کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ریپۆرتاژێکی کورت سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی مردنی سامی شۆرش.هۆکاری مردنی پێچه‌وانه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودن.

Saturday, 13/11/2010, 12:00


وه‌ک ئاشکرایه‌ سامی شۆڕش به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێک و به‌ دیاریکراوی له‌ رۆژی 11/11/2010 وه‌ک له‌ میدیاکانی ده‌سه‌ڵات راگه‌یه‌نرا که‌ گوایه‌ به‌ جه‌لده‌ی دڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ مردووه‌.
سامی شۆڕش یه‌کێک له‌ هه‌ره‌ که‌سه‌کانی نێو ده‌زگای به‌دناوی پاراستن بوو ، به‌ هۆی ئالوده‌بوونی به‌ ده‌سه‌ڵات وشێتی وه‌رگرتنی پۆست  ، هه‌میشه‌ خۆی وه‌ک که‌سێکی سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود نیشانده‌دا وبه‌رگری له‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ده‌کرد و گه‌نده‌ڵی و خیانه‌ته‌کانی  بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود به‌ ده‌ستکه‌وتی گرنگی هه‌ژمار ده‌کردن، بێ گوێدانه‌ لۆژیکی یا نالۆژیکی کاره‌کان پرۆپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌کردن.
مه‌سرور له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7/3 به‌ ئاشکرا و به‌بێ دوودڵی پشتگیری ده‌زگا به‌دناوه‌که‌ی بۆ ده‌نگدان به‌ سامی شۆڕش دووپات ده‌کرده‌وه‌ و ته‌زویرێکی باشیان بۆکرد تا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌رچوو. زۆر له‌ چاودێران نزیک کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ڵێن؛ لۆرییه‌ک پڕاوپڕ سه‌ندوقی ته‌زویر که‌ زۆربه‌ی ده‌نگدان بوو بۆ سامی شۆڕش داخڵی هۆڵی (عه‌دوفه‌رزی) کۆمسیۆن بوو. ئه‌رسه‌لان باییز له‌ زۆر بۆنه‌دا لای دۆسته‌ نزیکه‌کانی خۆی ئه‌و ته‌زویره‌ی ‌ باس کردووه‌.
سامی شۆڕش که‌سێک بووه‌ وه‌ک سه‌عدی پیره‌ ده‌ڵێت: وه‌ک ته‌له‌فۆنی سه‌ر جاده‌کان وایه‌ پاره‌ی تێبکه‌ قسه‌ت بۆ ده‌کات.. بنه‌ماڵه‌ش پاره‌ی باشی پێده‌دا قسه‌ی زۆر و بۆری بۆ ده‌کردن.
سامی شۆڕش یه‌کێک بوو که ره‌خنه‌ی توندی ‌ له‌ حکومه‌ته‌که‌ی به‌رهه‌م گرت و هانده‌رێک بوو تا له‌ته‌ک ده‌زگای به‌دناوی پاراستن و هاندانی نێچیر ریپۆرتاژێکی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی به‌رهه‌م نووسرا وله‌گوڵان بڵاوبۆوه‌ .
سامی شۆڕش کۆمه‌ڵێ گه‌نده‌ڵی، له‌ کاتی وه‌زیری رۆشه‌نبیری بوو، له‌سه‌ر ئاشکرابوو به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود نه‌یانهێشت هیچی به‌رامبه‌ر بکرێت .
سه‌رچاوه‌کان وای بۆ ده‌چن که‌ سامی شۆڕش به‌نه‌خۆشێ دڵ نه‌مردووه‌ به‌ڵکو به‌رگری له‌شی بۆ هیچ نه‌خۆشییه‌ک نه‌مابوو ، سه‌رمایه‌ک یا هه‌ر نه‌خۆشییه‌کی دیکه‌ی ئاسایی ده‌یخست ، تا وای لێهات له‌شی به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و بوونی ڤایرۆس له‌ له‌شی خۆی نه‌گرت و کۆچی دواییکرد.
کوردستانپۆست ویستی له‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی بێلایه‌نی پزیشکی سۆراخی نه‌مانی ده‌زگای به‌رگری له‌ مرۆڤ بکات و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر ته‌ندورستی مرۆڤ بۆ خوێنه‌ران ئاشکرا بکات ، به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوه‌ به‌ده‌ستنه‌که‌وت. ریپۆرتاژه‌که‌ ده‌بوا هه‌ردوای مردنه‌که‌ی بڵاومانکردبایه‌وه‌ ، به‌ڵام به‌و هۆیه‌وه‌ دواکه‌وت و نه‌ده‌‌کرا له‌وه‌ زیاتر به‌دوا بکه‌وێت، هه‌ر بۆیه‌ ئێستا دوای سێ رۆژ له‌ رووداوه‌که‌ بڵاومانکرده‌وه‌.
جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌دوای مردنی ئه‌و ، سه‌عدی پیره‌ جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراقی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە