سەرۆكى هەرێم، سەرۆكى حكومەت، وەزیرى خوێندنى باڵا ئێوە لە كوێن، ئایا ئاگاتان لە زانكۆ هەیە؟!

Sunday, 05/06/2011, 12:00






سكرتێری یەكێتی قوتابیانی كوردستان: هیچ دەسەڵاتێك ناتوانێ‌ بارەگاكانمان لە زانكۆ بباتە دەرەوە... سەرۆكی هەرێم، سەرۆكی حكومەت، وەزیرى خوێندنى باڵا ئێوە لە كوێن؟! سكرتێری رێكخراوێك تەحەداتان دەكات گەر راست دەكەن وەڵامی بدەنەوە و ئیجرائاتی بەرامبەر بكەن.. گەر دیعای یاسا سەروەری دەكەن هەڵوێستی خۆتان بخەنە گەڕ...
لە رۆژنامەی هاوڵاتی رۆژی یەكشەممە بەرواری 5/6/2011دا دیمانەیەك لەگەڵ سكرتێری یەكێتی قوتابیانی كوردستان دا سازكراوە كە ئەم رێكخراوە سەر بە پارتی دیموكراستی كوردستانە، لە ساتەوەختەكانی خۆپیشاندانەكانیشدا لە شاری سلێمانی ئەو رێكخراوە دەسەڵاتی بەسەر وەزارەتی خوێندنی باڵادا هەبوو توانی زانكۆی هەولێر دابخات و وەزیری خوێندنی باڵاش هیچ رێگەیەكی یاسایی نەگرتە بەر لە بەرمبەردا. ئەم دیمانەیە قسەی وای تێدایە من شەرم دەكەم بۆتانی بگوازمەوە، بۆ ناپرسن سكرتێری رێكخراوێكی خوێندكاری ئەمە قسە كردنەكەی بێت دەبێت دڵمان بە كوێی ئەم رێكخراوە خۆش بێت، دەك ئافەرین بۆخۆت و سكرتێریت، ئێمە دڵمان خۆشە بەوەی كە تۆ سكرتێری ئەو رێكخراوەی، چونكە ئەو پۆستە هەر لە خۆت دێت!! رێكخراوێك دە ساڵە رێگە دەگرێت لە هەڵبژاردنی خوێندكاران لە ناوەندەكانی خوێندندا كەچی ئێستاش خۆی بە نوێنەر دەزانێت، ئەم شەرعیەت دانەش بەخۆیان بە پاساوى ئەوە دێننەوە كە خوێندكاران شەرعیەتیان پێداون، بۆ ناپرسن ئایا لە چ ساڵاێكدا ئەو شەرعیەتەیان وەرگرتووە؟ گەر راست دەكەن با هەڵبژاردن بكەن بزانن دەتوانن چ شەرعیەتێك بدەن بەخۆیان! دەبێت چ دڵێكی خۆش بێت بەو نوێنەرایەتییە، لەكاتێكدا هیچ شەرعیەتێكی نەماوە و ئەسڵەن خوێندكاران پشتیشی پێنا بەستن.
سەرۆكی هەرێم گەر خۆی بە سەرۆك دەزانێت با نەیەت بۆ سلێمانی و نانێك بخوات و بڕواتەوە، با لەخۆیەوە دەستێبكات و گەندەڵییەكان لە خۆیەوە نزیكە با بنە بڕی بكات، با لە سكرتێری رێكخراوەكەی خۆیەوە دەستپێبكات كە دەڵێت هیچ هێزێك نییە بارەگاكانمان لە ناوەندەكانی خوێندن دەربكات!!
دكتۆر بەرهەم تۆ لە كوێت؟! وەزیری خوێندنی باڵا تۆ كە پڕۆفیشناڵی؟! بۆ سكرتێرى رێكخراوێك بتوانێ ئەو قسەیە بكات، بەڵام وەزیرێك نەتوانێ ئیجرائات بكات!؟ وەزیرى خوێندنى باڵا خۆ ئەمەیان دەست لە كاركێشانەوەى ناوێت! ئەمەیان تەنها یاسا سەروەرى دەوێت.

[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە