کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ماڵى شەیتان ببینن!!

Thursday, 28/03/2013, 12:00



لەم رۆژانەى رابردوودا لیژنەى شەرعى وفەتواى تایبەت بە كەناڵى ئاسمانى پەیامى كۆمەڵى ئیسلامى سەردانى كەناڵەكە دەكەن بەمەبەستى هەڵسەنگاندنێكى زنجیرەیەكى توركى بۆ ئەوەى كە بزانن كە ئایا شیاوە بۆ بڵاوكردنەوە یان نا؟
لیژنەى ناوبراو كە تێیدا دلێر گەرمیانى براى دڵشاد گەرمیانیش ئەندامە، كاتێك دەگەنە ناو كەناڵەكە ، دلێر گەرمیانى روودەكاتە یەكێك لە ئەندامانى لیژنەكەو دەڵێت دەبێت چەند گوناهو تاوان لەم كەناڵەدا كرابێت !! ماڵى ماڵى ئیبلیس لەناو كەناڵەدایە !!
ئیتر جەماوەرى خەڵكى كوردستان و ئەوانەى بەدواى دۆزینەوەى ماڵى ئیبلیس و شەیتانەوەن ، چیتر بەدواى ماڵى شەیتان و ئیبلیس خۆتان ماندوو مەكەن، ماڵى شەیتان لە ناو كەناڵى ئاسمانى پەیامدایە و، ئەوەشى كە لەرابردوودا دەگوترا كە گوایە ماڵى شەیتان لە دورگەى بەرمۆدایە، هەمووى درۆ بوو، تەنیا بۆ پارە پەیداكردن و ریكلام بووە، ئیستا دۆزرانەوەى ماڵى شەیتان لە كەناڵى ئاسمانى پەیام ، هەم بۆ دۆزەرەوەكەى كە كاك دلێر گەرمیانیە خێرو بەرەكەتەو، وەك دۆزەرەوەى ماڵى شەیتان ناوى دەچێتە ناو مێژوەوەو هەقى ئەوەشى هەیە كە داواى ئەو ئیمتیازى ئەو ناوە مێژوییە بكات، هەم بۆكەناڵەكەش چونكە دەبێتە شوێنەوارێكى گرنگ بۆئەوانەى دەیانەوێ ماڵى شەیتان ببین و هەروەها ئەوانەشى كە بیر لە بینینى شەیتان یان راوكردنى شەیتان دەكەنەوە !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە