مه‌سعود بارزانی زیندانیان ئازاد ده‌کات!
Friday, 19/11/2010, 12:00
نامه‌یه‌ک بۆ مه‌سعود بارزانی
جه‌نابی مه‌سعود بارزانی، به‌داخه‌وه، بمه‌وێت یان نا تۆ ئێستا له‌سه‌ر به‌ڕه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و هه‌رێمه بێکه‌س و چه‌وساوه‌یه دانیشتویت، ئه‌مه‌وێت لێره‌وه وه‌ک کوردێک وه‌ڵامی ده‌ست و دڵه فراوانه‌که‌ت بده‌مه‌وه!! که وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یت بۆ ئه‌م جه‌ژنه‌ش خۆڵت کرده چاوی میلله‌تێکه‌وه، به‌ڵام بۆ من و ئه‌وانه‌ی که ئه‌تناسن، ئه‌وا بۆت نه‌چۆته‌سه‌ر.
کام زیندانیانه‌ت ئازاد کرد؟ ئه‌وانه‌ی که گوناهه‌کانیان نوێژ و هاتوچۆی مزگه‌وته‌کان بوو یان ئه‌وانه‌ی که ده‌نگیان نه‌دا به سه‌رۆکایه‌تیت یان ئه‌وانه‌ی که پێچه‌وانه‌ی تۆ بیرده‌که‌نه‌وه یان ئه‌وانه‌ی نمونه‌ی ساله مزه‌لین و ناویان ساله بیکه‌یسییه؟
ئه‌وانه‌ت ئازاد کرد که 10 بۆ 15 ساڵه خۆت نه‌بێت که‌س نازانێت بۆ زیندانن و له کوێ زیندانن و چیان لێده‌که‌یت و نه خۆت و نه ده‌ربارت نازانن چۆن وه‌ڵامی مناڵ و ژنی چاوه‌ڕوانیان بده‌نه‌وه.
کێت ئازاد کرد؟ ئازادت کردن تا ویستت واپیشان بده‌یت، که خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی و ڕه‌حم و سه‌ڵته‌نه‌تی سه‌رۆکایه‌تیت بنوێنیت؟ تا پیشانی میلله‌تێکی سه‌رمایه دزراویی بده‌یت که چه‌نده دڵت لای ئێمه‌یه؟ نا نا بارزانی، وامه‌زانه ئه‌توانیت خۆڵ بکه‌یته چاومان و قوڵزه‌ڵقوڕدت به سیل لێ وه‌رگرین؟ ئه‌وه سیفه‌تی تۆ نییه، تۆ ئێستاش بۆنی باروتی 31 ی ئابت لێدێت، جه‌نابی فه‌خامه‌تی بارزانی تۆ ئه‌وانه‌ت پێ ئازاد ناکرێت که گوناهیان نوسینی لاپه‌ڕه‌یه‌ک یان هه‌ڵگرتنی لافیته‌یه‌که که تۆ به دڵت نیه، تۆ ئه‌وانه‌ت پێ ئازاد ناکرێت که گوناهیان بیرکردنه‌وه‌یه و تاوانیان کوفر ووتنه به بابۆ و پاشه‌ڵی بنه‌ماڵه‌كه‌ت، تۆ تاوانباره راستگۆکان و تۆ یوسفه‌کانی نێو زیندان و تۆ گوناهباره سیاسیه‌کانت پێ ئازاد ناکرێت. تۆ که نه‌تتوانی له کوفری وه‌ک گوڵ جوان و وه‌ک به‌فر سپی سه‌رده‌شته‌کان خۆشببیت، ئیتر لافی کامه ئازادیمان به‌سه‌ردا لێده‌ده‌یت، تۆ ناتوانی به مشتێک خه‌روارێکمان لێ بشاریته‌وه و به زه‌رده خه‌نه‌یه‌کی پر له بوغز ئه‌و چه‌قۆیه‌مان له بیر ببه‌یته‌وه که کردت به بڕبڕه‌ی میلله‌تێکدا و دات له نێوچه‌وانی مێژووی خۆت و سه‌ده‌یه‌ک میلله‌تێکت پێ خسته دواوه.
ئازاد کردن و به‌خشین چییه؟ که تۆ نمونه‌ی دیکتاتۆری و زوڵم و زۆریت. دوێنێ له هه‌ڵبژاردندا ده‌موچاوت ده‌رکه‌وت و بینیمان چ دیکتاتۆرێکی ترسناکیت، کوا له فه‌رهه‌نگی تۆدا ئازاد کردن هه‌یه؟ کوا له هه‌رێمی تۆدا ئازادی هه‌یه تا ئازاد کردنی زیندانیان هه‌بێت؟ تۆ کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکت ئازاد کردوه که له‌ناویاندا شتی ترسناک هه‌یه، تۆ چه‌ند که‌سێکت له‌و زیندان ده‌رکردوه بۆ زیندانێکی تر، زیندانێک که زیندانیان عه‌مه‌له‌ی تۆن و ته‌نها خه‌یاڵیان لای ئه‌وه‌یه چۆن هه‌ڵبێن، زیندانێک که ناوت ناوه هه‌رێمی کوردستان و خۆت بویت به سه‌رۆک و جه‌لاد و پاسه‌وان. ئه‌ی جه‌نابی سه‌رۆک پێمان ناڵێیت که‌ی ره‌حمت ئه‌گوشیت و که‌ی له گوناهی ئه‌و میلله‌ته خۆش ئه‌بیت و له‌و زیندانه ئازادیان ده‌که‌یت؟ ئه‌ی که‌ی به‌ته‌مایت له گوناهی من و هاوبیر و هاوڕێکانم خۆش بیت ؟
نا بارزانی، چاوی ئه‌و خه‌ڵکه تا ئه‌به‌د کوێر نییه، تۆ له‌م زیندان بۆ ئه‌و زیندان ئه‌مان گوێزیته‌وه و له ده‌ستوری تۆدا و له مێژووی تۆدا لێخۆشبوو‌ن و ئازاد بوون و ئازادی بوونی نییه.
بۆیه من لێره‌وه پێته‌ڵێم ده‌ست له‌م خوه ناشرینه هه‌ڵبگره، سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ میلله‌تی خۆت مه‌که، خۆڵ بکه‌ره باخه‌کانه‌وه نه‌ک بیکه‌یته چاوی میلله‌ته‌وه.
شوکور هوشیاره مه‌حوی تێده‌گات دونیا خه‌راباته.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست