یەكگرتوو و كۆمەڵ دووبراو یەك ماڵ ... كام برا براوەیە....!
Wednesday, 26/06/2013, 12:00
1423 بینراوە
ئەگەر تەماشاى یەكگرتووى ئیسلامى و كۆمەڵى ئیسلامى بكەین لەسەرگۆرەپانى كوردستان خاوەنى كەمترین هەڵەو پەڵەن هەردوكیان خاوەنى پاشخانێكى زۆر لەێك نزیك و كەمێك میكانیزمى كارى جیاو دیدگەى جیان.
لەساڵانى حەفتاو هەشتاكان رەوتى چەپ و خەباتى سیاسى كوردى رەخنەى ناواقیعى و لۆژیكیان لە موسلمانانى كوردستان دەگرت كە بۆچى وەكو(فارس و تورك وعەرەب) ئیسلامیان بۆ كیانى دەوڵەتى كوردى بەكار نەهێناوە و ئیسلامیان بە گرفت بۆكورد ودۆزەكەى دەزانى بۆچى دژى سەدام و بەعس بێدەنگن كەهیچ پەنجەرێك بۆكورد كراوەنەبوو تەنها چەك نەبێت وئەوانیش وەكو لایەنێك غایب بوون بۆئەم كێشەیە ..هەربۆیە لەوساتەدا لەكۆتاى حەفتاو سەرەتاى هەشتاكان (بزوتنەوەى پەیوەندى ئیسلامى) لەكوردستان خەباتى چەكدارى راگەیاندو بووە بەشێك لەخەباتى كوردستانى بەقسەى خۆیان و لیكۆلینەوەكان وادەردەكەوێ لەكۆتاى هەشتاكان بەهۆى فراوانى رابوون و ناوەكەیان گۆرى بەبزوتنەوەى ئیسلامى لەسەر خەبات دژى بەعس بەردەوام بوو و بوونە پێناسێكى باش بۆ ئیسلامى و كوردستانى و لەلاێكى تریش ئیسلامیەكانى سەر بەمەدرەسەى ئیخوان بوون لەخۆپەروەردەكردن و رێكخستنەوەدابوون بۆ كارێكى ئیسلامى نوێ بوونە پاشخانێكى باش بۆ رەوتى خەباتى بەرەنگارى (لەبزوتنەوە) هەرچەندە راستەوخۆ لەكارى خەبات نەبوون , بەگشتى ئیسلامیەكان بەشدارى راپەرینى 1991ز یان كرد و و بەشدارى یەكەم پرۆسەى مەدەنى بوون لەهەڵبژاردنى ساڵى 1992زو دواى بزوتنەوەى ئیسلامى توشى شەرى ناوخۆكرا بووە خاڵێكى سەلبى بۆى بەلام خاڵەبەهێزەكانى بزوتنەوەكان و رابوون زۆر زیاترن لە هەلەی ناوبراو هەزاران كارى باشیان كردبوو بەقسەى خۆیان ئەم هەڵەیە ناكاتە دڵۆپێك لەدەریاێك ,هەرلەدواى ئەمەش یەكگرتووى ئیسلامى راگەێنراكەپاشخانێكى ئیخوانى هەبوو سوودیان وەرگرت لەرێكخراوەخێرخوازى بۆخۆناساندن و خزمەتكردن و زۆربوون وەكو سەرچاوەجیاوازەكان ئاماژەى بێدەكەن ئەوانیش بوونەبەشێك لەچاكسازى بۆكۆمەلگاى كورد ,هەرچى بزوتنەوەى ڕاپەرینى ئیسلامیش بوو بەهەمان شێوەى یەكگرتووە بەلام ئەوان باوەریان بەخەباتى چەكدارى هەبووە لەهەیكەلى حیزبیان و بەشداریان لەراپەرین هەبووەوە ،بەهۆى نزیكى فرەرەهەندى نێوان بزوتنەوەى ئیسلامى و راپەرینى ئیسلامى كۆبوونەوە لەیەكبوونى ئیسلامى لەبەربوونى هەندێك هۆكارى بابەتى و دواى تەوابوونى جەولەى شەرى پارتى یەكیەتى و هاتنەكایەى خوێندنەوەێكى نوێتر بۆساحەى كوردستان بەقسەى خۆیان كۆمەڵى ئیسلامى دروست بوو وەكو مۆدیلێكى نوێ ى ئیسلامى كوردى و سودیان لەخاڵە لاواز باشەكانى ئیسلامیەكانى كوردستان وەرگرتووە و سودیان لەئەزموونى مەدەنى و چاكسازى دەرەكیش بینیووە بەقسەى خۆیان بروایان بەچەك هەبووەو دژى بەعس بەشداربوون دەلێن ئەمەستراتیژى ئێمەبووە چەك دژى زوڵمو زالمە, كە نادادگەرى كەم بوویەوە بەپێى شوێن و كات بۆیە ئیستاپیویستى بەقۆناغێكى ترە لەخزمەتكردنى گەل و دەڵێن ئەگەر كوردستان پێویستى بەچەكى ئێمە بوویەوە ئامادەین بۆخەبات بەقسەى خۆیان كەئاماژەى پێدەدەن لەفەرهەنگیاندا ،وەدەڵێن خاوەنى پرۆژەى چاكسازى ومەدەنیەت و دەولەتى كوردستانین ،لەلاێكى ترەو حیزبێكى توندنین و نەرمیش نین بەقسەى خۆیانو تەعسوب و دەمارگیرى حیزبى زاڵنیە بەسەر عەقڵ و لۆژیكیان و هەربۆیە لەلایان جەماوەرى خۆیان ئەم رەخنەیان لێدەگیرێت دەلێن چاوى دەرەكى و ناوخۆیمان لەسەرە لەبەرئەوەى خاوەن پرۆژەین دەیان چاڵمان بۆلێدراوەبەلام حەكیمانە رزگارمان بووە ،لەم چەندساڵەى دوایدا چەند پرۆژەێكى كارى هاوبەشی لەنێون كۆمەڵ و یەكگرتووئەنجام دراوە كەئەنجامى باشى هەبووە ئەم كارەیبان بەشتێكى نایاب دانرا ، لەكاتى نزیك بوونەوەى هەڵبژاردنەكانیش وابریاربوو كە بەیەك لیستى ئیسلامى بەشدارى هەڵبژارتنەكان بكەن و كوتلەى پەرلەمانى كوردستانى بكەنە یەك لەپێشدا و وەلەبەغداش بكەنە یەك كوتلەى پەرلەمانى وەكو سەرەتاێك بۆ لیستەكە و راپرسى لەنێوان خۆیان بكەن بۆئەم كارە،بەلام(یەكگرتووكۆمەڵ) كوتلەى پەرلەمانیان نەكردەیەك كۆمەڵى ئیسلامى دەڵێت ئێمە ئامادەبووین لەكوردستان سەرۆكى لیست یەكگرتووبێت بەلام ئەوان تەحەفوزیان هەبوو، یەكگرتووى ئیسلامى بۆئەم چەندمانگەى ئەم یەك لیستەى بەباش نەزانیووە بۆیەئامادەنەبووە ، وەئەم راپرسیەى لەنیوان كۆمەڵ و یەكگرتووكرا بۆلیستى ئیسلامى و(راپرسیەكەى كۆمەڵى ئیسلامى)بەم شێوەیەبووە بەپَیى زانیاریەكانى رێكخستنە كانیان ئەوانەى داواى لیستى ئیسلامیان كردووە (57-63%)بوون ،ئەوانەى داواى لیستى یەكگرتوو كۆمەڵ نزیكەى(33%) بوون ،ئەوانەى داواى تەنهالیستى كۆمەڵى ئیسلامیان دەكرد نزیكەى(9%) بوون بەپێى ناوچەكان ، بەلام لەیەكگرتووى ئیسلامیدا زۆر بەتەحەفزن و راپرسى خۆیان رانەگەند بۆ رێكخستەكانى خوارەوە بەلام راپرسى خۆیان رێك پێچەوانەى راپرسى كۆمەڵى ئیسلامى ئیسلامى بوون،(راپرسى یەكگر تووى ئیسلامى) نزیكەى (59%) لەگەل لیستى (سەربەخۆ) دابووە ،ئەمەش واى كرد لیستى ئیسلامى دروست نەبێت و خەڵكى كوردستان نیگەران بن و جەماوەرى ئیسلامى تووشى شۆك بوون بەقسەى جەماوەرى بێلایەن بێت،بەپێى ئەم راپرسیەبێت خەڵكانى ئەكادیمى ئاماژەدەدەن كەیەكگرتوو حیزبیان بیردەكاتەوە تەحەفوزكارن وەكو ئەندامانى بەرژەوەندى تایبەتى پێش بەرژەوەندى ئیسلامیان خستووە ،كۆمەڵى ئیسلامیش بازدانى گەورەى كردووە لەسەر ئاستى جیاجیاداو ئیسلامیانە و بوێرەهەنگاوەكانى لەحیزبە ئیسلامیەسەركەوتووەكان نزیك بووتەوە وەكو كار هەرچەندە تاك تاكى تەحەفوزكارى هەیە ، هەروەها جیاوازى كۆمەڵ ویەكگرتوو زۆر كەمە ئەگەر لەسەر ئەم پرسەش وەكو زەمان یەكگرتوو واى بەباش زانى بێت ئەوا لەسەر ئاستى (فكرى وكار) هەر لەیەكترى نزیك دەبنەوە بۆنمونە یەكگرتوو وەكو پێشنەى ئیخوانى خەباتى چەكى دژى بەعس نەكردووە بەلام كۆمەڵ دژى بەعس تێكۆشاوە حیزبەئیسلامى ومەدەنیەكانى بەكەم تەرخەم زانیوون كە نزیكەى 100ساڵە ئەم ستەمە قبووڵدەكەن خەباتى خۆیان ناگۆرن بۆیە هەر لەگەل بزیسكى شۆرشى تونس و میسر و سوریا خۆشحاڵبوو كەخەبات ئەنجامى هەبوو لەبەهارى عەرەبى داچەند رژێمێكى زالمى روخاند،بەهەمان شێوە بۆچوونى یەكگرتووش گۆراو وەكو مەنتق و وەكو پاشخانێكى ئیسلامى بۆیان كەلەیەك بەرەدابوون لەرابردوودا هەروەها ئیستاوەكو كۆمەل پشتگرى خەباتى سوریا دەكەن ،بۆیە ئاراستەى بیركردنەوەى یەكگرتووە نزیك بووەتەلە كۆمەڵى ئیسلام وەكو خەڵكى ئەكادیمى ئاماژەى پێدەكەن نەوەكو بەپێچەوانەوە،چونكە دەست خۆشیكردنى یەكگرتووە لەخەبات و بیرو رابردووى كۆمەڵى ئیسلامیە كەكاتى خۆى دژى بەعس جەنگاوە و دەستخۆشى كردنە لەمێژوو و نەهجەكەى كۆمەڵ بەناراستەوخۆ ، چونكە لەمەسەلەى بەهارى عەرەبى و ئۆپۆزسیۆن و ئەم شێوەخەباتە بەشێكى زۆرى لەئەدەبیاتنى كۆمەڵ نزیكەو لەسەربووە ئیدامەى پێدەدات ، بەكورتى كرمانجى ئەگەر یەكگرتووكۆمەڵ نەبنەیەك ئەوا خەلك پێشیان دەكەوێتەوە لەساحەكە دوادەكەون .
ئەگەر یەكگرتوو كۆمەڵ نەبنە یەك یاخود یەك بەرەى هاوبەش نەبن ئەوا خەڵك دەبێتە یەك و ئەوانیش بەجێدەمێنن و دەڵێن ئاماژەكانى جەماوەرى كۆمەڵ بەوئاراستە رۆشتووەو زۆر هەنگاوى لاوەكى و حیزبى و تەعسوبى جێهێشتووە و ئەمەش بەخاڵێكى ئیجابى بۆى تۆمار دەكرێت نەوەكو حیزبێكى موحافیزكاربن بەپێى ئاماژەكان بیێت كراوەترین حیزبى ئیسلامى كوردستانە بەپێى پێوەرى جەماوەرى وزانستى بێت نەوەكو قسەى شەقام و یاخود راگەیاندن سۆزدار بەڵكو ئەمەقسەى دەزگا زانستیەكان و كۆمەڵگەى مەدەنیە كەكراوە ....
ئامادەكردنى: ئازاد عبداللە احمد
9-6-2013ز سلیمانى