کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


گـــــەنـجانى چــەمچەمــاڵ وەدەنــگ هـــاتن

Thursday, 07/03/2013, 12:00




سەرەتا دەمەوێت بەپێناسەى چاودێر دەست پێ بكەین جا لەهەر پلەو پۆستێكدا بێت !!!!!!!!!
چاودێر ئەو [ كەس و لایەنەیە ] كەدەكرێت بەچاوساغ و بڕیاردەر لەسەر لایەنێكى ژیان ئەمەیش لەلایەن دەسەڵاتێكەوە یان جیلێكى كۆمەڵگاوە ئەم پۆستەى پێ دەدرێت . ئەوەى لێرەدا دەمانەوێت سەرنج بخەینە سەرى و بەچاوى مرۆڤایەتى سەیری بكەین و ویژدانمان بكەین بە حاكم بەسەر خۆمانەوە ئەو كێشەیە كەبەرۆكى قایمقامى جەمجەماڵى گرتۆتەوە لەلایەن جیلێكى غرورى خوا پێداوى كوردستانەوە بەتایبەت شارى جەمجەماڵ ؟ بەڵێ لێرەدا نامەوێت زیاتر باس لەچونێتى دروست بونى كێشەكە بكەم چونكە كەناڵەكانى ڕاگەیاندن ڕاستەوخۆ بەگوێی تاكى كوردیان داوە بەس ئەوەی جێگاى نیگەرانى ئێمەى گەنجە بەشێك لە كەناڵەكان و ڕاگەیاندن كارەكان كاربۆ ئاڵۆزبوون و قورسك كردنى بابەتەكە دەكەن ؛ بالێرەدا پرسیارێك لە ڕاگەیاندن كارانى هاوزمانى خۆم بكەم ئایە ئەوەى ئێوە كارى بۆ دەكەن لایەنى ویژدانییە یان تەنها هەر لایەنە مادییەكەیەو بەس. ئەگەر ویژدانە بۆ لە بابەتەكانتانا وەدەر نەكەوتووە ئەى ئەم وتە جوانەتان بۆ لەبیركردووە كە دەڵێت [ مرۆڤ بۆمرۆڤایەتى باڵندە بۆ فڕین ] ئێوە تاچەند لەگەڵ ئەم وتەدان ؟ بازیاد لەبابەت دەر نەچین ڕویی دەمم دەكەمە جیلی خواپێداوانى كوردستان دەپرسم كەى توانیتان وەك مار كاژى خۆتان فڕێدەن ئەوكات مرۆڤایەتى وەلانێن وە ڕەنگە بڵین ئەم ڕستەى بۆ بەكار هێناوە باشە ڕونى دەكەمەوە ئەمە شتێكى ڕون و ئاشكرایە كەئێوەى جیلى دكتور جیلێكى هەرە بەرزى كۆمەڵگان وە بەرزو پیرۆزن بەڵام لایەنى مادى بەرچاوى بەشێكى زۆرتانى گرتووە گەر بتانەوێت بەشتێك بگەن لەگەڵ ڕێزم مرۆڤایەتى ون دەكەن بۆ نمونە گەربتانەوێت موچەكانتان زیاد بكرێت دێن لەسەر حیسابى فەقیرو هەژار بەرجەستەى دەكەن ماندەگرن ناتانەوێت نەخۆش ببینن بالەگەڵ ئازاردا هەڵكات كێشە نییە بمرێت بەس موچەكەتان زیاد بكات گەرجى كوڕى مەنسولێك نەخۆش كەوێت ئامادەن بچن لەماڵەوە ئێشكى بگرن كەبێنە قسەیش خزمەت كارى میلەتن بێ جیاوازى . من بۆخۆم هیج لەگەڵ ئەم دەستەواژەدا نیم باشە چى زەرەرێك دەكەن لەگەڵ حەقدا هەڵكەن ئێستا ڕویى دەمم دەكەمە ئەو دكتۆرە بەرێزەى شارى چەمچەماڵ ، ئەو ئازارەى پێت گەیشتووە هێندەى ئازارى نەخۆشەكەى بەردەستت قورس بووە ؟! ئایە وەكو ژانى ئەو دایكە بووە كە بە دەم ئازارەوە ئەمرۆى بەرێكرد؟! كەویژدانتان بەخەبەر نەدەهات چارەسەرى بۆ بكەن ؟!!! ئێوەى دكتۆر ئەگەر دەمتان بكەینەوە ئەڵێن ئێمە ئەركێكى پیرۆزمان لەسەرە كە ئەویش جارەسەرى خەڵكیە ... ئایە ئەركەكەى خۆتان بیرچۆتەوە ؟؟!!! ئایە ئەتانەوێ بە ئازارى دایكێكى دووگیان بگەن بە مەبەستى خۆتان ؟! وابەم جۆرە داواى دەست لەكاركێشانەوەى قایمقام دەكەن و ئەو حەقە بەخۆتان دەدەن . ئێمە داوا لە دكتۆرانى شوێنە جیاوازەكانى تر دەكەین كە داواى لێبووردن لە خەڵكى چەمچەماڵ بكەن ، كە داواى دەست لەكار كێشانەوەى قایمقامى چەمچەماڵیان كردووە كەحەقێكى شەرعى خەڵكى چەمچەماڵە ، لێرەوە ڕاى دەگەیەنین وەك گەنجانى چەمچەماڵ كەس بەناوى ئێمەوە داواى دەست لەكاركێشانەوەى قایمقام نەكات ئەگینا ئیمەیش هەڵوێستمان دەبیت ............؟



[ گروپی گەنجانى یەك هەڵوێست ]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە