پرۆژه‌ی گـازی نابوکو(Nabucco) وڕۆلی تورکیا له ناوچه‌که و پشکی کورد
Saturday, 18/04/2009, 12:00
پرۆژه‌ی گـازی نابوکو(Nabucco) وڕۆلی تورکیا له ناوچه‌که و پشکی کورد
له دوای هه‌ره‌سهێنانی وڵاتانی بلۆکی کۆمونیستی له ڕۆژهه‌ڵات ولێکترازانی په‌یمانی وارشۆ له کۆتایی سه‌ده‌ی پێش‌و، ڕۆڵی ڕوسیا له سه‌ر ئاستی جیهان به‌ره‌و لاواز بوون ڕۆیشت. به هه‌مان شێوه تورکیاش ئه‌و ڕۆڵه‌ی جارانی نه‌ما،
هاتنه‌سه‌رکاری پۆتـین و دار‌و ده‌سته‌که‌ی له ڕوسیا و هه‌وڵدانیان بۆ گێڕانه‌وه‌ی ڕۆڵی ڕوسیا له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌روپییه‌کانی خسته دڵه‌ڕاوکێ. یه‌کێ له‌و کارتانه‌ی که ڕوسیا جار جار به‌کاری ده‌هێنێ، بـڕینی نه‌وت و گازی ڕوسییه له ده‌وڵه‌ته ئه‌روپییه‌کان. هه‌ڵبه‌ته به‌شێکی به‌رچاو له نه‌وت و گازی ئه‌وروپا له لایه‌ن ڕوسیاوه (له ڕێگه‌ی ئه‌و هێڵه‌ی که به سه‌ر خاکی ئوکرانیادا ده‌ڕوات) دابین ده‌کرێت.
ئه‌وروپییه‌کان ماوه‌ی 12 سـاڵ ده‌بێت به دوای به‌دیلێکی تردا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر نه‌که‌ونه به‌ر ئه‌و فشاره‌ی ڕوسـیاوه. پاش دیـراسه‌کردن و شـیکردنه‌وه له ڕووی سیاسی و ئابـوری و زانستـی و جوگرافـییه‌وه، پرۆژه‌ی نابوکو(Nabucco) گه‌ڵاله کراو هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی که‌وتۆته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
پرۆژه‌که بریتییه له ڕاکێشانی هێڵێکی نه‌وت و گـاز که ووڵاتانی قه‌فقاس (ئاسیای ناوه‌ڕاست) و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێگه‌ی کوردستان وتورکیاوه به ئه‌روپاوه ده‌به‌ستێته‌وه (ته‌ماشای نه‌خشه‌که بکه). تیره‌ی بۆرییه‌که 56 سم ه، درێژییه‌که‌ی 3،300 کم ه و گوژمه‌که‌ی ده‌وری 10 ملیار دۆلاره. توانایی گواستنه‌وه‌ی 31 ملیار مه‌تری سێجایه له ساڵێکدا (م٣ \ س) هه‌یه.
به ته‌واوبوونی پرۆژه‌که شاری ڤییه‌ننا ده‌بێته سه‌نته‌ری دابه‌شکردنی نه‌وت و گاز به سه‌ر ووڵاتانی تری ئه‌وروپادا.
له‌و پرۆژه زه‌به‌ڵاحه‌دا ده‌یان بانکی حکومی و ئه‌هلی و ده‌یان کومپانیای ئه‌مریکی و ئه‌وروپی تورکی و عه‌ره‌بی به‌شداره.
جگه له فشار‌و هه‌ڕشه‌کانی ڕوسیا بۆ سه‌ر پرۆژه‌که (شه‌ڕی ڕوسیا دژ به جۆرجیا له کۆتایی ساڵی پاردا)، چاره‌سه‌ر نه‌کردنی كێشه‌ی کورد هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تره که مه‌زه‌نده‌کراوه ببێته هۆی په‌کخستنی پرۆژه‌ی نابوکو.
هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپا به جیددی داوا له تورکیا ده‌که‌ن که مه‌سه‌له‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکات.
تورکیاش د‌رکی به‌و مه‌سه‌له‌یه کردووه، جگه له تێسیری خراپی ئه‌م قه‌یرانه ئابوورییه که دونیای گرتۆته‌وه،هه‌روه‌ها ئه‌و ساردوسڕییه‌ی نێوان تورکیا و ئیسرائیل به هۆی شه‌ڕی غه‌ززه‌وه، ترسی تورکیا له‌وه‌ی که لۆبی یه‌هودی چیتر پشتی ناگرێت بۆ په‌کخستنی ئه‌و بڕیاره‌ی کونگرێسی ئه‌مه‌ریکی سه‌باره‌ت به قه‌تلوعامه‌که‌ی ئه‌رمه‌نییه‌کان له‌لایه‌ن تورکیاوه که‌له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی پێشوو ڕویدا و به‌ڵێنی سه‌رۆک ئۆباما به جالییه‌ی ئه‌رمه‌نی له ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه.
به پێی نه‌خشه‌یه‌کی تری پرۆژه‌که نه‌وتی کوردستانی عیراقیش ده‌به‌سترێته‌وه به‌و هێڵه‌وه(ته‌ماشای نه‌خشه‌که‌ی خواره‌وه‌بکه).
ئه‌وه‌ی جیگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه ئه‌وه‌یه که کورد چ ڕۆلێکی بینییوه یان له به‌رنامه‌یدایه که بیبیینێ سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه ئه‌گه‌ر ڕۆله‌که‌ش وه‌ک قه‌ولی تورکمانه‌کانی که‌رکوک بێت، که ده‌ڵین((یـان ئۆینه‌ره‌م یان زیفله‌ره‌م/ واته-یان منیش ده‌بێت یاری بکه‌م یان لێتانی تێک ئه‌ده‌م).
دیاره تورکیا د‌رکی به مه‌ترسییه‌کان کردووه، هه‌ر بۆیه‌ش زۆر دڵخۆش نییه به‌و پرۆژه‌یه‌ی که سارکۆزی (سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـا) گه‌ڵاڵه‌ی کردووه و پێی ده‌وترێت کۆبه‌ندی ووڵاتانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست که له‌م پرۆژه‌یه‌دا تورکیا ڕۆڵی لاوه‌کی ده‌بێت. چونکه تورکیا جگه له پرۆژه‌ی نابوکو، پشتگیری له پرۆژه‌یه‌کی تری هێلی نه‌وت و گاز ده‌کات که ووڵاتانی خه‌لیج له رێگه‌ی عیراقه‌وه به ئه‌وروپاوه ده‌به‌ستێت (ته‌ماشای نه‌خشه‌که‌ی خواره‌وه بکه).
ماوه‌ته‌وه بڵێم که ئۆفیسیکی سه‌ره‌کی پرۆژه‌ی نابوکو(Nabucco) له ڤییه‌ننایـه،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست