کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پرسیارێک له‌ نه‌وشیروان مسته‌فا

Thursday, 21/07/2011, 12:00


پێڕڵ بوکی ژنه‌ وێژه‌کاروبراوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی وێژه‌یی ساڵی 1938 سه‌باره‌ت به‌ مێژوو ده‌ڵێت: گه‌ر ئه‌ته‌وێ له‌ ئه‌مڕۆ تێبگه‌ی ئه‌بێت به‌دوای دوێنێدا بگه‌ڕێی،هه‌مان شێوه‌ هۆنراوه‌ ده‌ڕێژه‌ری فڕه‌نسی ئه‌لفرێد دو ڤیژگنی ئه‌ڵێت مێژوو ڕۆمانێکه‌ داڕیژه‌رانی خه‌ڵک خۆیه‌تی،
کێشه‌یه‌ک که‌ به‌رۆکی هه‌ر تاکێکی کورد ده‌گرێته‌وه‌و له‌ بنمیجی هه‌ر خانو‌یه‌ک که‌‌ کورد تیایدا بژی پرسیارێک بونی هه‌یه‌ به‌وه‌ی که‌ مێژووی دوێنێ ی ئێمه‌ وه‌ک کورد چیه‌ ؟ ئه‌وه‌ پرسیارێکی قورسه‌ که‌ مێژوو به‌ بکه‌ره‌کانیه‌وه‌ خۆی له‌ دزینه‌وه‌ی داوه‌ ،کێشه‌ بونی مێژووی نیه‌ له‌ناو کورددا به‌ڵکو کێشه‌ نوسینه‌وه‌یه‌تی کێشه‌ ئه‌و کاره‌کته‌رانه‌ن که‌ ئه‌و مێژووه‌ ئه‌نوسنه‌وه‌ ،هه‌ڵبه‌ت به‌شێک له‌و مێژووه‌ ئه‌که‌وێته‌ سه‌ر سیاسیه‌کان بۆ بزوێنه‌ری جوڵاندنی کردارانه‌ی که‌ فاکته‌ری دروست کردنی ئه‌و مێژووه‌ن من له‌م نوسینه‌مدا پرسیارێکی مێژوویی ئاراسته‌ی سیاسیه‌کی کورد ئه‌که‌م سه‌باره‌ت مێژوویه‌ک له‌ کوردستاندا،
شاراوه‌ نیه‌ بۆ نه‌وه‌ی نوێ بۆ ئاشنابوونی به‌ نهێنیه‌کانی دوێنێ سیاسیه‌کانمان ئه‌بێت ده‌ست به‌رین بۆ بڤه‌کان ومۆرکی بڤه‌ییان له‌سه‌ر لابه‌رین ئه‌بێت ئه‌و وشه‌یه‌ی که‌ له‌سه‌ر ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ نوسراوه‌ باسی مه‌که‌ وکاتی نیه‌ باسی بکرێت هه‌ڵگیرێت ئێستا کاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و دیزاین کردنه‌وه‌ی ئه‌و لاپه‌ڕانه‌یه‌ که‌ مێژوو ئه‌نوسنه‌وه‌ ،نابێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ بکه‌ین که‌ سبه‌ی چی ڕووده‌دا له‌ نوسینه‌ وگه‌ڕان به‌دوای مێژووماندا به‌ڵکو ئه‌بێت هۆشیارانه‌ له‌سه‌ر ئێستا بپرسین ئه‌و پرسانه‌ی که‌ مێژوون نه‌نوسراون یان نه‌وتراون،
میلله‌تی زیندوو وشه‌کانی کۆڵانیش ئه‌کا به‌ مێژوو ئه‌یان نوسێته‌وه‌ بۆ نه‌وه‌کانی دوای خۆیان تا بزانن له‌ کۆڵانێکی هه‌ژار نشین وله‌ باڵاخانه‌یه‌کی کۆماری وله‌ ڤیللایه‌کی گه‌نده‌ڵیدا سه‌رۆک وبه‌رپرس وخه‌ڵکی ئاسایی چۆن ئه‌ژین و ئه‌ژیان،به‌دبه‌ختی ئیمه‌ی کورد له‌ نه‌بوونی مێژوویه‌کی ڕووندایه‌ له‌وه‌ به‌دبه‌ختی تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و مێژووه‌ی ئه‌بێت بنوسرێته‌وه‌ یان نه‌نوسراوه‌ته‌وه‌ یان نه‌گه‌یشتۆته‌ به‌رده‌ستی نه‌وه‌ی تازه‌ وخه‌ڵک،پرسیاره‌کان زۆر وه‌ڵام هه‌ڵئه‌گرن له‌وه‌ی کورد مێژوو نوسی ڕاسته‌قینه‌ی نیه‌یان مێژوو نوسی ڕاسته‌قینه‌ کێیه‌ تا به‌م ناوه‌ی به‌رین؟گه‌ر هه‌یه‌تی بۆ مێژوومان ئاوا کاڵ وپه‌رت و بڵاو وناڕێکه‌ ؟ گه‌ر نیمانه‌ ئه‌وه‌ی نوسراوه‌ته‌ چیه‌ ئه‌چیته‌ خانه‌ی دیرۆک یان چیرۆکێکی دروست کراوی خه‌یاڵی؟ ئه‌م پرسیارانه‌ چه‌ندانی تر ڕۆژانه‌ له‌ مێشکی ئێمه‌ غه‌ڕ غه‌ڕه‌ ئه‌که‌ن و هه‌ر یه‌که‌شمان به‌ جۆرێک وه‌ڵامی بۆ دروست ئه‌که‌ین، من له‌م نیگایه‌وه‌ ئه‌و پرسیارانه‌ ئه‌بینم که‌ ئه‌مه‌وێ ڕووبه‌ڕووی نه‌وشیروان مسته‌فای بکه‌مه‌وه‌ ئه‌و پیاوه‌ گه‌رچی به‌ هه‌موو ڕابردووه‌ تاریک و ناڕێکیه‌ی که‌ هه‌یبێ یانیش به‌ ڕابردوویه‌کی پڕ ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ شکۆیی هه‌یبێ ئه‌مڕۆ له‌ به‌رده‌م نه‌وه‌ی تازه‌ به‌رپرسیاریه‌تێکی تر که‌وتۆته‌ ئه‌ستۆ ئه‌ویش نوسینه‌وه‌ی دوێنیه‌ بۆ نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ که‌ زۆرێک نه‌وشیروان به‌ دیدێکی تره‌وه‌ ده‌بینین له‌ سیاسیه‌کانی تری کوردستان؟
محه‌مه‌د که‌ریمی له‌ مانسێتێکی خۆیدا ئه‌نوسێت په‌یامنێری به‌ ئه‌مه‌کی خه‌ڵکی ئه‌و نوسینه‌ ته‌رخان نه‌کراوه‌ بۆ گه‌ڕان به‌دوای مێژووی محمه‌دی که‌ریمی به‌ڵکو له‌ ژێر ڕۆشنایی په‌یامه‌که‌ی خۆیدا وهه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌ک له‌ مێژووه‌که‌ی ده‌مان باته‌ سه‌ر پرسیاریکی گرنگی ئه‌و پیاوه‌‌ که‌ مێشکی چه‌ندان گه‌نج خستۆته‌ ناو پرسیاره‌وه‌ محمه‌دی که‌ریمی له‌ نوسینه‌ی مێژوویه‌ک که‌ به‌ زمانی ئه‌و هی سیاسیه‌کانه‌ له‌ 1970 وتا 2010 خاڵیکی زۆر گرنگ ئه‌دا به‌ ده‌ست ئه‌ویش له‌ ڕه‌خنه‌ گرتنیه‌تی له‌ که‌سایه‌تی تاڵه‌بانی له‌ دروست کردنی یه‌کێتیدا،ئه‌وه‌تا ئه‌نوسێت وه‌ک نامه‌یه‌ک که‌ ئاراسته‌ی مام جه‌لالی بکا ئه‌ڵێت :
(قوربان کە من باش دەزانم چۆن و چلۆن و لە کوێ و لە لایەن کێوە یەکیەتی نیشتمانی کوردستان دروست کرا کە غەیری مەلا عەوڵای حەیاکی و سەلاح موهتەدی بە گومانم تەنانەت نەوشیروان مستەفای جێگریشتان زانی بیتی چونکە لە تۆیی کتیبە بە نرخەکانی دا کە میژووی واقعی یەکیەتی نیشتمانین)
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی نوسینه‌که‌ی محه‌مه‌دی که‌ریمی وڕه‌خنه‌کانی له‌ جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌توانیت سه‌ردانی ئه‌و لینکه‌ بکه‌یت
http://oslo.blogfa.com/post-45.aspx
لێره‌دا کرۆکی پرسیاره‌که‌ی من سه‌ر هه‌ڵده‌دا که‌ ئایا بۆچی محمه‌دی که‌ریمی له‌و نوسینه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌خاته‌ نا وگومانه‌وه‌ یان بۆ ناوی تر هه‌یه‌ له‌ دروست بوونی یه‌کێتیدا؟که‌له‌پێشتردا جۆرێک له‌ناو هێنانیان ناڕوونی هه‌بووه‌ یانیش نه‌بووه‌ ، من له‌ گه‌ڕان به‌ناوی مێژووی یه‌کێتیدا قسه‌ی هیچ له‌و که‌سانه‌م‌ نه‌ نوسیوته‌وه‌ که‌ نوسراونه‌ته‌وه‌ وه‌ک مێژوو هه‌ریه‌که‌یان پێناسه‌یه‌ک جۆریک قسه‌ی هه‌یه‌ به‌ڵام جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ زۆرێک له‌ کۆڕ وکۆبوونه‌وه‌کانی دامه‌زراندنی یه‌کێتیدا باس له‌ دروست بونی یه‌کێتی له‌ 1.6.1976 له‌لایه‌ن نۆ که‌سه‌وه‌ ئه‌کا که‌ دواجاریان له‌ باسکردنه‌ ناڕاسته‌وخۆکه‌ی سلێمانی بوو له‌ ئاهه‌نگی یاد کردنه‌وه‌ی حزبه‌که‌ی که‌ نه‌وشیروان مسته‌فاش یه‌کێک بووه‌ له‌وان،به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ مێژوویه‌کی دووری نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌خاته‌ به‌رده‌م پرسیاره‌وه‌ ئایا نه‌وشیروان له‌ دامه‌زراندنی یه‌کێتی دا نه‌بووه‌ یانیش وه‌ک محه‌مه‌دی که‌ریمی ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵیت گومان ده‌کا ئاگادار بوو بێت،له‌ هه‌رهه‌ردوو باردا ئه‌و ناوانه‌ی که‌ نوسراون له‌ نوسینه‌دا بۆ چ مه‌به‌ستێک نوسراون ؟ کێن له‌ پشت دروست کردنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان؟گه‌ر نه‌وشیروان له‌وکاته‌ ئاگاداری دروست کردنی یه‌کێتی نه‌بووه‌ ئه‌ی به‌ چیه‌وه‌ خه‌ریک بووه‌ ململانێکردن بۆ ڕاکێشانی کادیره‌ په‌رته‌وازه‌کانی دوای شۆڕشی 1975 یان هه‌ڵگه‌ڕان به‌ سه‌ر چیاکانی سویسڕا یانیش خویندنه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی توێکڵی تازه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران؟
ئه‌م پرسیارانه‌ی‌ له‌و مێژووه‌ی نوسراوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن نه‌و شیروان مسته‌فا‌ له‌ په‌ڕتوکی په‌نجه‌کان یه‌کتر تێک ده‌شکێنن وله‌ په‌ڕتوکی خڕه‌ی ناو زه‌نگ و یانی له‌ په‌ڕتوکی شۆڕشی یه‌کێتی مه‌لا به‌ختیار دا وه‌ڵامیان ده‌ست ناکه‌وێت چونکه‌ دوای سی 36 ساڵ ڕۆژنامه‌وانیکی ناو ڕووداوه‌کانی ئه‌وکات ڕسته‌یه‌ک ئه‌نوسێته‌وه‌ زۆرێک له‌و مێژوو تڵغه‌ ئه‌سڕیته‌وه‌ زۆرێکی تریش له‌و‌ دیرۆکه‌ ئه‌خاته‌ به‌رده‌م پرسیاره‌وه‌ ،گرنگیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌کان لێره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کا ئایا نه‌وشیروان ئه‌و مێژووه‌ی که‌ خۆی ده‌مێکه‌ ئه‌ڵیت گه‌ر بێت وبنوسرێت یانیش بڵاو ببێته‌وه‌ هه‌رایه‌ک وفه‌وزایه‌کی سیاسی دروست ئه‌کا که‌ی ئه‌و مێژوو ئه‌خاته‌ به‌رده‌می خوێنه‌ران؟ که‌ خۆی نه‌ما و مرد دوای خۆی دوای خۆ چه‌ندان پرسیاری تر که‌ مرۆڤ ناتوانێت وه‌ڵامیان ده‌ست که‌وێت بۆیه‌ لێره‌ دا دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه‌ گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ک بیه‌وێت له‌گه‌ڵ غه‌مه‌کانی گه‌نجانی شه‌قامدا بژی با وه‌ڵامی پرسیاره‌کان بداته‌وه‌ با خۆی له‌ ئاست ئه‌و پرسیاره‌ مێژوو گرنگانه‌دا ون نه‌کا و بتوانێ مێژوویه‌کی تازه‌ به‌ درکاندنی نهێنیه‌کان بۆ خه‌ڵکی ئاشکرا بکا.
هاوڕێ ڕه‌ش
19.8.2011


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە