بیرەوەرى 31ى ئاب و هەڵبژردن
Friday, 22/05/2009, 12:00
هەركاتێك كە 31 ى ئابمان وەبیر دێتەوە هەموو گیانمان مووچڕكى پیادێ 31 ى ئاب ئەو ڕۆژە شومەبوو كەسەركردایەتى پارتى دیموكراتى كوردستان بەسەرۆكایەتى كاك مەسعود بارزانى لەگەڵ ناچار كردنى ئەندامانى مەكتەبى سیاسى پارتى دواى ڕازى بونیان ئامادەبوون بەگەورەترین خیانەتى نەتەوەیى كەكردیان لەگەڵ ێدام حسین ڕێك كەوتن هەولێر كەپایتەختى كوردستان بوو ویستیان داگیرى كەن مەرامەكەیام هاتە دى . مەرگى سەدان كورد بوبەقوربانى كاك مەسعودو ێدام لوبیرمە كەوتەبێژەكەى پارتى لەڕادێۆیەكەیان هاوارى دەكرد پێشمەرگە قارەمانەكانى پارتى وبارزانى واگەیشتنە ناو پەرلەمان ! پەرلەمااااااااان گیرا . ئەو چاوو ڕوە هەرهى خۆتان بێ هەرئەوڕۆژەبوو دكتۆرە سورەكەش بەدیل گیرا وەهەروەها چەندین پێشمەرگەى تریش لەئاستى سەرەوە بەدیل گیران یەك لەوانى ئاسۆ ئەڵمانى كەباش بوو نەیان ناسى بوو ئەگینا مسیان لەقورگى ئەكرد كەچى ئاسۆ ئێستا لەگەڵ دكتۆرە دزە هاوپەیمانن لەگەڵ 31 ى ئاب .تۆبڵێى ئەوانە فایلیان نەبێ . ئەى پێشمەرگە قارەمانەكانى ى.ن.ك سەد مەخابن بۆئێوە بەڕاستى قەد لەپێشمەرگەى یەكێتى ناوەشێتەوە لەگەڵ دوژمن واتا سهدام هاوپەیمانى ببەستێ بۆ مانەوەى ئەوسەركردە خیانەتكارانە بۆیە پێم خۆشە لێم تێبگەن كەدەڵێم ێدام یانى مەسعود بارزانى . باشەمن دەپرسم و دەڵێم ئەوە هەولێر گیرا لە31 ى ئاب ئەى شارەكانى تر پیرو ژن ومنداڵ وگەنج چتاوانێكیان هەبوو ؟ خەڵكى بەشەرەفى كوردستان قەد لەبیرى ناچێ شارنەبوو لادێ نەبوو شوێن نەبوو پارتى تاوانى لێنەكات هۆ خەڵكینە بڕۆن لەتەق تەق بپرسن بزانن چیان بەسەرهات ئەوەى ئەوان كردیان هیچ جیاوازیەكى نەبوو لەگەڵ حیزبى بەعس وەهەر لەدەڤەرى بیتوێن وسەروچاوەو چوارقوڕنەو دەوروبەرى چى نەما نەیكەن چەندین سەیارەى خەڵكیان دزى چەندین ماڵیا بەتاڵان برد وابزانم لەتاڵان چیەكانى لیواى حەرەس جمهورى كەكوێتیان تاڵان كرد فێرى ئەو تاڵانكاریە بوون ! سەیرتر لەوەى كەجەنابى كاك كۆسرەت دوو كوڕى حیزبى بەعس كوشتنى و بۆخۆشى هاوپەیمانیەكەى بەعس (پارتى) بریندارى كرد باشە خەڵكینە هەر ئەوپارتیە نەبوو كەحیلفى ناتۆى هێنایەكوردستان لە ى.ن.ك بدا؟ ئەپرسم لەسەركردایەتى ى.ن.ك بۆچى بەیەك لیست لەگەڵ پارتى دادەبەزى ؟ بۆچى هاوپەیمانیەتیت لەگەڵ كاك نەوشێروان نەكرد ؟ باشە كاك نەوشێروان خۆ سهدام نیە یاتورك نیە ! ئەو كاك نەوشێروانەتان بۆوا زوو لەبیر چۆوە یان ناتانەوێ دڵى كاك كەمتیار عادزكەن ! من لێرەوە لەمام جلال دەپرسم كەچەندین جار لەناو هێزى پ.م گوتراوەو گوتراوە ى.ن.ك باوەڕى بەگۆڕان هەیە . ئەى بۆچى خۆتان ناگۆڕن ؟ واكاك نەوشێروان هاوار دەكات و ئەڵێ من گۆڕاوم وباوەڕم بەگۆڕان هەیە ئەوەپەیامى خۆتان نەبوو ؟ بەڵام وادیار كەوت كەگۆڕانى ئێوە بەرەو بەعسیەتە گەلى كورد ئەو گۆڕانەى ناوێ . دوایى من پرسیارێكى تر ئاراستەى سەركردایەتى ى.ن.ك دەكەم گریمان كاك نەوشێروانتان پێ باش نیە دەبا ئەویش بۆ چوار ساڵى تر حكومڕانى بكات خۆئەگەر باش نەبوو یان نەگۆڕابوو ئێمەى میللەت هەڵى نابژێرینەوە بەڵام ئەوپرسیارەشم هەیە عادز مەبن دەڵێم كاك نەوشێروان باشتر نیە بۆ كورد لەو ئیسلامیە توند ڕەوانە خۆئەگەر ئەوان دەربچن ئەوچوارساڵەى هەرچى خەڵكى كوردستانە ئەبن بەئیسلامى توند ڕەو دوایى ئەو هەموو گەنجە ئیسلامیان چوە مێشكەوە . خوا عالیمە ئەو ڤایرۆسە بەهیچ دەرمانێك لەناو ناچێت بەڵام وادیارە ى.ن.ك پارتى پێ باشترە لەكاك نەوشێروان . هۆ خەڵكینە شتى وا بووە دوژمنت پێ باشتر بێت لەدۆستت ؟ بۆیەمن لێرەوە پەیامێكى ڕاستیانە ئاراستى جەماوەرى كوردستان دەكەم كەدەنگ بەو دوو حیزبە نەدەن واتا (یەكێتى وپارتى) باوەڕبكەن ئەگەر دەربچن ئەوەى لەگەڵى نەبێ ئەنفالى دەكەن دواى هەڵبژاردن ئۆباڵى خۆتان بەئەستۆى خۆتان .
پێشمەرگەیەكى دێرین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست