کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەردەشت عوسمان...عاشقی ئازادی ووشە و ئەندێشە بوو بۆ مرۆڤی کورد

Sunday, 06/05/2012, 12:00







تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان...هەڕەشەی تیرۆرکردن بوو بۆ سەر پێنوسە ئازا و ئازادەکان و ئازادی هەموومان...!؟

تیرۆری سەردەشت عوسمان...تاقیکردنەوەیەک بوو کە دەسەڵاتی بنەماڵە نەک تیایدا سەرکەوتوو نەبوو، بەڵکو مۆری تاوان و تیرۆرستیان دا لە ناوچەوانی خۆیان...!
لە هەمان کاتدا دووبارە دەریخستەوە، کە ئەوان تا چەند بروایان بە مافی تاک و ئازادی بیرو باوەڕ و ڕا دەربڕین و میدیای ئازادە ...!؟

لە لای دیکتاتۆرەکان قەدەغەیە و هێڵی سوورە گەر بێت و لە ئەندێشە و خەون و خەیاڵیشماندا دەسەڵات و ژیانی بەهەشتی ئەوان بخەینە ژێر پرسیارەوە...؟؟


سەردەشت عوسمان تازە بووبە شەهیدی قەڵەم ...هەرچەند ئەو زۆر شتی تری مابوو پێمان بڵێت و بە تیرۆرکردنی ئەو مافەیان نەک تەنها لەو سەندەوە، بەڵکو ئێمەشیان بێبەشکرد لە ووشە و ڕەخنە و ووتار و نووسینە بەنرخەکانی کە هەمیشە لە دڵ و دەروونماندا دەمێنێتەوە تا ئەم دیاکتاتۆرانە دەگۆڕدرێن و دەچنە زبڵدانی مێژووەوە...!
سەردەشت عوسمان وویستی بە زۆردارەکان و دیکتاتۆرەکانی بنەماڵە بڵێت:
"ئێوە و هەموو دەسەڵاتە بنەماڵەیی و چەوسێنەرەکان پیرۆزنین و هەتا هەتایی نین و ئێوەش کۆتایی تان دێت..." ئەوان توانیان سەردەشت عوسمان تیرۆربکەن، بەڵام ووشەکانی ئەو هەمیشە بە زیندوویی وەک چقڵی چاویان دەمێننەوە...! ئەوان ناتوانن نووسینەکانی تیرۆربکەن، گەر بۆیان بکرایە، ئێستا ووەشەکانی سەردەشتیش لە زیندانی تایبەت بە ووشەی ڕێستی دەبوون و کلیکی ئەو زیندانە تایبەتەش لە لای مەسعود بارزانی دەبوو...!؟ بەڵام زیندانێکی تاوا بەس تەنها لەخە و خەیاڵیاندا بوونی هەیە ...!؟

لەبەرئەوەی ووشەی ڕاستی نووسەرانی ئازا و بوێر هەرگیز چۆک دانادەن لە ئاست هیچ دیکتاتۆرێکدا و بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە ئازادی و مافەکانمان. ئێمەش هەموومان هەوڵدەدەین کە ببینە تەواوکەری پەیامە پیرۆزەکەی سەردەشت عوسمان بۆ بەرگریکردن لە ئازادی و یەکسانی مرۆڤی کورد...! ١


لەگەڵ سەندنەوەی مافی ژیان لە سەردەشت عوسمان
شەرعیەتی دەسەڵاتیان دووبارە سەندەوە لە خۆیان...!!
وا بڕیار بوو ئەوان بەرگری بکەن لە مافی هاوڵاتیان
نەک لەسەر بیر و ڕای جیاواز بێبەشیان بکەن لە ژیان
پێمان دەڵێن ئەوە بەس تەنها خودایە کە مافی ژیانمان لێدەسێنێ
بەڵام نەخێر ئەوە دیکتاتۆرە کە مافی خودایەتی بۆ خۆی بە ڕەوا دەبینێ
کاتێک سەردەشت وویستی خوایەتیان بخانە ژێر پرسیارەوە
هاتن و غەزەبیان لێگرت و کردتانە خۆڵەمێشی دۆزەخی تیرۆرتانەوە



تیرۆری سەردەشت عوسمان بووبە سەرەتای کۆتایی دەسەڵاتی تیرۆر و تۆقاندنیان و بۆ هەموو خەڵکی ناڕازی دەرکەوت کە ئەوان چەند دیکتاتۆرێکی دڵڕەق و خۆپەرستن!؟
تیرۆری سەردەشت عوسمان...بووبە تەقینەوەی بورکانی ووشەی نووسەران و مرۆڤی ڕاستگۆ و بە وویژدان، کە تینووی ئازادی و یەکسانین بۆ هەمووان بێ جیاوازی ...!١



سەردەشتێکتان تیرۆرکرد بەڵام سەدەها سەردەشتی تر پەیمانیان داوە کە پەیامەکەی ئەو بگەیەنن بە ئامانج....!١




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە