لە بەشى قەستەرەى نەخۆشخانەى بوژانەوەى دڵ
Wednesday, 19/01/2011, 12:00
كارمەندیكى تەندروستى
لە سەرو بەندى بانگەشەى هەڵبژاردنى سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى و لە ساتە ناسكەكانى دواییدا ئەمرۆ 19/1/2011 كۆمەڵێك كارمەندى بە غیرەتى بەشەكە كۆ بوونەوەو بریاریان دا كە دەنگ نەدەن بە لیستى كارمەندانى تەندروستى كە سەر بە دەسەڵاتە لەبەر ئەم هۆیانە :
1 دكتۆر ئارام كە سەرۆكى بەشەكەیە بە ئارەزووى خۆى هەرچییەكى بوێت دەیكات و هیچ حسابێك بۆ كارمەندان ناكات .
2- كاك حیدر كە لیپرسراوى بەشەكەیە بە تەواوى بووە بە پیاوى دكتۆر ئارام و ئامادەیە هەموو كارمەندان بكاتە پێى دكتۆر ئارام لە پیناوى تەنها سوپاسێك یان ....... هتد
3- لەبەر ئەوەى تیمێكى ئەمریكى هاتووەتە قەستەرەكەو تا كاتێكى درەنگ قەستەرە دەكات و كارمەندان تەواو ماندوو دەبن بە بێ هیچ بەرامبەرێك .
4- لە هەموو نەخۆشخانەكەدا شیوەى ئیشكگرتن بە 5 ریزە تەنها لەو بەشەدا بە 4 ریز دەوام دەكەن و ئیدارەش ئامادە نییە كارمەندیكیان بۆ دابنێت .
5- كارمەندان مكافئەیان بۆ ناكرێت و لەو رووەوە هیچ خوێندنەوەیەكیان بۆ ناكرێت .
خۆزگە لە هەموو ناوەندى تەندروستى دا كارمەندان بەو شێوەیە خاوەنى هەڵوێست بوونایەو ئاوا بوێرانە هەڵوێستى خۆیان را بگەیاندایە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست