه‌ى : (ده‌ڵێت زمانه‌كانى كوردى له‌ سه‌دا حه‌فتاى له‌ واژه‌ى فارسى پێكهاتوون‌) و(كورد ‌ زۆر هێماو نه‌ريتى ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر فارس وه‌ك نه‌ورۆز و رۆسته‌م و ئه‌سفه‌نديار!!!) . سه‌رۆى ماستاوچى پێشنيار ده‌كات بۆ ئێرانيه‌كان كه‌ وه‌ك‌ چۆن فه‌ره‌نسا‌ييه‌كان كۆمكارى فرانكۆفۆنييان دامه‌زراندووه‌ بۆ پاراستنى زمانى فه‌ڕه‌نسى له‌ جيهامداو ، كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌ت ده‌گرێته‌وه‌ ، ئاوه‌هاش ئێرانيه‌كان كۆمكارێكى فارسى دابمه‌زرێنن كه‌ وڵاته‌ فارسيزمانه‌كان بگڕيته‌وه‌ وه‌ك: ئه‌فغانستان و تاجيكستان و كوردستانى عيراق، چونكه‌: ئه‌م شوێنانه‌ وه‌ك خۆى گوته‌نى:خاوه‌نى (يك حوزه زباني و فرهنگي واحد را تشكيل مي دهند) واته‌ :(يه‌ك ژينگه‌ى زمانه‌وانى و رۆشنبيريان هه‌يه‌)!!. زمانى خه‌ڵكى ئه‌فغانستان و تاجيكستان پێى ده‌گوترێت (فارسى ده‌رى).

به‌ گوێره‌ى ئه‌م قسانه‌ى سه‌رۆ: زمانه‌ كورديه‌كان وه‌ك له‌ ديداره‌كه‌ نووسراوه:‌ 70% فارسين و زمانى‌ كوردى به‌ شێكى ‌ فارسى يه‌ هه‌روه‌ك له‌هجه‌كانى ئه‌فغانى و تاجيكى.!
ئه‌مه‌ قسه‌ى كه‌سێكه‌ بۆ ده‌مانێك به‌رپرسى ده‌زگايه‌كى راگه‌ياندنى حزبێكى گه‌وره‌ى كوردستان بوو كه‌ ده‌يان ساڵه‌ خه‌بات ده‌كات بۆ ناساندنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد له‌ جيهاندا و به‌ گوته‌ى زۆر له‌ زمانناسه‌كان: كوردى به‌ گشت شێوه‌زاره‌كانى له‌ پاراوترين زمانه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌.
ئيتر بڵێين چى؟‌ ئه‌وه‌ سه‌رۆيه‌!

لينك: http://www.magiran.com/npview.asp?ID=1570282

به‌ پاره‌ى پارێزگاى هه‌ولێر!
له‌مرۆژانه به‌ پاره‌ى بوژاندنه‌وه‌ى هه‌رێمه‌كانى به‌غدا (تنميه‌ الاقاليم)‌ ته‌نده‌رێكى پارێزگاى هه‌ولێر ئاشكرا كراوه‌ بۆ درووستكردنى بينايه‌ى ئه‌يلول له‌ پارێزگارى سلێمانى!!. ئه‌مه‌ش يه‌ك له‌ عاجباتيه‌كانى هه‌ولێره‌. بنايه‌ى ئه‌يلوول كه‌ تايبه‌ته‌ به‌ خزمه‌تكردنى كاديرانى كۆنى پارتى ، به‌ پاره‌ى تايبه‌تكراو له‌ به‌غداوه‌ بۆ بوژاندنه‌وه‌ى شارو شارۆچكه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر ته‌رخانكراوه‌، له‌ لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتى گه‌نده‌ڵى كوردستانه‌وه‌ ته‌رخان ده‌كرێت بۆ حزب و كاديرانى له‌ پارێزگايه‌كى تر.
نازانم پارتى له‌ سلێمانى پاره‌ى ئه‌وه‌ى نيه‌ بنايه‌ك بۆ كاديره‌ كۆنه‌كانى درووست بكا تا هه‌وليريه‌كان پاره‌ى بۆ ته‌رخان بكه‌ن. بێگومان پاره‌ى يه‌ك رۆژى گومرگه‌كانى سه‌ر به‌ پارتى ده‌توانن ده‌ بينايه‌ى سێ نهۆمى له‌ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ درووستبكه‌ن.
به‌ڵام چى بڵيێن له‌گه‌ڵ عاجباتى گه‌نده‌ڵكاران.!؟ تكايه‌ك بۆ ئه‌و به‌ڵيێنده‌ره‌ى ته‌نده‌ره‌كه‌ى بۆ ده‌رده‌چێت: له‌ بير نه‌كات له‌ سه‌ر ديوارى ده‌ره‌وه‌ى بينايه‌كه‌ بنووسێت: Made in Erbil .

*********************

**********************

ناونیشان و تایتڵی ئەم نووسینە کوردستانپۆست دایناوە، ئەوەی نووسەرەکە داینابوو نەشیاو بوو بۆ ئەو بابەتە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە