کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌و که‌رکوکییه‌ی بۆ میت و ژیته‌می تورک کاری ده‌کرد، نهێنی ده‌درکێنێت (11)

Wednesday, 24/02/2010, 12:00


له‌م دوو به‌شه‌ی خواره‌وه‌دا، بروسک نهێنی تازه‌ ده‌درکێنێت، که‌ به‌رانبه‌ر زاخۆ بۆیله‌رێکی "مه‌نجه‌ڵێکی گه‌وره‌یه‌"گه‌وره‌ی ئاوگه‌رمکردن هه‌یه‌، که‌ بۆ ئاو گه‌رمکردنی ئه‌و مه‌عسکه‌ره‌ دانراوه‌، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ تورکییای فاشی ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆری شۆڕشگێڕانی کوردی داوه‌و و پاشان له‌ ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ته‌رمه‌کانیان هاویشتۆته‌ نێو ئه‌و بۆیله‌ره‌ گه‌وره‌وه‌ که‌ گه‌رم کردنی ئاوی مه‌عسکه‌ره‌ی به‌کارهێنراوه‌‌.
هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی ده‌رزیه‌کی تایبه‌ت، بۆ بێهۆشکردنی زیندانیان که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌‌ریکیه‌کانه‌وه‌ به‌ ڕێخراوی ئه‌رگه‌نه‌کۆندراوه‌. جگه‌له‌وه‌ش بروسک ئه‌ڵێ: که‌ بێگوناهمان گرتوه‌، پاش ئه‌وه‌ش که‌ زانیمانه‌ که‌ بێگوناهه‌، ئینجاش ئازادمان نه‌کردوون، به‌ڵکوو دوای به‌خشیشیمان له‌ که‌سوکاری گیراوان کردوه‌، ئه‌گه‌ر پاره‌یاندابا، ئه‌وا زیندانیه‌که‌ ئازاد ده‌کرا. ئه‌گه‌ریش، که‌سو کاری به‌ندیه‌که‌ پاره‌ی نه‌دایه‌، ئه‌وسا به‌ندیه‌کانمان ده‌کوشت پاشان ده‌مان هێنا به‌سه‌ر په‌که‌که‌دا.






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە