كارەساتى بەڵگەنامە زانستیە ساختەكان
Saturday, 12/01/2013, 12:00
سامى عومەر
زۆرن ئەو تراژیدیاوكارەساتانەى لەژیاندا دەبینرێن ، بەڵام كارەساتى (خوێندنو فێركردن) كارەساتاوى ترینەو ئازارو وێراتكارى زۆرى بەدواوەیە لەسەر ئاستى ئێستاو ئایندە ، عیراق بە گەواهی یونسكۆ لەباشترین وڵاتانى عەرەبى بوو لە سیستمى خوێندن لە هەموو قۆناغەكاندا ، عیراق خاوەن سیستمێكى فێركردن بوو باشترین بوو لەناوچەكەدا . خەونى زۆرێك لە خوێندكارانى عەرەب بوو خوێندنى باڵا لەزانكۆكانى عیراق تەواوكەن. بەڵام ئەمرۆ زانكۆكانى عیراق بە هیچ پێوەرێكى یۆلێنى زانستى نیە . لەوانەیە گرنگترین هۆكارى ئەم داڕمانە : برەودانە بە بروانامەى ساختە ، ودەستێوەردانى میلیشیاو ئیۆهابیەكان وتۆقاندنى مامۆستاكانوشێوازى وەرگتنى هەڵە لەسەر بنەماى مەحسوبیەتى سەربەلایەنەكان و تایفەگەرى بەجۆرێك ژمارەى خوێندكارانى خوێندنى باڵا زۆرن بەبێ هیچ پێوەرێكى زانستى وگەیشتنى كەسانى بێ تواناو بێ زانست بە پلەو پایە باڵا هەستیارەكان .
ترسناكترین دیاردە ئەمرۆ لە عیراقى نوێ دیاردەى بەڵگەنامەى ساختەیە ، بەجۆرێك شایانى هەڵویستەكردنە ، ئەوەى مایەى سرنجدانە زۆرێك لەبەرپرسە باڵاكان هەڵگرى بڕوانامەى ساختەنو هەموو مافێكى خاوەن بروانامەى راستەقینەیان هەیە.
وەوە واتا لەئایندەدا كارەسات روودەدات پاش پەراوێز خستنى خاوەن بڕوانامە باڵا سەركەوتوەكان، لەكاتێكدا زۆرێكیان لەتاراوگەو ئاوارەیی لەخرابترین بارى ژیاندانو لەكاتێكدا نەزانو ساختەكاران خێروبێرى ولاـ دەخۆن .
ئەم دیاردە لێكەوتەى نەرینى لێدەكەوێتەوە لەسەر دیفاكتۆى پراكتیكى وڵات وهەر لە برەودایەو كەسانى ناشایستە ئەوەى مافى ئەوان نیە دەیخۆن .
دیاردەى بەڵگەنامەى ساختە گورزێكى كوشندەیە بۆ ئاستى خوێندن لەعیراقو كوردستان . دیاردەى بەڵگەنامەى ساختە لەم ساڵانەدا بەشێوەیەكى بەرچاو گەشەى كردوە وهەموو رۆژێك گوێبیستى ئەم دیاردە دەبین . هەروەها دەستى ئاماژە رادەكێشرێت بۆ كەسانى سیاسیو پەرلەمانتار ولێپرسراوان كە خاوەن بەڵگەنامەى ساختەن بۆ وەدەستهێنانى پلەوپایە ، ئەو ئازادىو دیموكراتیەیان قۆستوەتەوە بە چەمكێكى نابەرپرسانە بەكاریان هێناوە .
ئەوەى مەبەستمانە لێرەدا هەرێمى كوردستان بەر ئەو شاڵاوە نەكەوێتو بەوردى بەدواداچون بكرێت بۆ هەر هەواڵێك لەسایتەكانەوە بڵاو دەبێتەوە .
لەیەكێك لە پەیجە كۆمەڵایەتیەكان (فەیس بووك) چەند ناوێك بڵاوكراوەتەوە گوایە بەڵگەنامەكانیان ساختەیە لەوانە(هەردە رەوف عومەرى تێنس- سەركان حەمەى كەریم، یەكێتى تۆپى پێ خالیدە سور راهێنەرى تۆپى سەرمێز هاوبیر عبدالله ، كیك بوكسینك / ئیستا خوێندكارى دكتۆرایە فۆاد نورى / راهیچنەرى كاراتێى بیشمەرگە).
جا بۆ ئەوەى پەردەپۆش نەكرێت و ببێتە هاندەرى كەسانى دیكە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان بەهەند وەریبگرنو بەدواداچوونى ووردى بۆ بكەن ، بۆ ئەوەى ناو ناوبانگى زانستى لە كوردستان لەكەدار نەبێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست