کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌بڕیاری مسعود بارزانی كۆمپانیای نه‌وتی(وه‌زه‌ر فۆرد)ی ئه‌مریكی به‌ نهێنی نه‌وتی خاو هه‌نارده‌ی توركیا ده‌كات

Wednesday, 04/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 2 دهۆك
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ (كۆمپاینای نه‌وتی وه‌زه‌ر فۆردی) ئه‌مریكی كه‌ ماوه‌ی 6 مانگه‌ خه‌ریكی لێدانی چه‌ند چاڵه‌ نه‌وتێك بووه‌ له‌ ئامێدی و له‌ماوه‌ی 15 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كاره‌كانیان ته‌واو بوو، ئه‌و كۆمپانایه‌ ئیستا له‌ سنوری ناوچه‌ی ئه‌ترۆش خه‌ریكی لێدانی چه‌ند چاڵه‌ نه‌وتێكی دیكه‌یە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ ، كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ وه‌ها تێگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ چاڵه‌نه‌وته‌كان داخراون و سه‌ریان نراوه‌ته‌وه‌، به‌لام ماوه‌ی 5 رۆژه‌ به‌ تانكه‌رات نه‌وتی خاو هه‌نارده‌ی توركیا ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ به‌ دزیی حكومه‌تی عێراق و یه‌كێتی نیشتیمانی و خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌ ئێستا ئه‌و تالانكردنه‌ ئه‌نجام ده‌درێت ، ئه‌وه‌ش زانراوه‌ شه‌وانه‌ زیاتر له‌4 ملیۆن لیتر نه‌وتی ره‌ش هه‌نارده‌ی توركیا ده‌كه‌ن و نوێنه‌رێكی مه‌سعود بارزانی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و دزیی و تاڵانیانه‌ ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاگاداری گشت بازگه‌كان كراوه‌ تا بۆ یه‌ك سانیه‌ هیچ تانكه‌رێكی نه‌وت هه‌ڵگری ئامێدی ڕانه‌گیرێت.
ته‌مه‌ر كۆچه‌ر پارێزگاری هه‌ولێر دوو جار خۆی سه‌ردانی ئه‌و چاڵانه‌وتانه‌ی كردووه‌و پێان ڕاگه‌یاندووه‌ ئیتر نابێت ئه‌وه‌یش سه‌ردانی ئامێدی بۆ چاڵانه‌وته‌كان بكات، ئه‌وه‌ش زانراوه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ گه‌وره‌ترین پاڵاوتگه‌ی له‌ ناو چاڵه‌ نه‌وته‌كان دامه‌زراندووه‌و ئه‌وه‌یش كه‌وتۆته‌ كاركردن و به‌رهه‌م هێنانی جۆره‌كانی سوته‌مه‌نی كه‌ هه‌نارده‌ی توركیا و ناو هه‌رێم ده‌كرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە