قوربانیه‌کانی ئه‌نفلۆنزای گه‌نده‌ڵی
Monday, 11/05/2009, 12:00
1796 بینراوە
ماوا نا ماوه‌یه‌ك به‌رگۆێمان ده‌که‌وێت که نه‌خۆشینی ئه‌نفلۆنزا بڵاو بۆته‌وه جارێك ئه‌نفلۆنزای باڵنده، وه جارێك ئه‌نفلۆنزای نازانم چی، تا دواجار ئه‌نفلۆنزای به‌راز که هه‌نوکه به‌رده‌وامه، وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕێگه‌و شوێنی زۆر پێویستی بۆ ده‌گیرێ و هه‌موولا ده‌که‌ونه خۆتێکدانی به‌رگری کردن لێی، وه زۆرێكیش حه‌زی گۆشت خواردنیان ده‌مرێنن و به‌ناچاری ده‌بنه ڤیجته‌ریان، جگه له‌وه‌ی که هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌کی زۆر به‌ربڵاو ده‌کرێت، وه به مه‌لایین دۆلار له‌و پێناوه‌دا سه‌رف ده‌کرێت، وه دوای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و ڕێگه‌و شوێن گرتنه‌و ئه‌و پاره زۆره‌ی که سه‌رفی ده‌که‌ن ده‌بینین ڤایرۆس و نه‌خۆشیه‌که کۆتایی پێ دێت، وه قوربانیانی ئه‌و په‌تایه ڕێژه‌یه‌کی زۆر دیاری کراو ده‌بێت گه‌ر بێت و دابه‌شیان بکه‌ین به‌سه‌ر ووڵاته‌کاندا هه‌ر ووڵاتێك زیاتر له په‌نجه‌ی ده‌سته‌کانی به‌رناکه‌وێت.
لێره‌وه ئێمه ده‌ست پێده‌که‌ین به پرسیارێك که ئاراسته‌ی خوێنه‌رانی به‌ڕێز ده‌که‌ین ئایا قوربانیانی ئه‌نفلۆنزای گه‌نده‌ڵی چه‌نده؟ ئه‌و ئه‌نفلۆنزایه‌ی که هیچ ووڵاتێك بێ به‌ش نه‌بووه لێی وه نه حکوومه‌ت وه نه خه‌ڵکیش ڕێگه‌و شوێنی تایبه‌تیان بۆ نه‌گرتووه؟ وه نه‌ك پاره‌ی بۆ سه‌رف بکه‌ن به‌ڵکو پاره‌ی له پێناو بره‌و دانیدا سه‌رف ده‌که‌ن؟ وه ده‌سته‌ڵاتدارانیش له‌بری مراندنی ئه‌و حه‌زه‌یان هورگی خۆیانی پێ زل ده‌که‌ن و به ئینته‌لای سه‌رده‌نێنه‌وه، وه هاوڵاتیانیش به‌گوێره‌ی پێویست به‌ده‌م ئه‌م ئه‌نفلۆنزایه‌وه نه‌بوون، وه ڕای خۆتان بنوسن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ به‌رپرسیاری یه‌که‌مه له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌نفلۆنزایه له کوردستاندا وه چۆن بکرێت؟
[email protected]