هیچكام له تۆمه‌ته‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ڵام نه‌درانه‌وه
Wednesday, 17/07/2013, 12:00
1302 بینراوە
ڕۆشنبیران و به‌رهه‌ڵستكارانی ڕژێمی حوکمڕانی پارتی و یه‌کێتی ده زانن و له مێژیشه وتویانه بارزانی به به‌رنامه كار بۆ سه‌رۆكایه‌تی ویراسی و ڕه‌ها بۆ خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده كات، به‌رژه‌وه ندی خێزانه‌كه‌ی له پێش به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل وته‌نانه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی به‌ناو حیزبه‌كه‌ی خۆشیه‌وه داده‌نێت، به پێچه‌وانه‌ی لافی هه‌میشه‌یی گوایه شه‌ره‌فی "پێشمه‌رگایه‌تیه‌كه‌ی؟!" لا گرنگتره له‌هه‌مو پۆسته‌كان .
دوێنێ كه ڕازی بو ۲ ساڵی تر سه‌رۆكی ناشه‌رعی كوردستانی باشور بێت ، (به‌ناوی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌وه)، جارێکی که‌سه‌لماندی كه ڕاستگۆ نه‌بو له‌و لاف لێدانه و به‌جۆرێك شه‌یدای پۆستی سه‌رۆكایه‌تیه ئاماده‌یه ملی خۆی و خه‌ڵكی كوردستان و"ئه‌زمونه‌كه "شمانی بۆ بشكێنێت. ئه‌و شه‌یدای سه‌رۆكایه‌تیه ودیاره چه‌ند ڕاستگۆ بو له نه‌ویستنی سه‌رۆكایه‌تیدا ئه‌وه‌نده‌ش ڕاستگۆیه له پێشمه‌رگه‌بونیدا
وه هه‌مو ئازادیخوازان و نوسه‌رانی ئازاد له مێژه ده‌ڵێن تاڵه‌بانی بۆ به‌ده‌ست هێنانی پۆسته ته‌شریفاتیه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق هه‌مو ڕابوردوی خۆی و ڕه‌نجی حیزبه‌كه‌ی و ئاینده‌ی كوردستانی كردوه به‌قوربانی ڕازی كردنی بارزانی بۆ پشتگیری كردنی له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌ركۆماری عێراقدا. ئه‌و وه‌ك هه‌ر سه‌رۆك باندێك گه‌رچی به‌شی شێر بۆ خۆیه‌تی به‌ڵام هه‌میشه مه‌كته‌بی سیاسی وسه‌رکردایه‌تی بانده‌كه‌ش ده‌بێت به‌شی خۆی هه‌بیت له کێکه‌که تا ئه‌وانیش ئاماده بن به موچه‌ی ناڕه‌واو دامه‌زراندنی نایاسایی و خانه‌نشینكردنی كۆمه‌ڵگا و به‌خشینی زه‌وی، جه‌ماوه‌رێك له ده‌وری خۆیان و سكرتێری گشتی ڕاگرن.
به‌ڵام ئاشكرا كردنی ئه و راستیانه به‌و ورده‌كارییه و به دۆكومێنت له‌لایه ن شایه‌تحاڵێكه‌وه كه به‌حوكمی پۆستی ئه‌وسای له یه‌كێتیدا بینه‌ری نزیک‌و ڕاسته‌وخۆی هه‌مو كۆبونه‌وه‌كان و مشتومڕه‌كانی نێوان سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و پارتی بوه و به‌وردی گێڕانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی مه‌سعود بارزانی نه‌ك هه‌ر بۆ پچڕینی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ڵكو سه‌پاندنی جۆرێك له سه‌رۆكایه‌تی كه له‌سه‌رو هه‌رچه‌شنه لێپرسینه‌وه‌یه‌ك بێت له‌لایه ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه (چاودێری دارایی ئه‌وه هه‌ر هیچ) و گێڕانه‌وه‌ی پشتگیری ڕه‌های تاڵه‌بانی بۆ هه‌مو مه‌رجه كاره‌ساتباره‌كانی بارزانی له‌پێناوی پۆستی سه روك كوماری بو خۆی و چاوپۆشی كه‌سایه‌تیه دۆڕاوه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی له‌و هه‌ڕاج كردنه‌ی ئاینده‌ی كوردستان و ڕه‌نجی هه‌زاران پێشمه‌رگه و خوێنی هه‌زاران شه‌هیدی یه‌كێتی شتێكه زۆر له شیته‌ڵكاری چاودێرێكی سیاسی مه‌ترسیدارتره كه ده‌شێت شیته‌لكارییه‌كه‌ی ڕاست بێت یان هه‌ڵه، به‌ڵام ئه‌مه شیته‌ڵكاری نه‌بو، حوكمی دادگای مێژو بو له‌سه‌ر زمانی نه‌وشیروان مسته‌فاوه، هه ر بۆیه‌ش هه‌میشه ڕه‌مزه‌كانی ڕژێم به هه‌مو لێدوانێكی ئه و، توشی هێستیریا ده‌بن و ده‌كه‌ونه هه‌ره شه و به لاڕێدا بردنی باسه‌كه بۆ شاردنه‌وه‌ی بێتواناییان له به‌رپڕچدانه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كان، به‌مه‌ش له راستیدا تۆمه‌ته‌كان به‌سه‌ر خۆیاندا ده سه‌لمینن.
زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌مجاره یه‌كێتی ده‌بێت چونكه به بێتواناییان له سپی كردنه‌وه‌ی ڕوی سكرتێره كاریزمیه‌كه‌یان به‌شێكی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌یان ده‌دۆڕێنن كه ته‌نیا له‌به ر ناوازه‌یی كه‌سایه‌تی تاڵه‌بانی له یه‌كێتیدا ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام گه‌رچی جه‌ماوه‌ری دژه‌پارتی کوردستان ڕقی پیرۆزیان ئه‌ستور تر ده‌بێت، پارتی له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه زه‌ره‌ر ناكات چونكه ئه‌وان بێ مه‌رجی چۆنایه‌تی جه‌ماوه‌ری مه‌سعود بارزانین، ئه‌و ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه هه‌ڵگری جیناتی مه‌لا مسته‌فایه‌۰
به‌رانبه‌ر ڕونكردنه‌وه‌ی فشاری بێ وچانی بارزانی بۆ سه‌ر تاڵه‌بانی، له کۆبونه‌وه‌كان كه ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و و یه‌كێتی تێدا كراون به شایه‌ت و له نامه‌كه ی بارزانی به ده‌ست و خه‌تی خۆی، سه‌ره‌ڕای دوپاتكردنه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی كه ئه‌و"پۆستی ناوێت" و "له ژێر زه‌غتێكی زۆردا نیمچه ڕازی بوه ئه‌و پۆسته وه‌رگرێت" و له به‌رانبه‌ر پێداگری بۆ پچڕینی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ برازاكه‌ی ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی "كێشه بۆ خێزانه‌که‌ی دروست نه‌بێت"، وه له به‌رامبه‌ر ڕونكردنه‌وه‌ی گوێنه‌دانی تاڵه‌بانی به ناڕه‌زایی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، (به شایه‌تی خودی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌حزه‌ری کۆبونه‌وه‌کان و مه‌حمود عوسمان و فه‌خری كه‌ریم كه هه‌مویان ماون)، سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی سه‌رۆكایه‌تی بێ لێپرسینه‌وه و بێ کۆتایی بۆ مه‌سعود و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت بۆ برازاكه‌ی، له هیچ لایه‌كه‌وه ئه‌و تۆمه‌تانه به‌درۆ نه‌خرانه‌وه، به‌ڵكو هه‌ره‌شه‌ی سوتاندن وهه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامێك كه هه‌رگیز نه‌درایه‌وه و نوسینی كتێبێكی پوچه‌ڵ كه وه‌كو به‌شی دوه‌می وه‌ڵامه‌كه‌ی ئیبراهیم جه‌لال هه‌ركیز نانوسرێت و دوركه‌وتنه‌وه له بابه‌ت وهه‌ندێك جار پاڕانه‌وه و قسه‌ی پڕوپوچی وه‌ك ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی خۆی ئاماده‌نیه و ئه‌وان كۆنه هه‌ڤاڵی یه‌كترن نه ده‌بو ناوی بهێنرێت و ورده ورده كۆن كردنی بابه‌ته‌كه، تاكه وه‌ڵامیان بو:
بێگومان پارتی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، هه‌ر شتێكی باسكردبێت‌و له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكی ناو پارتی به‌پێی ئه‌وه وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه. (پارتی، هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د كورده) و
" پارتی بە نەوشیروان لەناو ناچێت" (پارتی ، كاكه‌مین نه‌جار) و
"بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆكیۆمێنتانه كاردانه‌وه‌و لێكه‌وته‌ی خۆی ده‌بێ‌و ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا ململانێكه بباته ئه‌و ئاسته‌و به‌و بێ په‌رواییه سنوره‌كانی ئه‌خلاقی سیاسی ببه‌زێنێ، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئاشكراكردنی دۆكیۆمێنته ره‌شه‌كانی خۆی بكا.. نازانم چ به‌ڵگه‌یه‌كمان لایه، ئێمه‌و نه‌وشیروان مسته‌فا به‌یه‌كه‌وه بوین ئه‌گه‌ر به‌ڵگه بێت ئێمه‌ش به‌ڵگه‌ی زۆرمان لایه له‌سه‌ر ئه‌و، هاوڵاتیانیش به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه" (یه‌كێتی، ئازاد جوندیانی) و
" واباش بوو ئەو تۆمەتانەی ئێستا لەمیانی وتارێكدا بڵاویان دەكاتەوە، كاتی خۆی لەكۆبونەوەكاندا كەهەموو لایەك تێیدا ئامادەبوون، باسی لێوە كردبان، بۆ ئەوەی وەڵامی پێویستی خۆی وەربگرتبایەوە، كە ئێستا بەهۆی هەندێ ئیعتبارەوە ناكرێ وەكو پێویست باسیان لێوە بكرێت... پێویستە بەرێز نەوشیروان مستەفا باش ئەو راستیە بزانێت كە سەنگەری تۆمەت دروستكردن و نقورچگرتن لە هەڤاڵانی دوێنێی بایی ئەوەندە بڵند و تۆكمە نییە نەوشیروان مستەفا بپارێزێت و لە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆی بیبوێرێت" (یه‌كێتی، عیماد ئه‌حمه‌د) و
" ئێستاش نه‌چووه بچێت، ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌به‌رده‌مماندا ماون، زۆرترن‌و ته‌واوكه‌ری ئه‌ركه‌كانی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌و سیاسه‌تی ده‌ستووری‌و حوكمڕانین. ده‌با هه‌موومان ته‌واوی ئه‌و ئه‌ركانه به‌پێی توانا راپه‌ڕێنین. تكام وایه، با ترازان، نه‌گاته هه‌ڵدێران. تكایه " (یه‌كێتی، مه‌لا به‌ختیار)