کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بزووتنەوەى گۆڕان پەرلەمانتارى مقاولی تێدا پەیدا بوو , بە تەندەریك 40دەفتەر دۆلار قازانج دەكات

Wednesday, 04/01/2012, 12:00






بە پێى هەوالێكى سایتى ئاوێنەو كوردیو  چەند پەرلەمانتارێكى گۆڕان لەناو پەرلەمانى كوردستان پیشەكەى خۆیان گۆریوە لە پەرلەمانتاریەوە بۆ كارى مقاولی و لەگەڵ هەندێك لە پەرلەمانتارى لیستى كوردستانى نوسینگەى كڕین و فرۆشتنى خانوو بەرەیان داناوە ئەیانەوێت مقاولیەتى كڕینى خانوەكانى ناز سیتى و گوندى ئیتاڵى بە كەمكردنەوەیەكى نهینى لە پەرلەمانى كوردستان بكڕن و دواتر بیفرۆشنەوە بە قەزانجێكى زۆرتر شایەنى باسە ئەو چەند پەرلەماناترەى گۆڕان دەڵێن ئێمە تەندەرى 40 دەفتەر دۆلارى نەبێت وەریناگرین و ئەمانەوێت مونافەسەى گرووپى كۆمپانیاكانى نۆكانى سەر بە یەكێتى و كۆمپانیاى سەرق ئەوسەتى سەر بە پارتى بكەین .

بە پێى بەیاننامەیەك هیچ پەرلەمانتاریك لە فراكسیۆنى كۆمەڵ ئەو یاداشتەیان ئیمزا نەكردووە.
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=16613
بە پێى ڕونكردنەوەكەى یەكگرتووش هیچ پەرلەمانتاریكى فراكسیۆنى یەكگرتووو ئامادە نەبوو لەو مقاولیەتەدا بەشدارى بكەن
http://www.kurdiu.org/hawal/index.php?pageid=93591
ئەمەش جێگەى دەستخۆشى لێكردن و سوباس و پێزانینى ئێمەیە بۆ ئەو ئەندامانى ئەو دوو فراكسیۆنە بەڕێزە.

دەبێت هەر 450 هەزار دەنگدەرەكەى گۆڕان تف و نەفرەت بكەن لەو چەند پەرلەمانتارەى فراكسیۆنى گۆران كە زۆر سەرشۆڕانە و زەلیلانە و پارە پەرستانە هەستاون بە ئیمزاكردنى ئەو یاداشتەى كە ئەگەر سەر بگرێت ئەوا هەر یەكەیان بەتەندەرێك 40 دەفتەر دۆلار قازانج دەكەن .
ئێمە لێرەوە دەبێت لەو بەناو پەرلەمنتارانە بپرسین لەو تەندەرانەدا خۆتان بەتەنهان یان بەرپرسى باڵاى بزووتنەوەى گۆڕانتان لەگەڵدا شەریكە؟ئیتر چۆن لەڕووتان دێت باسى بەهەدەردانى موڵكو ماڵى گشتى دەكەن.
زەلیل و پارە پەرستان لەسەر گەیاندنى ئێوە بەو شوێنە هەزاران كەس نانبڕاو كرا سەدان خێزان كەمدەرامەت بوو بە شێوەیەك كە خواردنى ژەمەكانى بۆ پەیدا نەدەبوو,زەلیلەكانى پارە ,چاوشۆڕەكانى دۆلار ئەگەر ئەمەبوون بۆ نابنە پەرلەمانتارى یەكیتى و پارتى بۆ ئەو پرۆسە جوانەى گۆڕان ناشیرین دەكەن.

بزووتنەوەى گۆڕان با باش بزانێت ئێمە مانان باكمان بەهیچ ڕەنگێك نییەو هیچ ڕەنگ و هیچ سەركردەیەك و هیچ لایەنێك بەنسبەت ئێمەوە پیرۆز جوان نییە بەڵكو ئەوەى جوانە كارى باش و خزمەتكردنە بە خەڵك بەگشتى و پێداگریە لەسەر حەق و مافى خەڵك,ئێمە كاروو كردەوەتان دەبینین نەك ڕەنگى ئالاكەتان ئێمە دەنگمان بە پرۆژەكەتان دا نەك بە بۆنباخەكانتان ,ئێمە دەنگمان بە بەڵنەكانتان دا نەك بە تەماعە قێزەونەكەتان ,لیرە بەداوا هەموو ساتێك لە كەمیندا دەبین و بجوكترین هەڵەتان لێقبوڵناكەین و لە یەكیتى و پارتى خراپترتان لەسەر دەڵین .

تێبنى:بۆیە قسەم لەسەر پەرلەمانتارانى یەكیتى و پارتى نەكردووە چونكە ئەوانە شایەنى قسە لەسەكردن نین ,ئومیدەكەمان بە پەرلەمانتارانى گۆڕاندا هەڵواسیبوو بۆیە كوتەكەكەش هەر بۆ ئەوان دەخەینە ئاو



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە