با كوشتنی كاوە گەرمیانی بەلارێدا نەبرێت
Sunday, 08/12/2013, 12:00
1549 بینراوە
ئەو گروپەی كە كاوە گەرمیانی تیرور كردووە سەر بە دەزگای دژە تیرورە. هەر لە یە كەم ساتە وە ئاسایشی گەرمیان یەكیك لە بكوژەكانی ئاشكرا كردووە. بەلام دەزگای دژە تیرور ئیستا هاتووەتە كەلار بو ئەوەی ئاراستەی لكولینەوەكان بە لارێدا بەرێت و دەزگاكانی راگەیاندنی یەكیتی و نووسەرە بە كریگیراوەكانی بەو ئاراستەیە هەوڵەكانیان خستۆتە گەڕ. بۆیە داوا لە دەزگای ئاسایشی گەرمیان دەكەین دۆسیەی تیرور كردنی كاوە گەرمیانی تەسلیمی دژە تیرور نەكەن لە بەر ئەوەی ئەو دەزگایە كاوە گەرمیانی تیروری كردووە هەموو هەولێكیان خستۆتە گەڕ بۆ شێواندنی راستیەكان .
با هەموو لایەك بزانن كە ئەو هەوالانەی كوردستانپۆست بلاوی كردۆتەوە لە سەر تیروركردنی روژنامەنووس كاوە گەرمیانی راستیەیكی حاشا هەڵنەگرە و پێویستە ئاسایشی گەرمیان پشتی پێببەستێت. ئەوانەی كاوە گەرمیانی یان كوشتووە ئەمانە(حەیدەر عبدارحمانەو ئەو دوو كەسە ش كە لە گەلیا بوو هەردووكیان ناویانە (گۆران)ەو خەلكی سلیمانین لە دوزخورماتووە هاتوون بۆ ئەنجامدانی كارەكە كاتژمیر 11:55 روژی پێنج شەمە هەرسیكیان لە چەند گەرەكیكی كلار بینراون.