کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵەبانى شیاوى لەوە زیاتریشە.....

Saturday, 12/03/2011, 12:00


نەك لەبەر ئەوەى جلال تاڵەبانیم خۆش بوێت و بمەوێت بەرگرى لێبكەم نەخێر زۆر شایانى لەوە زیاتریشە سوكایەتى پێ بكرێت چونكە وەك سەركردە شەوكەتى حاجى موشیر وتى ئەو پیاوێكى توركمانە هیچ فڕى بەكوردەوە نییە تەنها خۆى سەپاندووە بە سەر شۆڕشدا و ئەلەوەڕێت ,ئەو هەمیشە لەناو گەمە سیاسیییەكانیدا یەك زەڕە خاوەنى مۆراڵ نەبووە وەك نیسك وابووە بە هەموو بارێكدا سوڕاوە , سەرى هەموو سەركردەكانى یەكێتى خواردووە بە هەر پیلانێك بوبێت نمونەمان زۆرە شەهید كردنى مامەڕیشە لە لایەن تحسین شاوەیسى گۆڕبەگۆڕەوە شەهید كردنى جبار فەرمان بە دەرمان خوارد كردنى شەهید كردنى شەوكەتى حاجى مشیر بە دروستكردنى پیلانێك بۆى لەلایەن انێار ئیسلامەوە كە ئەوەى دواییان كەم كەس پەى پێبردووە ئەوكاتەى جلال هەستى بەوە كرد كە شوكت قاچى زیاتر لەبەڕەكەى خۆى ڕاكێشاوە و ئەیەوێت لایەنگرانى تاڵەبانى لەدەورى خۆى خڕبكات ئەوەش بە دروست كردنى فیستیڤاڵێكى ساڵانە بۆ عەشیرەتى گەورەى جاف و خڕكردنەوەى سەرۆك عەشیرەتەكان لەدەورى خۆى , هەربۆیە لەگەڵ سازدانى یەكەم فیستیڤاڵدا تاڵەبانى و ئەرسەلان بایزو مەلا بختیار هۆشداریان دایە شەوكەت حاجى موشیر كە قف لە شوێنى خۆتدا بوەستە ئەوەبوو شەوكەت حاجى موشیر كەنارى گرت لە یەكێتى لە ماڵى خۆیدا دانیشت وە بڕیارى دا تا تاڵەبانى پۆزشى بۆ نەهێنێتەوە و لە بەردەم سەرۆك عەشیرەتەكانى جاف دا تنازولى بۆ نەكات نەیەتەوە سەر كار وە بە فیعلى ئەوەشى كرد وەك بینیمان تاڵەبانى لەماڵى محمدى حاجى محمودى سەرۆك عەشیرەتى هاروونى دا لەبەردەمى شەوكەت و سەرۆك هۆزەكاندا داواى لێبوردنى كرد, بەڵام چۆن لێبوردنێك , ئەو لێبوردنە پاش چەند مانگێك سەرى شەوكەتى حاجى موشیرى خوارد .ئەوە بوو تاڵەبانى لە ڕێگەى سیخوڕەكانیەوە پەیوەندى كرد بە ابوعبدالله ى شافیعیەوە كە سەركردەى سەربازى انێار بوو داواى لێكرد هەرچۆنتان كردووە شەوكەتى حاجى موشیرم بۆ لەناو بەرن كە بۆ بەلەناوچوونى هەردوولامان قازانج دەكەین چونكە انێار شەوكەتیان بە دڕكى سەر ڕێگەى خۆیان دەزانى لە شارەزوور و هەوراماندا وە تەنها ئەو بوو بتوانێت ڕووبەڕوو بەرامبەریان دابنیشێت بۆ گفتوگۆ بە بێ ئەوەى چەكیش بكرێن , ئەوەبوو شەوكەتیان خستە نێو كایەیەكى زۆر ترسناكەوە وە ئەویش پرسى بە تاڵەبانى كرد كە ئایا انێار دەیانەوێت گفتوگۆ بكەن تاڵەبانى پێى وتبوو بەڵێ گفتوگۆ دەكەن وە ئەگەر وەفدى دانوستانى ئەوان هاتنە لات چەكیان مەكە با چەكەوە گفتوگۆى خۆیان بكەن بۆ ئەوەى دڵنیایان بكەینەوە كە ئێمە مەبەستمان خراپ نییە . ئەوبوو لە سَیهەم جاردا دەستى خۆیان وەشاند . وە بۆ شاردنەوەى پیلانەكانى لەگەڵ دەستپێكردنى دانوستانەكاندا كوردستانى بە جێهێشت و چووە دەرەوە وە دواى شەهید كردنى شەوكەت تەنها بە بروسكەیەكى ئێكسپایەر سەرەخۆشى لە كەسوكارو هاوڕێیانى كرد وەك ئەڵێن پاش هاتنەوەشى نەچووە بۆ ماڵیان بۆ سەرخۆشى لێكردنى خێزانى دووەمى كە لە سلێمانى نیشتەجێ بوو . ئەوەیە ماهیەتى تاڵەبانى بەرامبەر دۆستانى شێر بەرامبەر دوژمنانى خوێڕى و سوك و ڕیسوا . هەربۆیە برینپێچ قادر دبزى حەقى خۆى لە تاڵبانى كردەوە كە ئەو ناوەى لێنابوو ئەوەبوو لە ناو هۆڵى پەرلەماندا لە كاتى دوبارە متمانە بەخشینەوە بە دكتۆر بەرهەمى بێ بەرهەم وتى 67 دەنگى بەدەستهێناوە كە نزیكە لە 66 واتە جاشایەتییەكەى تاڵەبانیمان بیر ئەخاتەوە كە بەرامبەر ئێمە كردى وە ئەرسەلان حیزفرسەت و بەرهەمى بێ بەرهەم شانیان بۆ هەڵتەكاند میرم ڕاست ئەفەرمویان لێكرد.
ئەبوایە ئەو دوگەورە بازرگانە بیانوتایە بەڵى تەوافوقێكى جوانە ئێمە بە یەك ژمارە لێى دەرچوین ئێوەش بە ژمارەیەك كورتان هێنا كە ژمارەى ئەندام پەرلەمانەكان 95 كەس بوون بۆ ئەوەى ببێت بە 96 كە مێژوویەكى ڕەشە بە ناوچاوى پارتى و بارزانییەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە