گەنجانی شاری كەركوك لەدژی كۆمەلكوژی دەولەتی توركیا دژی كوردان هەلویستیان وەرگرت
Sunday, 01/01/2012, 12:00
دوابەدوای ئەو كۆمەلكوژیە هۆڤانەیەی دەولەتی نورك دژبەگەلەكەمان لەباكوری كوردستان ئەنجامی دا كاردانەوە و تورەیی كۆمەلگای كوردی و جیهانی لیكەوتەوە .شایانی باسە دوای ئەو كردارە سەربازیە هۆڤانەیەی سوپای توركیا دژبە گەلی كوردی سڤیلی ناوچەی شرناخ ئەنجامی دا لەباشوری كوردستان لەشارو شارۆچكەكانی باشور چین و تویژەكانی كوردستانی باشور رژانە سەرشەقامەكان و ئیدانە و برۆتستۆی ئەم كۆمەلكوژیەیان كرد.
ئەمرۆكە لەگەرەكی رەحیماوای شاری كەركوكی كوردنشین بۆشەرمەزاركردنی كۆمەلكوژیەكەی شەوی 29/12/2011 كەسوپای توركیا لەریكەی فرۆكە جەنگیەكانیەوە هیرشی كلردە سەر گوند نشینانی سڤیلی ناوچەی شرناخ و نزیكەی 40 هاولاتی بیدیفاعی پارچە پارچەكرد بوو ئەمرۆ ریكەوتی(1- 1- 2012) كاتژمیرَ (2) ی دوای نیوەرۆ جەماوەری گەرەكی رەحیماوا بەهەموو چین تویژەكانیەوە خۆپیشاندانیكی هیمنانەیان لەنیو بازاری رەحیماوە بۆ سەربازارەكە ئەنجامدا و تیایدا بەسلۆڤانی قاتیل ئەردۆغان و شەهید نامرن دەولەتی توركیان شەرمەزاركرد لە نیو خۆپیشاندانەكەدا وتاری گونجانی ولاتپاریز خوینرایەوە و تیایدا داواكرا كە حكومەتی هەریم هەلویستی توندتر وەربگریت لەئاست دەولەتی توركیا هەروەها داواكرا پەلەبكریت لەبەستنی كۆنفرانسی نەتەوەیی بۆ ئەوە لەگەل گۆرانكاریەكانی كە روودەدات لەناوچەكە گەلی كوردیش لەوپرۆسەی گۆرانە لەئامادە باشیدا بیت و لەپیناو نیشتمان و گەلە چەوساوەكەیدا لەتیكۆشاندابیت و هەموو ریزەكانی یەكبخات و جیاوازی و ناكۆكیە لاوەكیەكانی وەلادا بخات لەپیناو بەرژەوەندی گشتیی گەل و نیشتمان. بەشداربوانی خۆپیشاندانەكە:
1- گەنجانی ولاتپاریز
2- ریكخراوی چاك
3- ریكخراوی لاوانی شیوعی
4- كۆمەلەی هونەریی دیجلە
5- پارتی چارەسەریی دیموكراتی كوردستان
6- زمارەیەكی زۆر لەمامۆستا و خویندكار و كاسبكار و لاوانی گەرەكی رەحیماوا
شایانی باسە ئەمە یەكەمجار نیە دەولەتی توركیا كۆمەلكوژی لەم شیوەیە ئەنجام دەدات هەرلەسالی 2011دا و لەبناری چیای كورتەك لەبناری قەندیل خیزانیكی 8كەسیی بەهەمان شیوە شەهید كرد و چەندین جاریش چەكی كیمیایی قەدەغەكراوی نیونەتەوەیی لەدژی چەكدارانی پەكەكە بەكارهیناوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست