کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەنابی سەرۆکی هەرێم هەر ئەم درۆیەت مابو بیکەیت.؟؟

Saturday, 20/06/2009, 12:00


فس فس پاڵەوانەکەی سەرۆکی بەناو هەرێم جەنابی نا موبارەکی مەسعود بۆئەوەی وەك ڕو بەڕو بونەوەکەی ئەحمەدی نەژادی سەرۆکی ئێران کە لەگەڵ ڕکابەرەکانی بۆ سەرۆکایەتی ئێران کە لە تەلەفیزۆنەکانەوە پەخش کراو موسەوی و کەڕوبی و ئەوانی تر بە ئاشکرا ڕەخنەیان لە کارو سیاسەتەکانی ئەو چوار ساڵەی ئەحمەدی نەژاد گرت و سیاسەتی ئەحمەدی نەژادیان بە سیاسەتێکی چەوت شەڕانگێزی دایە قەڵەم هەر بۆ ئەوەش مەسعود توشی ڕو بەڕو بونەوەیەکی لەو چەشنە نەبێت و لەلایەن کاندیدەکانی ڕکابەریەوە سوکو سەلیم نەبێت چونکە ئەوەندەی دزی و کاری بێسەرو بەرەی و جاشیەتی و 31 ئاب و هەزاران وەعدو بەڵینی بێ بنەمای بە گەلی کورد داوە و هیچیانی نەبردە سەر. وەك دادگایی کردنی جاش و پیاوکوژو فایل دارەکان و بەسزاگەیاندنیان وەك لیکۆڵینەوە لەوانەی تاریق محمەد ڕەمەزانیان ئازاد کرد وەك لیکۆڵینەوە لەو بەر پرس و وەزیرانەی کە دەیان و سەدان تۆمەتی دزی و داوێن پیسیان بەسەردا ساخ بۆوەو مەسعود هەر وتی لێکۆڵینەوە لەو روداوە دەکەین لیژنەی بۆ دادەنێن کەچی هەموی هەر درۆ دەرچو. بۆیە لە ترسان خۆی شاردەوەو چو بەلای چارەنوسی دۆلارەکانیەوە کە لە میللەتی دزیوە تا بیان شارێتەوەو لە دوای هەڵبژاردن و دۆڕانیان و شار بەدەر کردنیان میللەتی کورد نەتوانێ ئەو پارانەی کە بە ملیارەها مەزەندە دەکرێ و خودی مەسعودو بنەماڵەکەیان لە خەڵکی کوردستانیان دزیوە دەستی بکەوێتەوە. مەسعود کە نازانێ قسە بکات و تەحەموڵی ئەوە ناکات کە لەگەڵ کاندیدەکانی تردا کە خۆیان پاڵاوتوە بۆ سەرۆکایەتی هەرێم وەك بەرێز دکتۆر کەمال میراو دەلی و نەبادا لەکاتی ڕو بەرو بونەوەدا لێی بپرسن ئەو هەمو سەروەتو سامانەت لەکوێ بو چونکە وەڵامی ڕاستی دەست ناکەوێت. هاتوە لە کۆبونەوەی لەگەڵ سەرانی لیستە بەشدار بوەکانی تری هەڵبژاردندا کە ڕکەبەرایەتی لیستی کەرەدێز دەکەن مەسعود وەعدی ئەوەی داوە کە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەوانە بکات کە پارەی میللەتیان بۆ مەبەستی هەڵبژاردن بەکار هێناوە. جارێ با بزانین ئەوانەی 18 ساڵە پارەی ئەم میللەتەیان لەژێر دەستدایە و بە ئارەزوی خۆیان تەخشان و پەخشانی دەکەن کێن ؟ ئەوە ئەگەر پرسیار لە مناڵێکیش بکەی سور دەزانێ کە جگە لەسەرانی مەسعودو جەلال کەسی تر نیە ئەوە هەر خودی خۆتان و بنەماڵەکانتانن خەڵکی کوردستانتان برسی و تونی کردوەو سەروەت و سامانەکەی ئەدزن و لە بانکەکانی ئەوروپادا کەڵەکەی ئەکەن و میللەتتان توشی هەزاران مەرگەسات کردوە. سەرەرای دزینی داهات و بودجەی خەڵکی کوردستان. لەکارو باری بازرگانی و هێنانی دەرمان و خۆراکی بەسەر چو لەلایەن سەرانی مافیاوەو ساخ کردنەوەی بە پارەیەکی زۆر بەسەر خەڵکی خێر لەخۆ نەدیوی کوردستاندا. تاکی کورد توشی دەیان نەخۆشی بێ چارەسەر بوەو ڕۆژانە دودو سێ سێ دەمرن. لە ڕاپۆڕتێکی تەندروستیدا تەنها لە سلێمانی لەماوەی چوار مانگدا 750 کەس توشی شێر پەنجە بون لە ڕێگەی خواردنی بەسەر چوەوە. دە ئەگەر مەسعود زەڕەیەك ڕاستی هەیەو خاوەنی وەعدو بەڵینەکانی خۆیەتی دەبا جەلال تاڵەبانی بانگ بکات لێی بپرسێت ئەو هەمو تەخشان و پەخشانی سەیارەو دەمانچەو دۆلارەی کە لەم دو مانگەدا دەستی داوەتێ لە پێناوی کڕینی دەنگی خەڵک بۆبردنەوەی لیستی کەرەدێز لەکوێی بوە ئایا جەلال مارەیی دایکیەتی یان حسامەدینی ڕەحمەتی باوکی ئەو پارەیەی وەك میرات بۆ بەجێ هێشتوە. وا بەخێری خۆی ئەی بەشێتەوە ئەی ئەگەر جەلال و بنەماڵەکەی وەك جەنابی مەسعودو بنەماڵەکەی ئەو پارەیەی لە خەڵکی کوردستان نەدزیوە ئەی لەکوێی بو ؟ جەلالێك ئەگەر ئەوە ندە خانەدان و دەوڵەمەندو خاوەن پارەی شەرعی بوایە کاتی خۆی ئامادە نەدەبو 23 دیناری هەژاری شاعیر بدزێ و بخوات . بەهەمان شێوە جەنابیشتان هەرچی هەتانە هەر پارەی ئەم میللەتە کڵوڵەیەو دزیوتانە. ئەگەر وانیە مەسعود ڕۆژێ لەڕۆژان کرێکاری کردوە یان کارخانەی کوڵاندنی دۆلاری هەبوە یان چی..؟ چۆن چۆنی بونەتە خاوەنی ملیاران دۆلار ئەگەر مەسعود ڕاست دەکات با خودی خۆی بۆمان ڕونبکاتەوە ئەو هەمو سەروەت و سامانەی خۆی و بنەماڵەکەی ئەگەر لە خەڵکی کوردستانیان نەدزیوە ئەی لە کوێیان بو؟؟؟ نەبادا مەسعودیش نەزانێ ئەوانەی ڕۆژانە سەروتو سامانی ئەم خەڵکە ستەم دیدەی کوردستان دەدزن لە کوێن با پێی بڵێم وان لە سەری ڕەش و قەلاچوالان. بۆیە دەڵێم جەناب بەس درۆ بکە ئیتر بەسیەتی خەڵکی کوردستان تەواو شارەزای دزیو فڕتو فێلەکانی هەدو بنەماڵەی جەنابتو جەلالیش بوە لەوە زیاتر تەفرە ناخوات و دەنگتان پێناداتەوە مەگەر وەك لایەنگرانی ئەحمەدی نەژاد لەکاتی هەڵبژاردندا تەزویرو ساختەکاری بەکار بێنن. هەرچەندە دەمێکە بە بەرنامە هەردو بنەماڵەو ئەڵقە لە گوێیەکانتان خەریکی ساختەکاری و فرتوفێڵن تا لیستی کەرەدیز بیباتەوە مەسعود ئەشتوانێ سەرێک لە ماڵی هۆمەر مورتاح بدا کە کاتێك جێگری برازاکەی بو لە حوکمەتدا لەدزیدا شەریك بون . ئێستاش سنوقێکی پڕ لە دەمانچە کەوەك هەدیەکانی سەدام ناوی جەلالی لەسەر هەڵکەندراوە لەماڵی مام هۆمەر ماوە کە جەلال بە پارەی دزروای میللەت کڕیویەتی و بۆ کڕینی دەنگ بەسەر سەرۆك عەشیرەتەکاندا دەیبەشێتەوە. ئەو هەمو هاشو هوشو هەڵمەتی درۆیەی کە حەمە کوێری مەلا قادرو شێخ جەعفەرو مەلا بەختیارو کێو کێتان لەسەرانی مافیا کەدەڵین لیستی کەرەدێز لە 70% دەنگەکان دەهێنێ ئەوە ئاشکرایە کە ساختەکاری پێشوەختتان کردوە ئەگینا ئەم گەمژەو نەخوێندەوارانە خۆ عیلمی غەیبیان نیە چۆن دەزانن لە 70% دەنگ دێنن. لە کاتێکدا لە 85% خەڵکی کوردستان لەدەست نا عەدالەتی و دزیو داوێن پیسی و درۆ شاخدارەکانتان لێتان ناڕازیە؟ یان ئەگەر ئێوە سور دەزانن لیستی کەرەدێز ئەوەندە دەنگ دێنێ ئیتر هەڵبژاردن بۆ دەکەن. بۆیە ئیتر باوی درۆو تەفرەدان بەسەر چو چیتر ناتوانن خەڵکی کوردستان لە خشتە بەرن . لەم هەڵبژاردنەدا خەڵکی کوردستان هەقی بەرو دواتان لێ دەکاتەوە.... جا جەنابی مەسعود چاك بزانە ئێوە ئێستا پێتان ناڵێن سەرۆکی هەرێم بەڵکو خەڵکی کوردستان ناوی ناون ڕیسوای هەرێم... ئیشاڵڵا لە بەرچاوی کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران و سەر جەم خەڵکی خیر لەخۆ نەدیوی کوردستاندا لەوە ڕیسواتریش دەبن دوای هەڵبژاردن..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە