بۆچى بێ دەنگى لە بەرامبەر قڕكردن هەبێ ؟؟؟!!!
Sunday, 01/01/2012, 12:00
كورد بە درێژایى مێژووى خەبات و تێ كۆشانى كردووە بۆ ئەوەى بە ئازادى و خۆشبەختى ژیان بگوزەرێنێت لەگەڵ نەتەوەكانى تردا هاوكار و تەبابێت بۆ ئاسوودەكردنى یەكترى بەڵام ئەو ڕژێم و ئەو دەوڵەتانەى كوردییان بەسەر دابەشكراوە بە توندرین شێوە بە بیانوى جۆراوجۆر و بە شێوازى جۆراوجۆر خەڵكى كورد زمانیان زۆر بێ ڕحمانە چەوساندۆتەوە و ئاوارە و بێ خانەولانەیان كردووە و ڕۆڵەكانیان بەكچان و كۆڕانەوە لەسەر تەنها كوردبوونیان زیندانى و ئەشكەنجە و ئیعدام و سوكایەتییان پێكردوون یان زۆر ترین هەنگاویان ناوە بۆ لە ناوبردنى زمانى كورد بە هەر ڕێگایەك بۆیان كرابێت ئەوە سیاسەتى دەوڵەتانى سەردەست بووە كە كوردیان بە زۆرەملێ بەبێ خواستى ئینسانەكانى كورد بەسەردا بە پێیى پلانى دژە مرۆڤى دابەشكردووە..قسە كردن لە سەر شێوازى چەوسانەوەى كورد لەلایەن هەر دەوڵەتێكیان زۆر هەڵدەگرێت بۆیە تەنها تیشك دەخەمە سەر كەمێكى لە توركیا كە بەرامبەر كوردەكان لە قۆناغى ئێستاى سەردەمى گەشەى زانست و زانیارى و بەرەو پێشچوونى ئازادى و دەستپێكردنى ڕاپەڕینى گەلانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستە لەبەرامبەر ڕژێمە دیكتاتۆرى و شمولێیەكان كە ڕۆژنە كە خەڵكى ئازادیخواز و یەكسانیخواز و هاوڵاتیانیان بەگشتى داواى لەسەر كارلابردنیان دەكەن و دەیانەوێت ئازاد و سەربەست و یەكسان بژین.لەم كاتەدا ڕژێمى فاشى توركیا زۆر بێ ڕحمانە هێرش دەكاتە سەر كورد بە كۆمەڵ دەیانگرێت و لە زیندانەكانیان قایم دەكات,توركیا بە درێژایى مێژوو فەرمانڕەوایەتێكەى ئازارى خەڵكى كوردزمان و نەتەوەكانى غەیرە توركى داوە.لە كۆتایى ساڵى 2011 و هاتنى ساڵى تازەى 2012 لە كاتێكدا بە شێك لە مرۆڤەكانى جیهان جەژنى هاتنى سەرى ساڵ دەگێڕن و ئاهەنگ و گۆرانى بۆ سازدەكەن بەڵام لەهەمان بۆنەدا ڕژێمى ئیسلامى فاشى توركیا قەسابخانەى كوشتنى بەكۆمەڵى مرۆڤى كورد بەگەڕ دەخات.نوقڵانەى خوێن ئەبەخشێت بە مرۆڤایەتى ,بێ گوێدانە جاڕنامەكانى مافى مرۆڤ و بنەما نێودەوڵەتییەكان سەبارەت بە پاراستنى مافەكانى مرۆڤ.لە بەروارى نیوە شەوى چوارشەممە 28 /12/2011 لە ئاكامى پەلاماردانەى دڕندانەى چوار فرۆكەى (16F) ى جەنگیەكانى سوپاى فاشى توركیا بۆ سەر گوندێكى رۆبۆسكى سەر بەناوچەى قلەبان لە پارێزگاى شرناخ لە باكوورى كوردستان زیاتر لە (38) هاوڵاتى بۆنە قوربانى وژیانیان لێ سێندرایەوە, ژمارەیەكى زۆریش بریندابوون.ئەم پەلامارە دڕندانەیە بە بەهانەى پاككردنەوەى سنورەكان لە هێزە شۆڕشگێڕەكانى (pkk) دەستى بۆ براوە.لە درێژەى هەمان سیاسەتى دژە ئینسانى بوونى پاكتاوكردنى نەتەوەیى و سەركوتكردنى خوێناوى خەڵكى ڕەنجدەرو كرێكارى باكوورى كوردستانە.بە درێژایى تەمەنى ئەمە دەسەڵاتە ئیسلامییە لە توركیادا هەوڵەكانى بەهێز كردوو بۆ توندكردنەوەى ئیستبداد و عەسكەرتایەتى كردۆتە ئامانجێك بۆ هەرچى زیاتر پاراستن و ڕاگرتنى پایەكانى دەسەڵات و بە هێز كردنى جیاوازى چینایەتى لە كۆمەڵگادا.جێگەى وە بیر هێنانەوەیە لە كاتى بۆردومانى كورتەك لە بنارى قەندیل بەدەستى فرۆكەكانى ئەم ڕژێمە ئیسلامییە مییانڕەوەى توركیا حەوت هاوڵاتى مەدەنى تەنها كاریان كارى جوتیارى و زەحمەتكێشى بووە خەڵكى باشوورى كوردستان بوون كە لەناویاندا ژن و منداڵیش هەبوون و سەر بەیەك بنەماڵەواتە لە یەك خێزاندا بوون,سوپاى توركیا ئەم بۆردومانەى نەگرتە ئەستۆ و دەوڵەتى توركیاش ئامادە نەبوو لەم بارەیەوە داواى لێبوردن لە گەلى كورد و حكومەتى هەرێمى كوردستان بكات. تەنها لە ساڵى 2011 دا بە سەدەها ئینسانى كوردى ڕاپێچى زیندانەكانى كردووە,سیاسەتمەدارانى كورد بەیانوى جۆراوجۆر لە ناوخۆى توركیا بە بیانوى دوور لە بەهائینسانییەكان و ئازادى ڕێگریان بۆ دروست دەكات و ڕاپێچى زیندانەكانیان دەكات,ڕۆژنامە نووسان دەگرێ و زیندانیان دەكات و بە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار دادەخات تەنها لەبەرئەوەى كەمێك بەرگرى لە ئازادى و مافە سەرەتاییەكانى كورد دەكەن.ڕژێمى توركیا ئەم جارەیان بەو كۆمەڵ كوژییە نیشانى دا هیچ جیاوازێكى نییە لەگەڵ ڕژێمە دیكتاتۆرەكانى جیهان و ڕۆژهەڵاتى ناوەراست بەڵكو زۆر خەراپترە لەوان بۆیە پێویستە هەماهەنگى و یەكێتى ئازادیخوازى بەهێزتربكرێت بۆ زیاتر ڕیسواكردنى ئەم ڕژێمەى توركیا فشارێكى جیهانى و نێودەولەتى بخرێتە سەرى بۆ ئەوەى دەست هەڵگرێت لەو قەسابخانانە كەلە دژى خەڵكى كوردزمان بەگەڕى خستووە.حكومەتى ئیسلامى توركیا بە ئەنجامدانى ئەم كردەوە كۆمەڵكوژییە دژى خەڵكى زەحمەتكێشى كورد ,كە بە هەموو مانایەك كردەیەكى كۆمەڵكوژی و دژى بەها ئینسانییەكانە,جارێكى تر ئەو راستییەى سەلماند و لەخۆى دا بەرجەستەكرد, كەوا زمانى كوشتن و رەشەكوژى,لەكەلتورى سیاسى ئەودا هەمیشە زیندووە لە سەر زەمیینى واقیعدا كارى پێدەكات. لە كاتێكدا زۆر پێویستە ئەو كۆمەڵ كوژییە بە توندى مەحكوم بكرێت لە هەمانكاتدا بەیەك دەنگ فشار بۆ جوڵانى ڕاى گشتى جیهانى و ناوچەكە و سەرجەم ئەوانەى كە باس و خواستێكیان هەیە لەسەر بەرگرى لەمافەكانى مرۆڤ بۆ ئەوەى لەبەرامبەر ئەم سیاسەتە دژە ئینسانییەى توركیا بێدەنگ نەبن و هەڵوێستى ڕاشكاوانەى ئینسان دۆستانە و مرۆڤ پەروەرانەیان نیشانى جیهان بدەن بۆ مەحكم كردن و شەرزەنشت كردنى دەوڵەتى توركیا لە ناو دەوڵەتانى جیهانى دا.بە داخەوە تاوەكو ئێستا نە سەرۆكایەتى هەرێم نە حكومەتى هەرێمى كوردستان نە حكومەتى عێراقى ,جگە لە نیگەرانى دەربڕینێكى لاواز و درەنگكەوتوو,سیاسەت و هەڵوێستى فەرمى ئەوتۆى لەمبارەیەوە دەرنەبڕیوە,كە گوزارشت لە بیروڕاى خەڵكى هەرێمى كوردستان بكات,ئەمە لەكاتێكدا لە ڕابردوودا هەر كاتێك هونەرمەند یان بازرگان یان سەربازێكى تورك ئازارى پێگەیشبێت,ڕاستەوخۆ هەرێمى كورد\ستان بەشێوەى فەرمى نیگەرانى خۆى لە بارەوە دەربڕیوە و,بەتوندى كارەكەى ئیدانە كردووە.دەبوایە ئەم جارەیان لە سەر ئەو كۆمەڵكوژییەى باكوورى كوردستان ڕاشكاوانەتر و باشتر هەڵویستى بەجۆرێك بایە كە داواى لە دەوڵەتى توركیابكردایە كە پێویستە داواى لیبوردن لە گەلى كوردزمان بكات و لە هەرێمى كوردستان بە فەرمى لەلایەن حكومەتەوە سێ یان دوو ڕۆژ پرسە ڕاگەیاندرابایە و سەرجەم كەناڵە ڕاگەیاندنەكانى باشوورى كوردستان وەكو تەلەفیزیۆنى زاگرۆز و كوردستان و كەناڵ 4و كۆرەك و كوردسات و گەلى وكوردستان و كەركوك و تەلەفیزیۆنى ئاسمانییەكان و ڕادیۆى و......هیتد شێوازى ماتەمیینییان پێوە دیار بایە ,نەك لە یادى سەرى ساڵدا تەنهاشاى و لوخان و هەڵپەركێ و شادى نیشاندرایە.كاتێك بەرپرسێكیان كۆچى دویى دەكات چەند ڕۆژێك كەناڵە حیزبەبییەكەیان سەرتاپاى بەرنامەكانى خۆى ڕۆژانە دەكاتە ماتەمینى و پرسە.ئەمەنیشانەى هەڵوێست لەسەر كردنە كەبۆچى گرنگى زۆرى پێنەدرا بەباشى؟!دەبوایە بۆ چەند سەعاتێك لەبەر ئەو كۆمەڵكوژییە ڕێزیان لە گیانى ئەو مرۆڤانە بگرتایە لە سەرى ساڵدا نەك هەمووى بەزموو شایى بایە لە بەرئەوەى ئەو كۆمەڵكوژییە تەنها لە دژى ئەو پۆلە شەهیدە نەبوو بەڵو لەدژى سەرجەم تاكەكانى نەتەوى كورد و لەدژى سەرجەم ئازادیخوازان و مرۆڤ دۆستان و لە دژى سەجەم یاسا و بنەما دەستورى و بەها بەنرخەكەكانى مرۆڤایەتییە بۆ هەموومان ئەگەر بێ دەنگ بین و بەلاوازى و بەشەرمەوە هەڵوێستەكان نیشانى جیهانى مرۆڤایەتى بدەین ئەوا بە ئاسانى دەرگا لە سەر كردنەوەى تاوانى گەورەتر و ماڵوێرانتر بە ڕووى نەتەوەى كوردا دەكەینەوە كە ڕژێمەكانى هاوشێوەى توركیا بۆ خەڵكى كوردزمان دەخوڵقێنن .بۆیە پێویستە لاوازى یەكێتى نەتەوەیى كە لە نێو هێزە سیاسییەكانى كوردا هەیە لە هاتنە كایەوە كۆمەڵكوژێكى بەو جۆرەدا نەمێنێت و هەمیشە لە هەوڵى بە هێزكردنى یەكێتى ئازادیخوازى و یەكسانیخوازى و ئینسان پەروەرى دابین لە پێناو بەدیهێنانى ئامانجە ئینسانییەكانى خەڵكى كوردستان لە هەر شوێنێك كە دەچەوسێتەوە و مافەكانى زەوتدەكرێ ڕێگا لە ئازادى و پێشەكەوتنەكانى نەتەوەیى كورد دەگیرێت. .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست