بۆ تاڵه‌بانی بڕیاری له سێداره‌دانی علی كیمیاوی و سوڵتان هاشم ئیمزا ناكات؟
Saturday, 04/04/2009, 12:00
1653 بینراوە
له پاش ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام و ڕزگاركردنی عێراق،جه‌ماوه‌رو حیزبه‌كان ده‌ستیان گرت به سه‌ر زۆربه‌ی فایله‌كانی ده‌زگاكانی موخابه‌رات و هه‌واڵگری و ئاسایش ی عێراقدا ،له‌م باره‌یه‌وه ناوی چه‌ندین كه‌سایه‌تی چاوه‌ڕوانه‌كراو بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بوون كه ئه‌مانه سه‌ڕای كاری سیاسی و چه‌كداریان ، ژێر به ژێر به نرخێكی هه‌رزان خۆیان فرۆشتوه به‌رامبه‌ر به به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرت له سه‌ر چالاكی و جموجۆڵه‌كانی خه‌باتگێڕان و ڕێكخسته‌كانی ناو شاره‌كان ،ئه‌گه‌ر چی هێشتا فایله‌كان به‌ته‌واوی ئاشكرا نه‌كراون ، به‌تایبه‌تی ئه‌و فایلانه‌ی لای كاكه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود كه به قسه‌ی خۆی یه‌ك ته‌ن دۆكیومه‌نتی لایه.
له سه‌رو به‌ندی ئاشته‌وایی له ناو هێزه‌عێراقییه‌كاندا، كه جه‌لال وه‌كو كه‌وا سووری به‌ر له‌شكر پێشه‌واییان ده‌كات ،به ئێمه‌ی میلله‌ت ئه‌ڵێ كه((هه‌تا دیموكراتی له عێراقدا نه‌چه‌سپێ مه‌حاڵه فیدرالییه‌ت بۆ كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكرێت)) به پیی مه‌نتیق ئه‌م قسه‌یه دروسته ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگای گومانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م قسه‌یه مام جه‌لال ده‌یكات .
به‌عسییه‌كان كه له لایه‌ن سوریا و سعودیه و ئه‌رده‌ن و چه‌ندین ووڵاتی عه‌ره‌بی تره‌وه پشتگیری‌یان لێده‌كرێت ،ئه‌گه‌ر چی ئه‌وانیش جیابونه‌یان تێكه‌وت ،به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی عێراق به‌تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالكی به په‌رۆشه‌وه بۆ ووت‌و وێژكردن له گه‌ڵ ئه‌واندا كار ده‌كات ،بێگومان به پاڵپشتی هه‌ڤاڵی سه‌ركرده جه‌لال ..
له مانگی ٢ /٢٠٠٩ له گالێری كوفه له له‌نده‌ن ، موناقه‌شه‌یه‌ك دروست بوو له نێوان تاوانبار وه‌فیق سامه‌ڕائی وچه‌ند كه‌سێكی تر كه پێكهاتبون له ئه‌فسه‌ره سونه‌كانی سوپای پێشوی عێراق و هه‌ندێ كوردی هه‌لپه‌رست ، یه‌كێك له‌وانه كۆنه موسته‌شاره، موناقه‌شه‌كه سه‌باره‌ت به وه‌زعی گشتی عێراق و په‌رله‌مانه‌كه‌یان بوو ، كابرای كۆنه موسته‌شار له وه‌فیق سامه‌ڕائی پرسی ((علی كیمیاوی و سوڵتان هاشم له سێداره ئه‌درێن؟))
لیوا وه‌فیق به پێكه‌نینه‌وه و یه‌كسه‌ر ووتی ((لا)) پاشان زۆر به‌توڕه‌ییه‌وه‌ا ووتی ((به‌عسییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان له سید الرئیس جه‌لال كردوه که ئه‌گه‌ر بڕیاری له سێداره‌كه‌یان ئیمزا بكات، هه‌موو نامه‌كانی كه بۆ سه‌دامی ناردوه له گه‌ڵ دۆكیومه‌نتێكی زۆری تر كه جه‌لال تاوانبار ده‌كات له به‌رده‌م میلله‌تی كوردا، به پێكه‌نینه‌وه ووتی ((جلال عندو بلاوی ازا تنكشف تقوم القیامه)) ئه‌مانه له سایته‌كاندا بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
با هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان پێش هه‌موو كورد بزانن كه عه‌لی كیمیاوی له سێداره نادرێت هه‌تاكو دوای مردنی جه‌لال !! هه‌ر بۆیه نوری مالكی و جه‌لال ناكۆكیان كه‌وتوه‌ته نێوان،هه‌رچی مالكییه ئه‌زانێ نییه‌تی به‌عسییه‌كان چییه ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانبارانه له سێداره بدرێن ،بۆیه داوا له ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه په‌له له ئیمزاكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای تاوانه‌كانی عێراق بده‌ن ، بێگومان مه‌به‌ستی مالكی ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانی جه‌لاله بۆ گه‌لی كورد تا بزانن كێ سه‌ركردایه‌تی كردوون .