ئاواره عه‌ره‌به سونه‌کان و مه‌ترسیه‌کانی داعه‌ش!
Sunday, 17/08/2014, 12:00
1786 بینراوە
ئه‌مڕۆ یه‌کێک له هه‌ره مه‌ترسیه گه‌وره‌کان بۆ سه‌ر کوردوستان ئه‌و ئاواره عه‌ره‌بانه‌ن که له‌شاره‌کانی هه‌رێمدان، ئه‌گه‌ر ڕێخراوه‌ی داعه‌ش ڕێخستنی له‌ناویاندا هه‌بێت ئه‌وه زوو یان دره‌نگ گورزی خۆیان له‌ناو شاره کوردیه‌کاندا ئه‌وه‌شێنن. تاراده‌یه‌کی زۆریش ڕێی تێئه‌چێت که داعه‌ش ئهنادامانیان له‌ناو ئه‌م ئاوارانه‌دا هه‌بێت، چونکه ئه‌گه‌ر ڕۆژانه ته‌ماشایه‌کی ئه‌و کۆمێنتانه بکه‌ی که له سایتی الجزیره و سایته‌کانی تردا له‌ژێر ئه‌و وتارانه‌دا ئه‌نووسرێت که باس له داعه‌ش و کورد‌و مه‌سیحیه‌کان ئه‌که‌ن ده‌بینیت که له %80 عاره‌به‌کان پاڵپشتی داعه‌ش و کردهوهکانیانن وه دژی خه‌ڵکی کوردن.
خانه نووستووه‌کانی داعه‌ش پێوویستیان به‌چکی قورس نیه بۆ ناو کوردوستان، ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت ئه‌و چکانه بگرن که بهکوردن، شه‌وی 11/08/2014 عه‌بدول الباری عه‌توان به که‌ناڵی مه‌یادینی گووت؛ "له‌منی وه‌رگرن چونکه زانیاری ته‌واوم لایه که به‌م زووانه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ولێر ئه‌گرێت و چه‌که ئه‌مریکیه‌کانی ئه‌وێی ده‌ست ئه‌که‌وێت". که‌سێکی وه‌ک عه‌بدول الباری عه‌توان له‌خۆیه‌وه شتێکی ئاوا ناڵێت، چونکه ئه‌م پیاوه جێگایه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌ناو میدیای ئه‌وروپی و عاره‌بیدا.
با بڵێین ڕه‌نگه ئه‌مه وانه‌بێت به‌ڵام ئه‌م ئاوارانه به‌و شێوه هه‌ڕه‌مه‌کیه‌ی که له کوردستاندان جێگای مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشیی هه‌رێم و نابێت ئه‌م مه‌ترسیه به هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت، به‌تایبه‌تی که له ناویاندا ژماره‌یه‌کی زۆر له کۆنه به‌عسیه‌کان هه‌ن که له بواری سه‌ربازی و جاسوسیکردندا زۆر کارامه‌ن و هه‌ندێکیشیان بۆ میتی تورکی کار ئه‌که‌ن. له‌لایه‌کی تره‌وه نزیکه‌ی دوو ملێون ئاواره فشارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر ئه‌خاته سه‌ر شار و شارۆچکه‌کانی هه‌رێم : له‌سه‌ر خه‌سته‌خانه‌کان، قوتابخانه‌کان، بازاڕ، بواری کار.....هتد، وه ڕه‌نگه هه‌ندێک ئاڵوگۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌ترسیداریش دروست بکات. جا باشتر وایه ئه‌م ئاوارانه بخرێنه که‌مپه‌وه و پێداویستیه‌کانی ژیانیان بۆ دابین بکرێت له خواردن و خواردنه‌وه و بواری ته‌ندروستی و قوتابخانه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا چاودێریه‌کی باشیش بکرێن. من پێم وایه که زۆربه‌یان خه‌ڵکی ئاسای و باش بن به‌ڵام زۆر جار له ژێر تاشه‌به‌ردی گه‌وره‌دا مارێکی گه‌وره‌ش خۆی حه‌شار داوه.
شه‌وی 10/08/2014 لهبارنامهی 'پێنج ڕۆژ'ی که‌ناڵی (که‌ی ئێن ئێن) دا، ڤیان عه‌باس که‌ئه‌ندام په‌رله‌مانه پێی وابوو که کورد ئه‌بێت میوانداری باش بێت پیشانی جیهانی بده‌ین که کوردوستان شوێنی پێکه‌وه ژیانه و نابێت بیان خه‌نه که‌مپه‌وه و یان ده‌ربکرێن، وه به‌ڵگه‌شیان بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه که ئێمه خۆمان ئاواره بووین و ئاواره‌مان هه‌یه له‌جیهاندا. کاک عه‌تا قه‌راغی له‌هه‌مان به‌رنامه‌دا گووتی دژی ڕه‌گه‌ز په‌رستیم، به‌لام زۆر به‌تووندی پێم وایه که ئه‌بێت بخرێنه که‌مپه‌وه.
من له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌که‌ی کاک عه‌تام ، بۆ هه‌ڵگرانی بۆچوونه‌که‌ی ڤیان خان‌یش پێیان ئه‌ڵێم که کوردوستان دیوه‌خان نیه میوان و میوانداری تیا بکرێت، تۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌بێت ئه‌وه بزانیت که هه‌رێمه‌که‌ی تۆ له‌ژێر مه‌ترسیه‌کی زۆر گه‌وره‌دایه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی تۆ له‌پێش هه‌موو شتێکی تره‌وه‌یه، هه‌ر دوێنی بوو ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو داعه‌ش له ناو په‌رله‌مانه‌که‌ی تۆدا ته‌قه‌ی خۆشی بکات. ئه‌وانه‌ی باس له‌میوانداری ئه‌که‌ن ئه‌بێت بزانن که لانی که‌م 50%ی داعه‌ش کۆنه به‌عسیه‌کانن، وه ئاواره عاره‌به سونه‌کانیش زۆربه‌یان که‌سوکاری ئه‌وانه‌ن. به‌هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووی داعه‌ش کرا بهدراوسێمان با نهشیانکهین به خاوه‌ن ماڵ. ڤیان خان ئه‌ڵێت 'ئێمه‌ش ئاواره‌مان هه‌یه له‌جیهاند'ا، به‌لام ئه‌وه نازانێت که ئاواره‌کانی کورد نه دوو ملوێنن له یه‌ک وڵات‌دا، وه نه دوژمنی ئه‌و وڵاتانهنشن که‌تیایاندا ئه‌ژین. من له‌وه‌دا له‌گه‌ڵیدام که ئه‌بێت ڕیزیان بگیرێت ، به‌ڵام ئه‌بێت له که‌مپدا بن.
له‌هه‌مان به‌رنامه‌دا " عوسمان مسته‌فا (به‌ڕێوه‌به‌ری کۆچ و کۆچبه‌رانی سلێمانی) کۆمه‌ڵێک شێر‌و ڕێوی هێنایه‌وه بۆ نه‌کردنه‌وه‌ی که‌مپ، وه‌ک ئه‌وه‌ی گوایه له‌ڕووی یاسایه‌وه ناکرێت. ئه‌و له خاڵێکدا ئه‌ڵێت؛ 'بۆ کردنه‌وه‌ی که‌مپ ئه‌بێت موافه‌قه‌ی به‌غدادی له‌سه‌ر بێت'، من ئه‌مه‌م به‌لاوه وه‌ک نوکته بوو، ئاخر که‌ی تائێستا هه‌رێم چاوه‌ڕێی موافه‌قه‌تی به‌غدا بووه، ئه‌وه‌تا نه‌وت ئه‌فرۆشێت بێ موافه‌قه‌تی به‌غدا، په‌یماننامه ئه‌به‌ستێت بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌غداد....هتد، ئاخر ئه‌گه‌ر به به‌غداد بێت ڕازی نیه که تۆ هه‌ر وه‌ک نه‌ته‌وه‌ش هه‌بیت. دواتر ئه‌ڵێت؛ 'نابێت ئاواره‌ی ناوخۆ که‌مپی بۆ بکرێته‌وه'، به‌بروای من ئه‌مه‌یان تراجیدیایه، جه‌نابیان کورده‌کانی باکورو ڕۆژئاوا به بێگانه دائه‌نێن و ئه‌یان خه‌نه که‌مپه‌وه، به‌ڵام ئه‌و عاره‌به سونانهی که ده‌ستیان به‌خوێنی کورد سووره به هاوڵاتیان دائه‌نێن و نابێته بخرێنه که‌مپه‌وه. ئاخر کێ هه‌یه ئه‌و ڕاستیه نه‌زانێت که هه‌رێمی کوردوستان له‌دوای ساڵی نه‌وه‌د و یه‌که‌وه هه‌ر به‌ناو سه‌ر به عێراقه.
کوردستان وڵاتێکی ئارامی سه‌ربه‌خۆ نیه تا یاسای به‌سه‌ردا بسه‌پێنیت، هه‌رێمێکه به بارودۆخێکی ناله‌به‌ردا تێئه‌په‌ڕێت، ئێمه‌ی کورد له به‌ریتانیا مرۆڤ دۆستتر و فره‌ڕه‌نگتر و دیموکراسیتر نین که سه‌رۆکه‌که‌ی ژهیڤد کامێرۆن ئه‌ڵێت؛ "که‌هاته سه‌ر باسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی باسی مافی مر‌ۆڤم بۆ مه‌که'.
پێوویسته خه‌ڵکی کورد به‌کردار واز له‌و عێراقه بێنن که له‌وه‌تی هه‌یه مایه‌ی نه‌هامه‌تی بووه بۆ کورد. ئاخر له‌کوێی عێراقدا یاسا سه‌روه‌ره تا کوردیش وابه‌سته بێت پێوه‌ی؟ عێراق وڵاتی حکومه‌تی میلیشیاکانه، کێ به‌پێی یاسا جوڵاوه‌ته‌وه؟ ئه‌گه‌ر به‌یانیه‌ک له‌خه‌و هه‌ستان وبینیتان چه‌ند گهڕهێک یان چه‌ند باڵاخانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی شارێکی کوردستان له‌لایه‌ن خانه نوستووه‌کانی داعه‌شه‌وه دهگیرکراوه و کۆمه‌ڵێک که‌سی تیا به‌بارمته گیراوه ئه‌وکات ئه‌زانرێ چ میواندریهکهی هه‌ڵه کراوه. له‌کۆتایدا ئه‌ڵێم من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام که‌ڕێزی ئاوه‌ره‌کان بگیرێت و پێداویستیه‌کانیان بۆ دابین بکرێت به‌ڵام پێوویسته له که‌مپدا بن و چاودێری ته‌واو بکرێن.