کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوردستانپۆست پلانێكی ترسناکی پاراستن، دژ بە ژنانی کورد، به‌تایبه‌تی ژنانی پارتی ئاشكرا دەكات

Wednesday, 01/08/2012, 12:00


تایبەت بەكوردستانپۆست
پاراستن، له‌ هه‌ندێک باره‌گا و ده‌زگا حکومییه‌کاندا کامێرای داناوه‌، وێنه‌یان ده‌گرێت، دوایی په‌یوه‌ندییان پیوه‌ده‌که‌ن و ده‌یانخه‌نه‌ ژیر فشاره‌وه‌

هه‌موو ده‌زگایه‌کی هه‌واڵگریی ده‌وڵه‌تان، له ‌پێناو ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و پاراستنی که‌رامه‌تی هاوڵاتیانی خۆیاندا دروست بوون، کاری ئه‌وان رێگرتنه‌ له‌و مه‌ترسییه‌ ده‌ره‌کیانه‌ی، که‌ روو ده‌که‌نه‌ ناوه‌وه‌ی وڵات و ئاسایش و ژیانی خه‌ڵکی ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی یه‌کیتیی و پارتیی (زانیاریی و پاراستن)، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پرنسیپانه‌ کار ده‌که‌ن، زانیاریی و پاراستن بۆ ده‌زگا سیخووڕییه‌کانی دوژمن و داگیرکه‌ران و دژی خۆیان و ملشکاندنی یه‌کتری دروست بوون، ئه‌وه‌ی لێره‌دا په‌یوه‌ندیی به‌م هه‌واڵه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌زگای به‌دناوی پاراستنه‌، که‌ به‌ ئاشکرا و بێترس جگه‌ له‌ خیانه‌تیی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، که‌ به‌ خۆیان بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، هیچ ترسێکی تیریان نییه‌ له‌ ده‌ستدرێژییکردن و شکاندنی که‌رامه‌تی مرۆڤی کورد، بنه‌ماله‌ی بارزانی پاش ئه‌وه‌ی دوژمنیان هێناوه‌ته‌ نێو ولاته‌که‌مان و هه‌موو کارێکیان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وا هه‌نگاو ده‌نێن خه‌ریکن بێنه‌ ناو ژیان و نهینییه‌کانی یه‌که‌ به‌یه‌که‌ی تاک و خیزانی کوردیشه‌وه‌، له‌مه‌یاندا ژنان کراونه‌ته‌ ئامانج و له‌ رێگای ده‌زگای به‌دناوی پاراستنه‌وه‌ گه‌وره‌ترین سووکایه‌تیی به‌ ئافه‌ره‌تی کورد ده‌کرێت، وه‌ک کاڵایه‌کی بێنرخ و سووک بۆ سێکس و سیخووڕی به‌کاریان ده‌هینن. کوردستانپۆست زانیاریی زۆری له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌لایه‌، که‌ چۆن به‌ فه‌رمانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌موو ئه‌م کارانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ ده‌زگای پاراستن، که‌ په‌یامنیره‌کانمان له‌ هه‌ولێر و دهۆک پێیان راگه‌یاندووین، ئه‌و زانیاریانه‌ش پشڕاست ده‌که‌نه‌وه‌، که‌ به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی ئیستا له‌ زۆربه‌ی ده‌زگا فه‌رمیی و حیزبییه‌کاندا، وه‌ک شوێنی خۆگۆڕین و ده‌ستبه‌ئاوگه‌یاندن، کامێرای شاراوه‌ دانراوه‌، هه‌ر کاتێک ئه‌و ژن و کیژانه‌ی خۆیان ده‌گۆڕن یان ده‌ست به‌ ئاوده‌گه‌یه‌نن، به‌ کامیرای ڤیدیۆ وێنه‌یان ده‌گرن، دواجار ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستیانه په‌یوه‌ندییان پیوه‌ ده‌که‌ن و وێنه‌ و فلیمه‌کانیان بۆ ده‌نێرن ده‌ڵین ئه‌مه‌ وێنه‌ی تۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌ قسه‌مان نه‌که‌یت و سه‌رپێچی بکه‌یت بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه‌ و ئابڕووت ده‌به‌ین، ئه‌و کچه‌، یان ژنه‌ ناچار ده‌که‌ن ته‌سلیمیان ببێت. سه‌رچاوه‌که‌ وتی: ئه‌و کاته‌، ئه‌وا شوێن و کات بۆ ئه‌و قوربانییه‌ داده‌نێن، له‌وێ ئه‌و پیاوه‌ی پاراستن ناچاری ده‌کات ته‌سلیمی بێت و ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌کاته‌ سه‌ری، له‌م کاره‌ به‌رده‌وام ده‌بیت و پاش ماوه‌یه‌ک چه‌ند که‌سێکی دیکه‌ی پاراستنی پێ فێرده‌کات، تا له‌ کۆتاییدا ده‌یکات به‌ کۆیله‌ی پاراستن و رایده‌کێشنه‌ نێو کاری سیخووری، وه‌کو له‌شفرۆشێک به‌کاری ده‌هێنن.

ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ هه‌نگاوی یه‌که‌مه‌ له‌به‌‌کار هێنان و ته‌سلیمبوونی ئه‌و ئافره‌تانه‌، له‌ هه‌نگاوی دووه‌مدا ئه‌و ئافه‌ره‌تانه‌ وه‌ک سیخوڕێک رۆڵیان پێده‌سپێرن بۆ لای چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی سیاسیی، بازرگان و که‌سانی دیکه‌یان ده‌نیرن، که‌ پێشتر ده‌ستنیشانکراون، تا له‌گه‌ڵیاندا رێکبکه‌ون، له‌ کاتیی کاری سێکسکردندا ده‌نگ و فلیمیان له‌سه‌ر ده‌گرن، به‌ ماوه‌یه‌ک دوای ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندیی به‌مانیشه‌وه‌ ده‌که‌ن و به‌هامان شێوه‌ فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ریان.

سه‌رچاوه‌که‌ نمونه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسیکی یه‌کێتی هێناوه‌ له‌وانه‌، که‌ کاتی خۆی عومه‌ر فه‌تاح له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه‌ به‌و ده‌رده‌ برا و کامێرایان له‌ شوێنی کاره‌که‌ی بۆ دانابوو، ئافره‌تیان بۆی ده‌نارد تا هه‌ستی بجوڵێنێت، هه‌روه‌ها د. به‌رهه‌م ساڵح، عیماد ئه‌حمه‌د، کۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ ئه‌و ئامانجه‌ کاریان له‌سه‌ر کردوون.
دیسان سه‌رچاوه‌که‌ وتی: پاراستن کار له‌سه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مه‌نتاره‌کانی یه‌کێتیی، شیوعی، یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵی ئیسلامی و هه‌روه‌ها ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتره‌ کار له‌سه‌ر گۆڕان ده‌کات، به‌تایبه‌تی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ژنن، تا به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت خاڵێکی لاوازیان تێدا بدۆزنه‌وه‌ و ته‌سلیمیان بێت، هه‌ر یه‌که‌ له‌ ته‌واڵیته‌کانی په‌رله‌مان دوو کامێرای تێدایه‌، یه‌کێکیان چه‌ند بستێک له‌ زه‌وییه‌وه‌ به‌رزه‌، دووه‌میان له‌ ناو گلۆپه‌کاندا دانراوه‌، ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌که‌ که‌ دانراوه‌ له‌ نیوان درزی کاشییه‌ مه‌ڕمه‌ره‌کاندایه‌، که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌ستی پێناکرێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ هه‌موو شوێنه‌کانی تر که‌ به‌شی خۆی کامیرای نهێنیان داناوه‌، زۆربه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌کانی پارتیی ئه‌وانه‌ی که‌ خۆیان متمانه‌یان پێیانه‌ کامیرای تایبه‌تیان پێیه‌ وه‌ک پێنووس، کاتژمێری ده‌ست، چاویلکه‌، ده‌سته‌سڕ، قۆپچه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و کاتانه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامپه‌رله‌مه‌نارێکی حیزبه‌ نه‌یاره‌که‌ی خۆیاندا گفتوگۆ ده‌که‌ن، ده‌نگ و ره‌نگه‌کانیان تۆمار ده‌که‌ن. په‌یامنیری هه‌ولێرمان ده‌ڵێت: یاسای دروستبوونی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، ره‌وادانه‌ به‌م هه‌موو کاره‌ نامرۆڤایه‌تیانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی، تا به‌ ئاشکرا ده‌ستکراوه‌بن له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره‌ قێزه‌وه‌نده‌.
جگه‌ له‌مانه‌ زۆربه‌ی ده‌زگا حکومیی و حیزبییه‌کانی پارتیی کامیرای شاراوه‌ی لێدانراوه‌، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌یان گفتوگۆی ئه‌و دوو ژنه‌ پارتییه‌یه‌، که‌ یه‌کێکیان دان به‌و راستییه‌دا ده‌نیت و سکاڵای خۆی له‌لای ئه‌ویتر ده‌کات:

کلیکی وێنه‌که‌ بکه‌ بۆ بینین و خوێندنه‌وه‌ی به‌ گه‌وره‌یی


- هه‌نه‌ک رسمم گیرایه‌، ئاگام لێنه‌بووه‌
له‌ مرافیقی سکرتاریه‌ت بووه‌، به‌ ئیمه‌یلێکی نه‌ناسراو بۆیان ناردیمه‌ ئه‌و ره‌سمانه‌

- به‌ داخه‌وه‌ به‌لام بۆ له‌ سکرتارییه‌ت کامیره‌ هه‌یه


- نازانم ناوێرم باسیش بکه‌م و به‌لام تاقیب ده‌که‌م به‌ دزی، نازانم کێیه‌، دڵنیام هه‌ر هاوڕێکانی خۆمن به‌س نازانم کامیانه‌

- ئه‌بێت به‌ که‌سێک بڵێی هاوکاریت بکات
بۆ به‌ ئاسایش ناڵێی
به‌ محمد سه‌لیم بڵێ


- ناوێرم‌ ده‌ترسم به‌ ده‌ست (واته‌ به‌ ئانقه‌ست) وایانکردبێت که‌ قسه‌ بکه‌م یه‌کسه‌ر بیته‌قێننه‌وه‌، توخوا ئه‌وه‌یه‌ چاکه‌ی ماندووبوونم

- باوه‌ڕناکه‌م محمد سلیم وا بێت
ئه‌و کاری وا ناکات
بیڵێ هاوکاریشت ده‌کات


- ..........

- ........


کوردستانپۆست له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌کی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، ئێمه‌ به‌ باشمان نه‌زانی یه‌کسه‌ر بڵاوی بکه‌ینه‌وه‌، په‌یوه‌ندییمان به‌ چه‌ند نووسه‌ر و هاوکار و دڵسۆزی خۆمانه‌وه‌ کرد، به‌تایبه‌تیی په‌یامنێره‌که‌مان که‌ به‌ درێژایی ئه‌مڕۆ خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون بوو له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌، ئه‌و وای به‌باش زانی که‌ ئێمه‌ ناوی ئه‌و که‌سه‌ ئاشکرانه‌که‌ین، هه‌روه‌ها که‌سێکی یاساناسیش پێی راگه‌یاندنین که‌ ناوه‌که‌ لابه‌رین و وێنه‌کانیش  بسڕینه‌وه‌، یان ده‌ستکاریی بکه‌ین، چونکه‌ مادام په‌یجه‌که‌ی هاککراوه‌، باش نییه‌ له‌ رووی موڕاڵیی و ئه‌خلاقییه‌وه‌ ناویان ئاشکرا بکرێت، مادام هه‌ندێک شوێن و سایتی دیکه‌ش به‌ دوای راگه‌یاندنه‌که‌ی کوردستانپۆستدا دوێنێ شه‌و به‌ لاوازی هه‌واڵه‌که‌یان بڵاوکرده‌وه‌ و ده‌ستپێشخه‌رییان کرد، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێزه‌ له‌ راستیی دروستی بوونی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌، به‌ڵام ده‌توانرێت ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ بۆ هه‌ندێک لایه‌نی په‌یوه‌ندییدار و زۆر شوێنی دیکه‌ بنیردرێت، تا ئاگاداری کاره‌ قێزه‌وند و نامرۆڤه‌کانی ده‌زگای پاراستنی بنه‌ماڵای بارزانی بن.

هه‌ر ئه‌مڕۆ په‌یامنێرمان له‌ هه‌ولێره‌وه‌ زانیاریی له‌ سه‌ر محه‌مه‌د سه‌لیم بۆ ناردووین، ئه‌وه‌ی که‌ گفتوگۆ و نووسینه‌کانی ئه‌و دوو ژنه‌ ناوی هاتووه‌، ئه‌مه‌یش به‌شێکه‌ له‌و زانیاریانه‌:


سه‌لیم مزوری

برایانی کوردستانپۆست

سڵاو
من ئه‌و (ژنه‌)ه‌‌ ناناسم چونكه‌ یه‌کێتی ئافره‌تان، ده‌یان ئافره‌تی تیا كۆكراوه‌ته‌وه‌ نیوه‌یان (xx)ن.
محمه‌د سه‌لیم مزوری عه‌میدی ئاسایشه‌ به‌رپرسی مۆڵه‌تدانی سه‌نته‌رو رێكخراوه‌كانه‌ له‌ ئاسایشی گشتی، هه‌تا بڵێت داوێنپیس و سوكه،‌ باوه‌ر بكه‌ن، زۆربه‌ی ئه‌و ئافه‌ره‌تانه‌ ‌‌له‌ ناو رێكخراوه‌كاندان ئه‌م په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌.
دڵنیابن‌ به‌مه‌ست ئه‌و كامیرانه‌یان داناوه و‌ ئه‌وه‌ كاری محه‌مه‌د سه‌لیم خۆیه‌تی.
محمه‌د سلیم مزوری برای مامۆستا قاسم مزوریه‌ كه‌ پلانی رفاندنی سه‌رده‌شت عوسمانی دانابوو هه‌ر ئه‌ویش پیلانی كوشتنی لیوا به‌ختیار حه‌سه‌ن نه‌جه‌فی دانا و هه‌ر ئه‌ویش عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی رفاندبوو.
محمه‌د سه‌لیم به‌ هۆی ئه‌و رێكخراوانه‌وه‌ چه‌ندین په‌یجی له‌ فه‌یسبووکدا هه‌یه‌ و له‌ پشت کۆمه‌ڵێک سایتی پاراستنه‌وه‌یه‌ ‌ بۆ دژایه‌تی ئۆپۆزیسۆن و رۆژنامه‌نووسانی سلیمانی و هه‌ولێر.

په‌یامنێری کوردستانپۆست 1/ هه‌ولێر


له‌ کۆتاییدا سه‌رچاوه‌که‌ رێنمایی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ ده‌کات، که‌ کاتێک بۆ ته‌والێت ده‌چن، یان خۆیان ده‌گۆڕن، هه‌وڵ بده‌ن گڵۆپی ئه‌و شوێنانه‌ بکوژێننه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئۆتۆماتیک بوو، واته‌ نه‌تتوانی سویچی گڵۆپه‌که‌ خۆت دایبگیرسێنی و بیکوژێنیته‌وه‌، نه‌چنه‌ ئه‌و شوێنانه‌، هه‌ر شوێنێک گومانیان لێی بوو، خۆیان بگرن و نه‌چنه‌ ناوه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ کاتی قسه‌کردندا خۆیان له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مه‌نتاره‌ گونمالێکراوه‌کانی پارتی دوره‌په‌ریزبگرن. پێویسته‌ خه‌ڵکی به‌ چاوی ناحه‌ز و دوژمنکارانه‌ سه‌یری هه‌موو پارتیی و پاراستن، یه‌کیتیی و ده‌زگای زانیاریی بکات، با له‌و کۆمه‌ڵگایه‌ داببڕێن و هه‌ست به‌ پیسیی و ناپاکی خۆیان بکه‌ن.

*****************

کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ش بکه‌، بۆ زانیاریی له‌سه‌ر ئه‌و کامێرا سیخوڕیانه‌ی که‌ ئیستا زۆربه‌یان ده‌زگای زانیاریی و پاراستن له‌ چین و کۆریا و شوێنی دیکه‌وه‌ ده‌یهێنن و به‌کاری ده‌هێنن:

http://www.google.com/search?q=spionkamera

ئه‌م هه‌واڵه‌ کراوه‌یه‌ بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمێنتاره‌کانتان :
به‌م ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه‌ کۆمێنتاره‌که‌ت بنێره‌:

[email protected]

کۆمێنتاره‌کان


 
1)  ئەم هەواڵەم خوێندەوە لەسەر بەكارهێنانى ئافرەت بۆ بەرپرسەكان و بەكارهێنانى كامێرى چاودێرى بۆیان.
 
من بە بەڵگەیەكى زۆر ڕونتر ناوى كەسەكانم لایە. بەڵام زۆر بەداخەوە بەكەڵكى بڵاو كردنەوە نایەت.
 
 (که‌سێکی ناسراوه‌ و به‌ناوبانگه‌ له‌ هه‌ولیر، ناوه‌که‌ سانسۆر کرا.). له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (شوێنی کاره‌که‌ش سڕایه‌وه‌) هەولێر. ئیشى كەم و كورت نەماوە پێى نەكرێت لەلایەن پارستنەوە. ئەمیش بەهۆى بەكارهێنانى خوشكەكەیەوە لەلایەن پارستنەوە. 
لەئێستادا خوشكەكەى توشى داوى پاراستن بووە و بەكەیفى خۆیان بەكارى دەهێنن. ....
ئەم مەسەلەیە چەند كەسێكى زۆر كەم دەزانن كە ژمارەیان دەگات بە پەنجەكانى دەست. هەرچەند ئەم نوسینە بەكەڵكى بڵاو كردنەوە نایەت بەڵام پێم باش بوو وەكو پشت ڕاست كردنەوەیەك بۆتان بنێرم.
 
ب/ هەولێر
-------------------------------------------------------
2) بەڕێزانی کوردستان پۆست لەھەولێرەوە تائەو شوێنەی لێی نیشتەجێن سڵاوتان لێ بێت
 
بەڕێزان منیش دەمەوێت پەیوەست بەم ھەواڵە گرینگە زانیاریتان پێبدەم کە(ئ) یەکێکی ترە لەو ژنانەی کەوتە داوی پاراستنی پارتیەوە لەسەرەتادا زۆر ھاوکاری کرا.
بەڵام دواتر بەھۆی چەند ھۆکارێکی تایبەتەوە لەکارەکەی دوورکەوتەوە ئێستا باری دەرونی ناجێگیرە (ئ) لەڕاگەیاندنی پارتی کاری دەکرد،
جارێکی تر دەستی ماندبوونتان دەگوشم
 خوشکتان ناسک ھەولێری
-------------------------------------------------------

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە