یادى ى ن ك ، یەكیتیەكەى جاران و یەكیتی ئًیستا !
Thursday, 31/05/2012, 12:00
لە هەموو زەمین و زەمانیكدا لە قۆناغە وەرچەرخانەكانی میژویدا كەسایەتیەكان ، كومەلە خەڵك و لایەنێك لەو كات و ساتەدا یان هەلویستی جوامیرانە و سەروەرى بۆ خۆیان تۆمار دەكەن ، یان مل شۆڕى و داتەپین و روخان و هەلویست نزمی و ملدان بۆ زالم و چەوسینەران هەڵدەبژیرن ، كە لە دەسەلاتیش بوون یان گویگرتن لە ویست و داخوازى خەلك و خزمەتكردن بەوان و خویەویستیان بە لاى خویاندا رادەكیشن یاخود بە كردەوەى خراب و هەلویستی نەگونجاو و پاراستنی بەرژەوەندى خۆ و دەوروبەر خۆیان ناشرین دەكەن و رق و كینە ى خەلك هەلدەستینن و ناوى خۆیان بە رەش لەمیژودا دەنوسن ، جا خەلك بەرنگاریان بوەوە و لە ناوچون یان لەو قوناغەدشدا لەناونەچوون.... ، جا ئەو كەس و لایەنە هەلویستی پاشتریان بە چى ئاقاریكدا بروات و داهاتوویان چۆنیش بگۆڕیت ...
كۆمەلە لە سەرەتاى هەفتاكانەوە دامەزرابوو ....بەلام من بیرمە ریكخستنەكانی بەرتەسك و لاواز و پاش گرتنى چەند سەركردەى لە یەكیش ترازابوو .....گروپ و بیرى جیاوازى دور لە یەكی زۆریشی تیدا بوو ، بە تایبەت پاش هەرەس ، بیریشمە كە دەرویشتینە لاى زۆر كەسی خاوەن رابردوو و خەباتگێریش كە بە ناراستەوخۆش باسمان لە خەبات یان مل نەدان بۆ رژیم بكردبایە ، زۆر جار بە ترس و گالتە جاریەوە ولامیان دەدایەوە كە ئەو بزوتنەوە چەكداریە زەبەلاحە بەرگەى نەگرت ئەى چەند گەنجى وەك ئیوە دەتوانن بەرامبەر بە گەورەترین و بە هیزترین رژیمی ناوچەكە ببنەوە و لە باشترین حالەتدا دەبانگوت بۆ خاترى خوا ئەم قسانە مەكەن با خوتان و ئێمەش تووشی فەتارە ت نەبین...زۆریشیان خویان لی دور دەخستینەوە ..
ئا لەو كاتە تاریك و ئالۆز و نادیارەدا بانگەوازى دامەزراندنى ى ن ك راگەیەندرا لە دەروە و ناوەوەى ولات وەك ولامیكی ئاشكرا و راستەوخۆى بە جورئەت بۆ بەرپێچدانەوەى زەبروزەنك و درندایەتی بەعس .... توانى بە ماوەیەكى كورت روبەروى رژیم ببیتەوە بە شێوەى چەكداریش هەرچەند هیز و توانااكن زۆر نابەرابەر بوون ، بەلام لەو كاتەدا ئومیدیكی گەورەى بە خەلك بەخشی و دیوارى ترسی تا رادەیەك شكاند و دلەراوكەى رەواندەوە و ریكخستنەكانى كومەلەش شانبەشان و لە چوارچیوەى ئەودا گەشەى كرد ....زاتى دایە بیرى تر و لایەنی جیاوازى تریش دروست بوون و جەماوەرى كوردیش نەوەك هەر پالپشت بوو ، بەڵكو هەموو قوربانیەكى بەخشی لەو پیناوەدا و هەموو خوبەختكردنیكی لا كەم بوو و وەك هیزى بزوینەرى داهاتوو تەماشاى دەكرد و سەركردەكانی ئەو كاتەش سەروەرى گەورەیان بۆ خۆیان و یەكیتی لەو قوناغەدا توًمار كرد كە كەتم ناكرێت .... و ململانى و دوبەرەكیوەكان و هەلویستی پاشترى كومەلێكیان پاش راپەرین ئەو راستیە ناسرێتەوە .... دەبوو ئەو لایەنە و كەسایەتیەكانی كە لە روژانی سەخت ئەو سەروەریانەیان تۆمار كرد ، پاش راپەرین و راگەیاندنى خۆ وەك لایەنێكى سوشیال دیموكرات لە ئاست قوناغەكە ببوایە و زیاتر گەشەى بە بیر و هەلویست و كردەوە و كردارى تیكرا حیزبەكە و سەركردەكانى بكردبایە و خۆى نۆى بكردبایەتەوە و كومەلێك لە ململانێكانی زەمانى شاخ و مەبەستی بەسەرچوى وەلادا بنایە و لە ئاست بەرپرسیاریتی میژووى خوى ببوایەتەوە و زیاتر هەول بدات كادیر و سەركردە و ئەندامانى بە بیرى سوشیال دیموكرات ئاشنا بكات و بە تەواوەتى لەوە بگەن و قەناعەتیان بەوە هەبێت و لە هەلویست و كرداریاندا رەنگ بداتەوە و هەلسوكەوتى حیزبەكەش نزدیك بیت لەو ریبازەى كە بانگەشەى بۆ دەكات لە پراكتیكدا .....با تایبەتی یەكیتی سەدان كادیرى روشنبیر و لیهاتووى هەبوو و دەبوو سەركردەكان لە جیاتی گر وپگەرى بەرژەوەندى زیارت بە تەنگ خەلك و یەكیتدا بهاتنابایەتەوە و رابردوو و سەروەریە كونەكانیان بە هیندیك بەرژەوەندى كاتی نەگۆریبایەتەوە و خۆیان ناشیرین نەكردبایە .
هەرچە ند شەرى ناوخو رەنگە وەك پاساو و بیانوو و هۆ بهیندرێتەوە بو ئەنجامنەدانی زۆر لەوانە لەو كاتەدا ، هەرچەندە دەتوانرا سەوداكانی كە پاش جەنگەكە كرا ئەو كاتە بكرابایە .....دەتوانرا جەماوەر لە راستیەكان زیاتر تێگەیەندرێت و هوشیار بكرێتەوە و خوً لە ململانى چەكدارى دور بخرێتوە و لاى ئەو پەڕى یەكیتی برواتە ئوپوزسیونەوە .... هیچ نەبیت خو دەتوانرا ناوخو ریك بخریت و ناكوكی جەمسەرەكانى یەكیتی و گروپ و تاقمە نا مەبدەئیەكانى كە هەبوون و هەموو لە سەر نفوز و دەسەلات و سامانى زیاتر بوو نەهیلدریت و نەكریت لە پیناوى بەرژەوەندى جەماوەر و حیزبیش ......خۆ دەتوانرا كادیرەكان بە بیرى سوشیال دیموكرات گۆش بكریت و لە جیاتی پشتبەستن لە لایەن زۆر لە كەسایەتیەكان و گروپ و تاقمەكانەوە بە خەڵكى هەلپەرست و بێ هەلویست (كە مەبەستێكى سروشتیە لە بارى وادا ئەو كەسانە بینە پێشەوە و ئەوانەى بەكاریان بهینن نە لە بەرژەوەندى جەماوەر و نە لە بەرژەوەندى ئەو كاتە و ئیستا و داهاتووى یەكیتی بوون و تەنها بو چەسباندنی دەسەلاتى كاتى زیاترى خۆیان و لەیەكداترازاندنى ناوخوى حیزب و دور كەوتنەوەى خەلكى بە توانا و خاوەن مبدأ و دورە پەریزى و رەنجاندى ئەوان و جەماوەر و زیان گەیاندنى گەورە بە خودى یەكیتی شكایەوە ، بە داخەوە زۆربەى كەسایەتی و تاقمەكان لە بیرى خودروستكردن هەلپەیان بۆ خەلك و یەكیتی نەبوو بەلكو لە پیناوى بەرژەوەندى خۆیاندا بوو .... بۆیەش ریكخستن گەر لە كاتیكى تایبەتیشدا گەشەى كردبێت ، بەلام لە رووى نەوعیەوە دابەزى) ئەو گروپانە پشتیان بە خەلكانى لاواز و لە زۆر جاردا خەلكی ببیهەلویست دەبەست تەنها لە بەر ئەوەى لە بەردەست خویان بن و چیان ویست بەسەریاندا بیسەپێنن و دەستەمۆكراویان لا قەبوول بوو ، هەموو گروپەكان ململانیان لە گەل ئەو كادیرانە دەكرد كە ملیان نەدەدا و بە توانا بون و قەبولیان نەبوو ببنە دەستكەلا و پیاوى خەلكك بویەش هەمیشە فشاریان لە سەر بوو و هەولی دەرپەراندنیان دەدرا لە ناو حیزب و حكومەتیش (هەموو تاقمەكان بە دەر نەبوون لەو كار و هەلویستە و خەلكى تریان لا قەبوول نەبوو) بۆیەش یەكیتی لەو كاتەوە بوو بە چەند گروپیكی جیا جیا ى بەرژەوەندى و زوًرینەى ئەندامان و لایەنگیران و دۆستان توشی رەشبینی و لاابالیەت و ساردبوونەوە و دور كەوتن و لە بەرچاوكەوتنی یەكیتی و زورینەى سەركردەكانى بوون و لە بەر سەروەریەكانى كوًنى و هیندیك لە كەسایەتیەكانى و عەیبە و هینێك ئیعتباراتی مەعنەوى تر نەبوایە و ئومیدى ئەوەى كە پاش ماوەیەك چاك ببێت و سكرتیرى گشتی بە شیوەى دروست بێتە سەر خەت و مەبەستەكان راست بكاتەوە و بەرنگارى گروپچیتی ببیتەوە وا دەمیك بوو زۆر لە جەماورى پشتی تێ دەكرد (ئەو بارەشی باسم كرد هیچ تاقم و كەسایەتی خاوەن دەسەلات و سەركردەكان بە دەر و دوور نەبوون لێی و ئەو بارە نائاسایەیان خولقاند لەو ململانى نا مەبدەئیە ، هەمووش بەشدار بوون لەو دەر ئەنجامانەى كە رویدا و یەكیتی تێكەوت و راكیشانی یەكیتی بۆ ناو چالً و لاوازكردن و لەیەكداترازانى و گەیشتنی بەم حالەى كە ئیستا دەیبینین كە خەریكە تەنها دەبێتە حیزبی سەروەریەكانى رابردوو ، كەسى ئەو سەركردانە لەوە بەدەر نین و بەشیكی ئەو دەرئەنجام و مسئولیەتە میژویەیان دەكەویتە ئەستۆ ....جا لە ناو یەكیتی مابێتن یان لە دەروە بن ئێستا بە ناوى گوڕان یان ناوى تریان لە خۆ نابێت بە مام جەلال و كاك نەوشیروان موستەفاشەوە) نویبونەوە و ریفورم و گۆڕان بەو شیوە بیركردنەوە هەلویست و عەقلیەتە ناكرێت ، بەلكو بە عەقلیەتی مودیرن و ئەوسەركرداانە زۆریەیان لاى كەمى 3-4 دەیەیە لە شوینی بەرپرسیاریتی هەستیار بوون و دەسەلاتیان بە دەست بووە و ئەو كاتە دەیانتوانی گورانكارى زور ئەنجام بدەن و نەیانكرد بۆیە بە قەناعەتی من زۆر ئاستەمە عەقلیەتیان بگوریت و خەلكى ترى نوى و لایەنی نەیارى مودیرن لە ناخەوە قەبوول بكەن ، بۆیش گورانكارى بنەرەتى بەوان ناكریت ، هەموو ئەوانەش لە بیر و ركردەوە و عەقلیەت نزدیكن لە یەك و پەروەردەى هەمان قوتابخانەى فیكرین . ریفورمى بنەرەتى خەلكى كراوە و بیر فراوانی دەویت كە لە قوناغەكە و ادهاتوو گەیشتبیت و بتوانیت بە شیوەیەكی دیموكراتیەانەى سەردەم ئیدارە ى ململانى سیاسی بكات و جەماوەر رازى بكات . سوشیال دیموكرات كردەوەیە بە تایبەت بۆ لایەنیك لە دەسەلات بێت .... دیموكراسیەت بە شیوەى عەقلانیەت و بە لەیەك گەیشتن و یەك قەبول كردن و كردنی جەماوەر بە حەكەم و دادوەر بۆ چاكە و خرابە و هەلسەنگاندنى ئەوان و بە ئەنجامى دروستی هەلبژاردنی بیگەرد (نزیە) و دور لە فشار دەكرێت . گەر ئیستا بە خێرایی بە هەموو كار و كردار و هەلویست و بەرنامە و كادیر و سەركردایەتی و كەسایەتیە بالاكاندا و بوارى حكومی و خزمەتگوزارىەكان پیداچونەوەى بنەرەتی نەكریت و كونگرەیەكی بە هیزنەبەستریت كە بە راستی نوینەرایەتی هەموو ریكخستن و كادیرە خاوەن تواناكانى ناو یەكیتی بكات و سەركردایەتیەكی بەهیزى خاوەن ئیرادە و هەلویست هەلنەبژیردریت و هەموو ئورگانەكان نەكریتە شیوەى دەزگایی و لە سەر بناغەى حیزبە سوشیال دیموكراتەكان ئەو ئورگانانە دانەمەزرینرینەوە و موحاسەبەى توندى ئەوانە نەكریت كە حیزب و كارى حكومەت و مسئولیەتیان بۆ خۆ و دەوروبەر بەكار هیناوە و بەرنەنگارى توندى گەندەلى نەكرێت ، كادیر لە سەر بنەماى سوشیال دیموكرات پەروەردە نەكریت و گۆى لە ویست و خواستی جەماوەر نەگیریت وجێبەجینەكریت .... هەموو كارەكانی كە بوەتە باسی روژانەى خەلك و ئەندامانی ریكخستن لیكولینەوەیان لەسەر نەكریت و چارەسەر نەكرێن ، گەر ئەوانە نەكرێت و هەر وەك ئیستا بمینیتەوە كە لە لایەكەوە جەماوەر لە لایەك و یەكیتی لەملا ، لەولاى ترەوە قاعیدەى یەكیتی وزۆرى ئەنادمان و كادیرە بە هەلویست و تواناكان لە لایەك و زوربەى قیادەى یەكیتی لەولاوە و سور بوون لە سەر كردەوە ى هەلە و بوونى تاقمگەرى و كارى نابابەتی و تەشەنەكردنى گەندەلى و دورخستنەوەى كادیرى باش و شوینپركردنەوەى بە خەلكى هەلپەرست و بوونی ململانی نامەبدەئی و سەر بەیەكەوە نان نەوەك بۆ خزمەتی جەماوەر و یەكیتی ، بەلكو بۆ بەرژەوەندى كەسایەتیەكان و تاقمەكانیان لە سەر حیسابى یەكیتی و جەماوەر و قەبولكردنی ئەوە لەوان ، بە دلنیایەوە یەكیتی تا مانەوەى سكرتیرى گشتی دەمینت بەلام بەرەبەرە لاواز تر وپەرتەوازەتر دەبیت و رولى بچوك دەبیتەوە و بە نەمانى سكرتیرى گشتی لە سەر ساحەى سیاسی وا ئەو كاتە یەكیتی توشی لەیەكداترازاندن و پەرتەوازەیی دەبێت .
بلام ریفورمكردنی بنەڕەتی و چاككردنی بارى یەكیتی دەبێت كێ و چون ئەنجام بدریت و ئایا زور لەوانەى خۆیان دەگرێتەوە و لە بەرژەوەندیان دەدات دەیكەن ؟ یان زور لەو سەركردانە ئامادەن شوین چول كەن یان واز لە بەشیك لە بەرژەوەندیەكانیان بهینن وا بە ئاسانی ؟ بێ گومان نەخیر ، دەبیت ئیرادەیەكی بەهیز هەستیت بەو كارە و تا ئیستاش هیشتا بە تەواوەتی كات بەسەر نەچوە بۆ ئەو كارە گەر سكرتیرى گشتی نەیەویت رابردو و ئەو سەروەریانەى كۆنی خوى و حیزبەكەى هەیانبوە بسردریتەوە و نەیەویت مێژوو بە نەگەتیڤ لە سەرى بنوسیت و یەكیتی پاش خوى پەرتەوازە بیت و مەبەستی بێت یەكیتی بەهیز پاش خوى بەجێبهیلیت وەك حیزبیكی سوشیال دیموكرات و دەست بكات بە و كارە وا هەموو قاعیدە و زوربەى كادیرەكان لە گەلى دەبن بۆ ریفورمیكی بنەرەتی وا ، بەلام ئایا ئامادەیە ئەو كارە بكات و مەبەستەكان راست بكاتەوە ، یەكیك یان چەند كەسی شایستە پیشنیار بكات بۆ گرتنەوەى شوینی لە قوناغی داهاتوو و هەلبژاردنی راستەقینەیان لە نیواندا بۆ ئەنجام بدریت (بەوە ش گەورەترین و دواترین سەروەرى بو خوى و حیزبەكەى تومار دەكات) ، لە داهاتویەكی نزیكدا ولامی ئەو پرسیارانە وبریارى چارەنوسی یەكیتی دەكەونە روو ، بە چاكە و خراپەش بەرپرسیاریتی میژووى دەكەویتە ئەستوى ئەو و سەركردەكانی ئیستاى یەكیتی كە هیشتا لە ناو یەكیتیدا ماون ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست