کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ناودارانی ناوچەی مهاباد بناسە (بوداق سوڵتان)

Saturday, 17/08/2013, 12:00

2727 بینراوە



بوداق سوڵتان کوڕی شێرخان کوڕی حەیدەری موکری کە جەددی وی دەگەڕێتەوە بۆ (فەقێ ئەحمەدی دار شەمانە) لە ریزی کوردەکانی " بابان " بووە .لەسەردەمی دەسەڵاتی شا سولێمانی سەفەوەی دا حوکومەتی ناوشەی موکریانی بە دەستەوە بووە و مرۆوێکی خۆش ناو وبەرهەمی پڕ بایەخی پاش خۆی بە جێ هێشتووە .لەو سەردەمەشدا گڵکۆی لە مهاباد شوێنی زیارەتی خەڵکە و لە ناو جەماوەردا بە " بوداق سوڵتانی خاوەن رێز "بەناو بانگە . لەساڵی ١٠٣٨ قەمەری لە گوندی ، میراوێی نەڵێن ، نیشتەجێ بووە ودوای ماوەیەک لە شوێنی ئەو ڕۆکەی مهاباد پێگەی خۆی وەک ناوەندی بڕیاردان هەڵبژاردووە ولە رێگای ئاوەدان کردنەوەی ئەو شارە زەحمەتی کێشاوە .
" وڵف گەنگ رۆدێڵف " لێکۆڵێنەری ئاڵمانی بابەتێکی سرنج ڕاکێشی لە گۆواری " باسلێر ئاڕشیف " لە ژمارەی ١٥ ی ساڵی ١٩٦٧ ز بڵاو کردۆتەوە، لە بەشێک لەو بابەتەدا دەڵێ : لە نوسراوەیەکی دەست نوسی فارسی کە لە ساڵی ١٩٥٥ ز لە رێگای سێ (٣) کەس لە عەشیرەی " فەیزوڵڵا بەگی "ئامادە کراوە ومن لە گوندی / سەلمان کەندی / دیتومە و وێنەم لێ هەڵگرتووە . لە لاپەڕەکانی ١١ و١٢ ئەو دەست نوسە لە بارەی / بوداق سوڵتانە / کە بە دەستوری شاسولێمانی سەفەوی (١٦٩٤تا ١٦٦٧ ز) حاکمی ناوچەی موکریان بووە . شاری ساوجوبڵاغی موکری ئەو دروستی کردووە وپێش هاتنی بوداق سوڵتان مهاباد گوندێکی سەر بە / دریاز / بووە .
سنوری دەسەڵاتی وی لە لایەک چیاکانی قەندیل ولە لایەکی دیکە ناوچەیەک بەناوی ، ئەفشار ومەراغە ووەمێ بووە .هەر ئەو رٶکە لە جێڵەوەڕەکانی چیای قەندیل ناوچەیەک بە ناوی " ئوربوداق یا یورت بوداق " بەناو بانگە . دامەزراندنی یەکەم جاری شاری مهاباد روون نیە بەڵام ئەوەی روون و ئاشکرایە ئەوەیە کە لە رۆژگارانی دێرین لە ناوچەی لەو ناوچەیەی ئێستا و دەوروبەری ئاوەدانی هەبووە.
لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٢١٦ هەتاوی مێژووناس لێکۆلەری بە ناو بانگی ئینگلیزی " راوینسۆن " دێتە مهابادی ئەو سەردەمە . لە لاپەڕەی ٢٩ سەفەر نامەکەیدا ئاوا دەنوسێ : شارێکی کوێستانی وخۆش ئاووهەوایە ئەو شارە تازە دروست کراوە وئاوادانکردنەوەی ناگاتە سەت (١٠٠) ساڵ . رێژەی دانیشتوانی ئەو شارە یەک هەزارو دووسەت (١٢٠٠) بنە ماڵەیە کە لەو رێژەیەدا سەت (١٠٠) بنە ماڵە یەهودین و سی(٣٠) بنە ماڵە مەسیحین وئەوانی دیکەش لە کوردانی موکریانن . بە هۆی ئەوەی ئەو شارە لەسەر رێگای کاروانڕەوی تەورێز/ بغدایە/ شارێکی گرینگ و هەستیارە .
لەو گوتنەدا ئاوا تێدەگەین کە شاری مهاباد لە ساڵی ١٧٣٠ ز بۆ جاری دووهەم ساز کراوەتەوە .لە بەڵگەیەکی زۆر متمانەو دێریندا کە بە رێککەوتی ١٨ مانگی رەجەب ساڵی ١١٠٣ قەمەری داڕژاوە (ماوەی ٣١٠ساڵی رابودوو) ونمونەیەکی زیراکس لە لایان دۆستی بە رێز " سەیفەدین خانی موکری / یادی بەخێر " وێنەیەکی چکۆلەی ئەو بەڵگەیە لە لای من هەیە کە سەروەت و سامانی بوداق سوڵتانی تێدا ئاشکرا کردووە وزانیاری باش وبەرفراوانی هێناوەتە بەر چاوان . ئەو بەڵگەیە پەیوەندی بە دابەش کردنی سامانی بوداق سوڵتانە لە نێوان میراتگرانی وی . دەتوانین بڵێین ئەو بەڵگانە ماوەیەک دوای کۆچی دوایی وی ئامادە کراوە .
لەو بەڵگەیەدا ناوی کوڕەکانی بوداق سوڵتان ئاوا نوسراوە : عەبدوڵڵا بەگ ، سۆهراب خان ، موسا سوڵتان ، ئەیوب بەگ ، بارام بەگ ، یەحیا بەگ .
ناوی هاوسەرانی بوداق سوڵتان : زڵق خانم ، زێڕین خانم ، ئیلخان خانم .
ناوی کچەکانی بوداق سوڵتان : نیلوفەر خانم ، پەریزاد خانم ، پەیکەر خانم ، گەوهەر خانم ، مانگ جیهان خانم .
یەکێک لە نیشانەکانی ئەوەی کە بوداق سوڵتان مرۆوێکی زانا وزانست پەروەر بووە ئەوەیە کە پەڕتوکخانەیەکی گەورەو گرینگی دروست کردووە بۆ ئەوەی هەموو کەس کەڵکی لێ وەگرێ .(دەست نوسی ئەو کارە گرینگە بۆ خەڵک بە خەتی بوداق سوڵتان لە لای ئاغای حەسەن سەلاح / سۆران / پارێزراوە.) لەو دەست نوسەدا ئاوا هاتوە : پاراستن و پێراگەیشتن بەو پەڕتوکخانەیە ئەرکی کوڕەکانە کە لە داهاتودا دەسەڵاتی ناوچەی موکریان بە دەستەوە دەگرن . ئەگەر هاتو چەرخی رۆژگار بە پێچەوانە سوڕا ئەو ئەرکە دەدرێتە کوڕی گەورە کە وەئەستۆی خۆی بگرێ هەروەها تەواوی پیاووژنی مسڵمان حەقی ئەوەیان هەیە کە لەو پەڕتوکخانەیە کەڵک وەگرن ! (و: پیاوو ژنی نا مسڵمان بۆ نابێ کەڵک لەو پەڕتوکان وەربگرن ؟) .
یەکێکی دیکە لە ئاسەوارەکانی گرینگی بوداق سوڵتان کە لەو سەردەمەدا هەر لەسەر پێیە " مزگەوتی جامیعە " (مزگەوتی سور). ئەو مزگەوتە لە ساڵی ١٠٨٩ قەمەری دروست بووە ولەنوسراوەیەکدا کە لە لای دەرکەی رووبە رووی چیای خەزایی (باکوری مزگەوت) نوسراوە وبە ئاوایە : سوپاس بۆ خودای گەورە کە توانی ئەنجامی ئەو کارەی پێدام کە ئەو فێگە پیرۆزە لەسەردەمی دەسەڵاتی پادشای دادپەروە " شا سولێمان سەفەوی لە ساڵی ١٠٨٩ قەمەری تەواو بکەم .خاوەنی ئەو نوسراوەیە لە بێ هێزترین بەندەگانی خودایە . کوڕی بونیان گوزاری مزگەوت ، سوهراب موکری .
" موحەممەد حوسێن خانی سەنیعولدەولە " لە پەڕتوکی / مەرەئاتولبە لەدانی ناسری / دا لە بارەی مزگەوتی ، سور ، ئاوا دەڵێ : مزگەوتی جامیعی شاری ساوجوبڵاغی موکری لە ئاسەوارەکانی بوداق سوڵتانە کە حاکمی ناوچەی موکریان بووە ولە ساڵی ١٠٨٩ قەمەری لە لایان بوداق سوڵتان دروست کراوە . دەگوترێ کە زیاتر لە سی (٣٠) گوندی گەورە وبەرهەمدار لە لایان بوداق سوڵتان بۆ خەرج وموخارج وئەرکی بە رێوە بردنی کارو باری مزگەوت تەرخان کراوە . هیندێک سەرچاوەی باوەڕ پێکراو دەڵێن کە : بوداق سوڵتان ئەو مزگەوتەی زیاتر بۆ خاتری زاناو مامۆستای ناوداری کورد " مەلا جامی چووری " کە گڵکۆکەی لە مەیدانی مەلا جامی لە مهابادە دروست کردووە . مزگەوتی جامیعی مهاباد وێنەی زانکۆیەکی پڕ لە قوتابی لەسەردەمی دروست کردنی وی هەتا ئەو ڕۆکە سەدان کەس لە زاناو ئەدیب وشاعیر ومرۆوی ئایینی پەروەردە کردووەورادەستی کۆمەڵگای کردوون .
یەکێکی دیکە لە ئاسەوارەکانی بوداق سوڵتان / پردی سورە / لە مهاباد کە بە دروست کردنی ئاوبەندی شاری مهاباد هێدی هێدی ئەو پردە لە ناو چووە وهەتا ئەو دوایانە لە پێی بووە .بەڵام نەزانرا بە چۆن هۆیەک ئەو پردە خراپ کرا ولەناو چوو ؟لە حاڵی حازردا بەشێک لەو پردە ماوە وبەرەو لە ناو چون دەچێ . مێژووی دروست کردنی ئەو پردە دە (١٠) ساڵ پێشترە لە مزگەوتی ، سور ، یانی ساڵی ١٠٧٩ قەمەری . رۆژی دروست کردنی لەسەر نوسراوەک هەڵکەندراوە ولە یەکێک لە پایەکانی پردەکە کە دەبیندرێ بە داخوەئەو نوسراوەیە لە ناو چووە .
لە نێوان رێگای مهاباد / سەردەشت / لە شوێنێک بە ناوی " کۆخی کورتەک " جێگایەک هەیە کە وێدەچێ لە ئاسەوارەکانی بوداق سوڵتان بێ . لەو شوێنە چەند هۆدە لە خشتی سور (خشتی سور لە دروست کردنی بینای مزگەوتی سور بەکار هاتووە) دروست کراوە کە لەرابوردوودا لەوهۆدانەدا داری وشکی ناو دارستان کۆ دەکرانوە تەنیا لەبەر ئەوەی لە وەرزی زستاندا لە کاتی شەو یا رۆژ کاروانی بازەرگانی یا کاروانێکی دیکە لە ناو رێگادا گیریان کرد یا نەیانتوانی درێژە بە رێگا بدەن بۆ حەسانەوە گەرم بونەوە بچنە ناو ئەو هۆدانە وبە سوتاندنی داری جەنگەڵی هەم گەرم بنەوە هەم پشوو بدەن لە شێوەی موهەندیسی وچۆنیەتی خشتەکان دەتوانین بڵێن کە لە ئاسەوارەکانی بوداق سوڵتان دێتە ئەژمار .
بداق سوڵتان ، لە گۆڕستانی بنە ماڵەی خۆیدا لە بەشی باشوری شاری مهاباد بە خاک سپێردراوە ولەناو ژووری گڵکۆیدا سێ (٣) گۆڕ لە تەنیشت یەکتر دێنە بەر چاو " راولینسۆنی ئینگلیسی " دەڵێ : لە شێوەی میعماری پشتەی گڵکۆی بوداق سوڵتان دەتوانین بڵێین هی سەدەی ١٦ تا ١٧ زایینیە .چون بەشی دەرەوەی بوداق سوڵتان باو باهۆز خراپی دەکرد بۆیە رووی دەرەوەی بە چیمەنتۆ داپۆشراوە کە رووکەشێکی ناحەزی دەدایە .بەڵام لەو سەردەمەدا بەحەوەل چالاکی ئاغای / مەحمودی پێدڕام / بەرپرسی ئیدارەی میرات وفەرهەنگی مهاباد رووی دەرەوەی بە شێوەکی زۆر جوان وئابڕومەندانە نوێ کراوەتەوە .نوسراوەی ئاغای پێدڕاملە گۆواری / هونەرو خاک / ژمارەی ١٢٩/ ١٣٠ مانگی پووشپەڕ وگەلاوێژ دەربارەی پردی سور جێگای سرنجە .
'
سەرچاوە : مێژووی مهاباد ، جەنابی موحەممەد سەمەدی
وەرگێڕانەوە بۆ هانگوین زمانی کوردی ، جەعفەر/ کەریمی
٤/ ٨/ ٢٠١٣/ ت/ فەنلاند

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)