کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئاراسى شێخ جەنگى تۆ چیت ، تۆ نه‌وه‌ی جاشانی!

Friday, 13/02/2009, 12:00

2036 بینراوە


لە ژمارەى 498 ى ڕۆژى 11/2/2009ى ڕۆژنامەى هاوڵاتیدا ئاراسى شێخ جەنگى برازاى تاڵەبانى چاوپێكەوتنێكى سازداوە , كە بە خوێندنەوەى توشى سەر سوڕمان ئەبیت لە ئاست ئەو هەموو درۆ و دەلەسەیەى ئەم پیاوە كردویەتى ,ئاراس ئەگەر برازاى مام جەلال نەبێت بۆ ئەبێت بە پلەى وەزیر خانەشین بكرێت , بۆ بەس تەنها ئاراس پێشمەرگە بوە من هەزاران پێشمەرگە ئەناسم لەپێش ئاراسەوە پێشمەرگە بوون و لەویش قارەمان تر بوون بەڵام ئێستا لە فیئەكاندا خانەنشین كراون بە موچەیەكى كەم ئەى بۆ جەنابت بەو پلە باشە خانەنشین كراویت , ئەویش لەبەر ئەوەى جەنابتان لاى كوپەكەوە نزیكن و خەڵكى تریش دورن ئەگەر تۆ برازاى مام جەلال نەبویتایە ئەوا دەبوایە بە فیئەیەكى خراپ و بە نەوەد هەزار دینار خانەنشین بكرایتایە چونكە خەڵك زۆر لە ئێوە مستەهەق تر هەبوون بەڵام ئێوە عائیلەى مالیكەن و پلە و پۆستى باش هەر بۆ ئێوە جوانە , لە شوێنێكى تردا فەرموتە كاك نەوشیروان ئەگەر لیست جیا بكاتەوە بەتەسەورى جەنابت و تاڵەبانى دوو تا سێ كورسى دەهێنێ , ئاخربە كام ڕاپرسى ئەوە بۆ ئێوە دەركەوتوە كە ئەو لیستە دوو تاسێ كورسى ئەهێنێ ئەڵێ قسە یان لە شێت یان لە مناڵ ئەگەر بە قسەكەى فازیل میرانى بێت كاك نەوشیروان نیوەى دەنگى یەكێتى ئەهێنێ خۆ ئا ئێستا كاك نەوشیروان بگەڕێتەوە بۆلاى یەكێتى تاڵەبانى بیست كورسیشى ئەداتێ , جارێ تۆ هیچ نیت تا بە كاك نەوشیروان بڵێت ئەبێت خۆیان ساغ بكەنەوە یان بمێنەوە یان بڕۆن , مادام تۆ خۆت ئەڵێیت من هیچ نیم ئەوا بۆشت نیە ئەو قسەیە بكەیت و ڕێنمایى ئەو برادەرانە بكەیت , لە شوێنێكى تردا ئەڵێیت مام جەلال خۆى قبوڵى ناكات كوڕەكانى ببنە سەركردایەتى , جا چ كەسێكى مام جەلال ماوە لە باشترین ئیشدا نەبێت خوا بەوە ڕەحمى كرد هەر ئەو دوو كوڕەى هەبوو ئەگەر سێ یەم و چوارەمیشى ببوایە ئەوان شوێن بۆ خەڵكى داماو نەدەما , ئەمڕۆ بەس ناوى تاڵەبانیت پێوە بێت وەكو بارزانى و تكریتى ئیشت ماشیە , قوباد نوێنەرى هەرێمە , پاڤێڵ سەرۆكى دژە تیرۆر , هێرۆ نانى گشت عەسكەرەكەى بە دەستە , ئەوە تۆ , ئەوە لاهورى كوڕت , ئەوە شێخ بایز تاڵەبانى و دەیان تاڵەبانى تریش , خۆ مەرج نیە هەر سەركردایەتى بێت هێرۆ سەركردایەتى نیە بەڵام مەكتەبى سیاسیش بێ پرسى هێرۆ هیچ ناكەن , هەرچى كەسى نزیكى مام جەلالە و ئەوەى بە خوێى چێشتیش بیگاتێ لە پلەو پۆستى باشدایە هەر لە عێراق و كوردستان و ناو یەكێتیدا ئیتر بۆ مام جەلال بڕواى بەوە نیە یەكێتى ببێتە حیزبى بنەماڵە , باست لە پرۆژەكەى مام جەلال كردوە , كوا پرۆژە , كامەیە پرۆژە ئەى بۆ هیچى پێ نەكرا , یان پرۆژەكە منار كرایە , ئەى بۆ تاڵەبانى ڕاپۆرتى لیژنەكان وەرناگرێ , لیژنەكانیش شتى وایان نوسیوە ناوێرن بیدەنە دەست تاڵەبانى , كەواتە ئەو پرۆژەیە كە ئێوە دەهۆڵى بۆ دەكوتن دەمێكە منار بۆتەوە , كاك ئاراس ئەبێت باش بزانى هەموو ئەو كێشانەى كە ئەمڕۆ هەیە هەمووى لە ملى تاڵەبانیە چونكە ئەو خۆى دروست كەرێتى , كەچى هەر خۆشیەتى نایەوێت باشى بكات و قەت ئەو ڕێگرانەش تێك ناشكێنێ وەكو تۆ ئاماژەت پێ داوە , ئەم یەكێتیە پێویستى بە نوێ بونەوە هەیە بەڵام بەو شێوەیە نا كە تاڵەبانى مەبەستیەتى , ئەبێت بە لاشتەوە ئاسایى بێت كە تاڵەبانى بە كوڕى كۆسرەت بڵێ ئەتكەم بە سەركردایەتى , چونكە هەرچى ئیشى قۆڕە لە تاڵەبانى ئەوەشێتەوە , تاڵەبانى ئێستا حیزبێكى خەساو , مەكتەبە سیاسیەكى خەساوى لە بەر دەستدایە , ئەوانیش لە پێناوى دزى و گەندەڵیەكانى خۆیاندا سەر ئەوە ناپەرژێن تاڵەبانى چى ئەكات یان نایكات , ئەوان ئێستا خەریكى كاسبى و كۆمپانیان ئەوەى بیریان نەبێت یەكێتیە , پارتیش كە كاك نەوشیروانی خۆش ناوێت لە بەرئەوەیە كاك نەوشیروان پیاوێكە دز و گەندەڵ و خیانەت كار نیە وەكو سەرانى پارتى و یەكێتى لەبەر ئەوە ئاساییە ڕقیان لێ بێیت ,ئەوان پیاوى پیاوانەیان خۆش ناوێت ئەیانەوێت وەكو خۆیان بێت , ئەزانن ئەوە نەوشیروانە دەمى خەڵكى كردۆتەوە و ئەو ترسەى ڕەواندۆتەوە و ئەو پیرۆزیەشى بەتاڵ كردۆتەوە كە خەونیان پێوە دەبینى .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)