کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


په‌رله‌مانى 17ى شوبات و17ى نيسان و 31ى ئاب

Tuesday, 29/04/2014, 12:00

2446 بینراوە


پارتى به‌يادى كابرا و سالَرۆژى له‌دايكبونه‌كه‌ى زۆر هه‌ولَيدا 28ى نيسان بكاته‌ رۆژى دانيشتن و هه‌لَبژاردنى په‌رله‌مان ، به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ بۆى نه‌كراو رێگه‌يان نه‌دا ئه‌و شه‌ره‌فه‌ى به‌نسيب بێت.. ئه‌وه‌ بوو ئه‌مرِۆ عه‌يب نه‌بێ زۆريان له‌خۆيان كردو دانيشتن.. به‌لاَم ئه‌وه‌ى ئه‌مرِۆ له‌په‌رله‌مان بينيم وگوێم لێ بوو، به‌ده‌ست خۆم نه‌بوو چين چين عاره‌قى شه‌ره‌مه‌زاريم هه‌لَده‌رِشت، بۆ كێ؟ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌حساب بونه‌ته‌ نوێنه‌رو ده‌مرِاستى ئێمه‌و مانان، خۆشيه‌كه‌شى له‌وه‌دايه‌ هه‌موويان خوێنه‌وارن وخاوه‌نى برِوانامه‌ى به‌رزن. هه‌يان ده‌بلَ شه‌هاده‌شه‌، كه‌چى ئه‌وه‌ى ده‌وترا و ده‌بينرا له‌ مه‌هه‌زله‌ و گالَته‌ جارِى زياتر شتێكى ديكه‌ نه‌بوو، ئه‌مه‌ چه‌ند نمونه‌يه‌كه‌ له‌ وته‌ى ئه‌و به‌ناو په‌رله‌مانتارانه‌يه‌ كه‌ ميلله‌ت ده‌نگى پێدابوون (خۆتان لاده‌ن ديموكراسى هات..17ى شوبات، 31ى ئاب..17ى نيسان. ناوه‌كه‌م بخه‌ره‌ كه‌وانه‌وه‌.. له‌خولى پێشوو واتان بكردايه‌.. نه‌بابه‌.. بۆحه‌لاوى باس بكه‌) زۆر شتى بێ تام وله‌زه‌ت و پرِشوره‌يى، كه‌ مرۆڤ ئه‌و ديمه‌نانه‌ى ده‌بينى و ئه‌و وتانه‌ى ده‌بيست هه‌ستى ده‌كرد له‌شوێنێكه‌ خالَى ودامالَراو له‌ هه‌موو ره‌وشت وئاكارو رۆشنبيري و مه‌عريفه‌يه‌ك..
ئه‌وه‌ى توزێك هه‌ست و بيرى هه‌بێت چاك ده‌زانێت كه‌ ئه‌و په‌رله‌مانه‌ جگه‌ له‌ كارخانه‌ى ته‌مبه‌لاَن و به‌هه‌ده‌ردانى مليۆنان دۆلار هيچى ديكه‌ نى يه‌و، تا ئێستا نه‌يتوانيوه‌ بچوكترين برِيار بدات و چاره‌سه‌رى ساناترين كێشه‌ى و گرفت بكات، هه‌ميشه‌و به‌رده‌وام له‌لايه‌ن حزبه‌ پاوانخوازه‌كانه‌وه‌ قۆرخكراوه‌، ئه‌وه‌تا ولاَت و خه‌لَكه‌كه‌ى غه‌رقى هه‌زاران كێشه‌و نه‌هامه‌تيه‌، ده‌كوژرێت، ده‌رِفێندرێت ،موچه‌ى پێنادرێت، يارى به‌كه‌رامه‌ت و ناموسى ده‌كرێت، به‌نوێژى نيوه‌رِۆ وبه‌ ئاشكرا خێر وبێرمان ده‌به‌ن، به‌ده‌يان كه‌س له‌ پێناوى ژه‌مه‌خۆراكێك له‌شى خۆيان ده‌فرۆشن، سه‌دان گه‌نج و لاو له‌به‌ر نه‌دارى و بێ پوولى په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر چه‌كدارى وكارى ناشايسته‌، ده‌يان وسه‌دان پيره‌ژن و پيره‌مێرد و چه‌ندين منالَ و مێرد مندالَ له‌به‌ر بێ لانه‌و جێگه‌ى شه‌و له‌سه‌رجاده‌و سه‌ره‌نوێلكه‌كان رۆژ ده‌كه‌نه‌وه‌. گه‌نده‌لَى و دزى و بێ ناموسى و خيانه‌ت و قۆرخكارى و ئه‌تكردن بونه‌ته‌ به‌شێكى دانه‌برِاوى ژيانمان. كه‌چى بۆ ساتێكيش نه‌مانبيست ونه‌مان دى تاكه‌ يه‌ك په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ريا تاوان وناعه‌داله‌تيه‌ بێته‌ ده‌نگ.
ئه‌وه‌ى مايه‌ى پێكه‌نين و گالَته‌ جارِى يه‌، هه‌لَوێستى دره‌نگ وه‌خت و واده‌ به‌سه‌ر چووى يه‌كێتى يه‌ و، ئێستا كورد واته‌نه‌ى شينه‌كه‌ بۆ هه‌ريسه‌كه‌ ده‌كات و ،چ له‌رێگه‌ى راگه‌ياندن و چ له‌هۆلَى په‌رله‌مان پێمان ده‌فرۆشن ،گوايه‌ ئه‌و شه‌رِه‌ له‌پێناوى ئێمه‌دا ده‌كه‌ن، كه‌من ئه‌و هه‌لَوێسته‌ى ئه‌مرِۆى يه‌كێتيم رێك وه‌ك سالاَنى ده‌هۆلأ كوتينه‌كه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان و پرسى بودجه‌ دزراوه‌كه‌م دێته‌ پێش چاو، به‌ قاو قيژ و هات و هاوار شين و فرمێسكى درۆيان بۆ ميلله‌ت ده‌رِشت، له‌ولاشه‌وه‌ له‌سه‌ر حسابى په‌رله‌مان داواى ئيمتياز و پاره‌ و ئوتومبيليان ده‌كرد، هه‌ندێكيشيان پێش واده‌ى خۆى به‌موچه‌ى باش خۆيان خانه‌نشن كرد. بۆيه‌ ئه‌وه‌ى ده‌كرێت و ده‌گوزه‌رێت له‌و په‌رله‌مانه‌ جگه‌ له‌نمايش و شانۆگه‌ريه‌كى سياسى و فريودانى ئێمه‌و مانان، بۆ سودو قازانجى خۆيان هيچى ديكه‌ نى يه‌، بۆيه‌ من ده‌لَێم: تا پارتى له‌ گۆرِه‌پانه‌كه‌دا بێت و، تاسه‌رۆكى حكومه‌ت و پۆست ودامه‌زراوه‌ هه‌ستياره‌ كان، له‌بن ده‌ستى ئه‌واندا بێت، تا يه‌كێتى له‌پێناوى به‌شداريكردن و، پێدانى هه‌نێك پۆستى لاوه‌كى و چاوپۆشى له‌خيانه‌ت و ناپاكى و دزى پارتى بكات، تا گۆرِان له‌سه‌ر سياسه‌تى دوورِويى و له‌خشته‌ بردن به‌رده‌وام بێت و، قسه‌و گوفتارى پێچه‌وانه‌ى يه‌ك بن. تا ئيسلاميه‌كان له‌به‌رخاترى بودجه‌ ونه‌سريه‌ و چه‌ند وه‌زاره‌تێك حه‌لاَلَ بكه‌ن به‌حه‌رام و، فتواى شه‌ريعه‌ت بوونى دزى و ره‌وايى به‌بَيناموسى ده‌سه‌لاَت بده‌ن، تا پارتۆكه‌ بچكۆله‌كانى چه‌شنى زه‌حمه‌تكێشان و شيوعى وسۆشياليست ،ببنه‌گه‌مۆكه‌ ويارى ده‌ستى حزبه‌ گه‌وره‌كان و،له‌سه‌ر ريتم وئيقاعى ئه‌وان سه‌ما بكه‌ن، ئه‌وا نه‌ك په‌رله‌مان بگره‌ حكومه‌ت و كابينه‌كه‌شى له‌ يارى و گه‌مه‌ى مندالاَن نه‌بێت له‌هيچى ديكه‌ ناچێت.
بۆيه‌ چاكتره‌ و به‌خۆدا بچينه‌وه‌ له‌هيچ هه‌لَبژاردن و ده‌نگدانێكا به‌شدار نه‌بين ئه‌و فس فس پالَه‌وانانه‌ نه‌كه‌ين به‌وه‌حشى شاشه‌، به‌راسته‌وخۆ يان ناراسته‌وخۆ نه‌چينه‌ خزمه‌تى ئه‌و نه‌فامانه‌وه‌، هه‌ولَ بده‌ين ببينه‌ گروپى فشار و، ئۆپۆسيۆنى راسته‌قينه‌ و خۆرسكى ناو ميلله‌ت ، دوور له‌ده‌ستى حزب و،له‌سه‌ر ئه‌و نه‌هامه‌تى و دزى و به‌هه‌ده‌ردانه‌ى كه‌ چاره‌كه‌ سه‌ده‌يه‌كه‌ له‌سه‌رى به‌رده‌وامن، لێپێچينه‌وه‌يان له‌گه‌لَدا بكه‌ين و، داواى هه‌قى خوراوى خۆمان بكه‌ين . راپێچى دادگايان بكه‌ين،ئه‌وه‌ش شتێكى مه‌حالَ ونه‌كرده‌ نى يه‌ ،ئه‌و زالَمانه‌ ئه‌و نارِه‌سه‌نانه‌ چه‌نێك به‌هێز بن، چه‌ندێك زه‌برو زه‌نگيان هه‌بێت، ناگه‌نه‌ چاره‌كى چاره‌كى ئاستى هێزى سه‌ربازى و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و پشتيوانى ده‌ره‌كى وناوه‌كى ، قه‌زافى و سه‌دام و موباره‌ك، كه‌ هيچيان به‌هانايانه‌و نه‌هاتن، بۆيه‌ گه‌ر ويست و ئيراده‌ى گه‌لَ هه‌بێت، گه‌ر يه‌ك ده‌نگى وته‌بايى و رێنوێنێكى راستگۆ و شه‌ريف و پاك هه‌بێت، ئه‌وانه‌ به‌رگه‌ى يه‌ك رۆژ ناگرن.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)