ئاین و دەسەڵاتی کوردی بکوژی ئێمەی ژنانن !
Tuesday, 23/10/2012, 12:00
کیشەی ژن، کیشەیەکی کۆمەڵایەتی گەورەی کۆمەڵگایە، بەسادەترین نیگا دەتوانرا ستەم و بیمافی ژنان ببینی، ژنانی کورد لەهەر جێگایەکی ئەم سەر زەمینە بن بەجۆرێ لەجۆرەکان هەر دوچاری بێمافی دەبنەوە ، مافە زۆر سەرەتاییەکانی ژنان لە چەشنی جل و بەرگ پۆشین، تادەگات بەسەفەر کردن . لە خۆشەویشتیەوە بۆ زەواج ...
هەمویان بە کێوێک لە کۆنەپەرستی دەورە دراون ، ژنان لەسەر سادەترین شت روبەروی ئیهانە، هەڕەشە، لێدان و کوشتن دەبنەوە، هەر جۆرە یاسا و دەسەڵاتێکی مەزهەبی و کەلتوری باوی کۆمەڵگاش لەدژی ژنانە ،
کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له جۆری به‌زۆر به‌شوودان له لایه‌ن که‌سوکاره‌وه به‌بێ خواست‌و حه‌زی ژنان خۆیان. خواستی جیابوونه‌وه له‌لایه‌ن ژنانه‌وه که ته‌نیا پیاوان بۆیان هه‌یه جیابنه‌وه له ژنان ، ده‌نا ژنان بۆیان نییه بڕیار بده‌ن. به‌هۆی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان کچ و کوڕ‌و زانینی که‌سوکارییان تووشی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیو هه‌ڕشه‌ی مه‌رگ ئه‌بنەوە
به‌هۆی شه‌ڕی عه‌شیره‌تی و دوژمنداریه‌وه ژنان ئیختیساب ده‌کرێن و هه‌ره‌شه‌ی مه‌رگ له‌و ژنانه ئه‌کرێ کە په‌یوه‌ندی سێکسی له ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی خێزانیان ئەنجامداوە . خۆسوتاندنی ژنان و توندوتیژی و ئەتککردن وهەڕەشەی مەرگ هەموو ئەمانە لەسەر ژنان له‌لایه‌ن خێزانه‌کانانه‌وه سادەترین نمونەی حاشا هەلنەگرن ،
ژنانی کورد لەژێر ناوی کولتور‌و فەرهەنگی کوردی و نێرسالاری و ئاین کە بەشێکی سەرەکی ئەو کولتور‌و فەرهەنگەیە ڕۆژانە دەچەوسێنەوەو وەک پلە دوو و کەم عەقل، دو ژن بەرامبەر پیاوێک و ژنان کێڵگەی پیاوانن، هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کراوە، تیرۆر کردنی لەژێر ناوی کڕینەوەی شەرەف و ناموس هەزاران هەزار دەردوو مەینەتی تر ڕۆژانە ڕوبەڕویان دەبێتەوە. ژنانی کورد ئەوەندە لەژێر دەردو ئازاری ڕوحی دان ڕۆژانە دەیبینین و دەیبیستین کە ژنان هەوڵی خۆکوشتن بە چەندین شێوەی جوراو جۆر و ترسناک دەدەن !
بۆ ژنێک که له ژێر شه‌ق و ئازار و چه‌وسانه‌وه‌ی پیاوەکەیدایە و هەموو ئازادیەکی لەلایەن پیاوە کەیەوە لێ حەرام و قەدەغە دەکرێ وای لێدێت کە خۆی باوەڕیەکی بە بونی ئازادی نەمێنێت و تادێت خۆی لەبیر دەچێتەوە و ساڵانێکی زۆر شەق و چەوساندنەوە و زوڵم قبوڵ دەکات و بەجۆرێ لە جۆرەکان تەنانەت خۆی بە تاوانباریش دەزانێت لەبەرامبەر مێردەکەیدا ، ئەمە وا دەکات کە بەڕاستی ژن بونی خۆی بزر بکاو تەنها وەك کۆیلەیەکی کڕدراو لەچوارچێوەی ماڵدا خۆی بناسێت ،
وە لەلایەکی تریشەوە بەبێ ئەوەی خۆی هەست بکات زیاتر دوچار و ئاڵودەی نەخۆشیە دەرونی و جەستەییەکان دێت و ڕوبەڕوی ژیانی ناتەندروست و کولەمەرگی دەبێتەوە و بەو هەمو ئازارانەوە تەمەن دەباتە سەر ،
زۆر لەژنی کورد هێندەی بۆ پڕکردنەوەی تەنیایی و وەڵامدانەوە بەو داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەی کەتێیدا دەژی و شو دەکات هێندە بۆ هاوسەرگیریەکی پڕ ئومێد و بەدەست هێنانی لانی کەم لەئازادی و یەکسانی و خۆشگوزەرانی شوناکات ، وەیان زۆر لەکچان تەنیا بۆ ڕازی کردنی کەس و کاریان بە نابەدڵی شویان کردووە ،
هەر بۆیە دەبێ ژنان لەهەر تاکێکی کۆمەڵگا زیاتر خۆیان هوشیارتر بکەنەوە و هەموو ئازادی و خۆشگوزەرانیەك بە شایستەو سەرەتایترین مافی خۆیانی بزانن و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک سازش له‌سه‌ر پرسی سه‌ره‌کی ئازادی و یه‌کسانی و مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نی یه‌کانی ژنان بکرێ ،
وە تاکو ئەمڕۆ ده‌سه‌ڵاتی جاهیلی و پیاوسالاری حکومەتی کوردی بەرپرسیاری یەکەمن له ئاست ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای تێدایه هه‌ر له بو‌رای سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه تا نه‌بونی ئازادی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی وه به تایبه‌ت له سه‌ر نه‌بونی ماف و ئازادی ژنان .
ئه‌م ژیانە بۆ ژنان ده‌سته‌که‌وتێکی تا بڵێ ی تەنیا پیاوانه‌یه‌وهیچ خزمه‌تێک به پرسی ژن ناکات، به‌ڵکو جارێکی تر گرێ دانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ژنانه به پرسی کۆیلایەتی و پیاوسالاری و خێڵه‌کی و دەبێ ژنان لەبەرامبەر بەم بازرگانی کردنە پێیان لەلایەن دەسەڵاتی مافیای ژن‌کوژی کوردیەوە بێنە دەنگ !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست