کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قوڕ بەسەر ئەوەى پارتى پێى دەڵێت خائین

Saturday, 13/04/2013, 12:00


لەژیانمدا یەكگرتوى ئیسلامیم خۆش نەویستوە، هیچ كاتێك بڕوام بەخەبات وسیاسەتیان نەبوە، هەمیشە بیرو بۆچونم لەگەڵیاندا سەدو هەشتا پلە پێچەوانە بووە، من زیاتر مەیلم بەلاى چەپ و سۆسیالیستیدا بووە، ئەوانیش ئیسلام ورێبازەكەیان كردوە بە دەستپێكى كارەكانیان و، لەسەر قورئان ووتەكانى پێشەوا محمد(درودى خواى لەسەر بێت) درێژە بەكارو خەباتیان دەدەن
ناكرێت ونكولێ لەوە بكەیت كە كوێرانەو لەخۆڕا بڵێین كە یەكگرتوو هیچى نەكردوە، هیچ سەنگ وقورسایى و پێگەو پایەیەكى لەكوردستاندا نیەو، لەجێى نەبوانە. ئەوە دەبینین ساڵانە نفوس و هەوادارى زۆردەبێت و، تادێت كەسانێكى باش و تێگەیشتو و خاوەن ئەزمون لەدەورى خڕدەبنەوە، گەرسەرنج بدەین بەپێچەوانەى زۆربەى پارتەكانى دیكەوە، زۆرینەى ئەندامانى باڵاى كەسانى خاوەن بڕوانامەى بەرز ودیار و ناسراون، ئەمەش بۆخۆى بۆتە پاشخانێكى باش بۆئەوپارتە و بەهۆیەو توانیویەتى زۆرترین كەس و هەوادار و بەلاى خۆیاندا رابكێشن.
ئەم زیادبون وگەشەكردن و زۆربونەش بوو كەترسى زۆرى خستە دڵى پارتى و بنەماڵەى بارزانیەوە، پارتى هەستیدەكرد كە لەناوچەى بادینان و بەشێكى هەولێریش، خەریكە وردە وردە خەڵك ومیللەت لێیان دەتەكنەوە، لەچەندین هەڵبژاردن و راپرسیدا ئەوەبەر چاو كەوت، كە خەریكە پارتى و دەستەو دایەرەكەى، بادینان دەدۆڕێنن، جابۆ رێگرتن لەتەشەنكردن و فراوانبونى یەكگرتوو، كەوتنە خۆ، چەندین پیلان و فرتو فێڵ یان داڕشت، كەدیارترینیان سوتاندنى بارەگاكانى یەكگرتوو بو.
پارتى بەردەوام لە زۆربون و رێكخستنە نهینیەكانى یەكگرتو زارەترەك بووە، باش دەزانێت كە سبەى رۆژ بادینان دەدۆڕێنێت و خاوەن یەكەم دەسەڵاتى رەها لەوێ بۆ یەكگرتوو دەبێت، بۆیە ئێستا كە وادەى هەڵبژاردن نزیك دەبێتەوە و، قسەو باس لەسەر درێژكردنەوەى ماوەى سەرۆكایەتى بۆیتە بابەتى رۆژەڤ، پارتى زۆر دەترسێت و ترسى لێ نیشتوە، بەتایبەت لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان، كە تا ئەم وەخت و ساتەش رێگرن و رازى نین، بە درێژكردنەوەى هەیمەنەو دەسەڵاتى دیكتاتۆرى بارزانى، بۆیە لێرەو لەوێ كەوتونەتە هەڵمەتێكى چڕ پر و، تەشهیرو بوختان بۆ یەكگرتو لایەنەكانى دیكە، لەسەرو هەموشیانەوەسه‌ڵاح الدین ى ئەمیندارى پێشویان، لەلایەن كەسێكى بێزراو بێ هەڵوێست وتەسلیمكارى وەكو (ئەدهەم بارزانى) چەندین تۆمەت و تەشهیر بەسه‌ڵاح الدین كراوە و، گوایە جاسوس وسیخورى كردوە.
سەرەتا پێش ئەوەى شتێك لەسەر ئەو پیاوە بڵێم، پێم خۆشە راستیەك بۆ شێخ ئەدهەم بارزانى بەیان بكەم و، هەندێك شتى وەبیر بخەمەوە، دەڵێم، باشە بەڕێز ئەو سەردەمەى كە جەنابت لەسەر حسابى ئێران (حزب اللە شۆرشِگێڕێ كورد)تان بۆ دامەزرا، مەبەست و مەرام لێى چى بوو؟ كێ هاوكارى دەكردن، چەندێك ئەو حزبەتان پابەند بوو بەئاینى ئیسلامەوە، چیتان بۆكورد دۆزەكەى كرد؟ چەند كەسایەتى شۆڕشگێر و نەیارى رژێمى خومەینیتان لە خانەوە كەرەج و نەغەدە لەدەست ئیمامەكانى شیعە لەمەرگ رزگاركرد؟بێجگە لەوە ئایا پێم ناڵێت كام حزب و لایەنى سیاسى كوردستان سەربەخۆیەو، خاوەنى بڕیارى سیاسى خۆیەتى؟، كامیان هەیە پیاو وجاسوس و نۆكەرى وڵاتێك یان چەند دەوڵەت نەبێت؟من بۆخۆم وا هەست دەكەم كە مەسعود بارزانى، مودیر ناحیەى یان بەڕێوەبەرى فەرمانگەیەكى توركیابێت.چونكە هەرچى بڕیارو راسپاردەیەكى ئەوان هەیە بەو پەڕى دڵسۆزی و بەزیادەوەجێ بەجێى دەكات، بۆیەكێتی نیشتمانیش هەمان شتە، ئەوانیش هاوشێوەى ئێوە، بەبێ حوسن ورەزاى ئێران و ئیتڵاعات، ناتوانێت وەڵامى سڵاوی نەیارێكى بداتەوە، پارتە ئیسلامى وبچوكەكانیش پێویست ناكات باسیان بكەم، چونكە بەشێكیان نۆكەرى نۆكەرانن.ئیدى پێم ناڵێیت كام لایەنە پەرێزى پاكەو نەكەوتۆتە داوى دوژمنان و نەبۆتە سیخوڕیان؟، وائێستا گەڕتان لە كۆنە ئەمیندارى یەكگرتو ئاڵاندوە، گوایە ساڵانێكە مەسعود بارزانى زانیویەتى كە ئەمیندارى كۆنى یەكگرتوو جاسوسە، بەڵام لەبەر یەكریزى كورد پێى باش نەبوە، ئەو مەلەفە ئاشكرا بكرێت وبدرێتە دادگا.
ئەم ماستە نەك موویەك بەڵكو من دەیان تۆپەڵە موى تێدا دەبینم، پێم سەیرە باسى یەكریزى وتەبایى خەمخۆرى مەسعود بارزانى دەكەیت، ئەگەر مەسعود بارزانیمان نەناسیایە و لامان نامۆ بوایە، دەمانگوت ئەم درۆیەت لەراستى دەچێت، چۆن ئێمە تائێستا هەستمان پێنەكردوە كە مەسعود بارزانى ئەوەندە دڵسۆز و خەمخۆرى كوردە، ئەوەتا لەبەر راگرتنى باڵانسى سیاسى و، رێگرتن لە شەڕو ئاشوب و ناكۆكى، نهێنى و تاوانى بەرپرسانى پارتەكانى دیكە، دیزە بەدەرخۆنە دەكات!
نا بەڕێزم وانیە ئەكەر خۆت و هاوبیرانت بەو قسەیە باوەڕدەكەن و شایەتومان دێنن، ئەوا كەسانێك هەیە پێچەوانەو دیوى دوەمى ئەو شتە دەخوێنێتەوە، من كارم بەسەر ئەوەوە نیە كە، سه‌ڵاح الدین بهاالدین جاسوس بوە یان نا، چى كردوە یان نەیكردوە، بەڵكو ئەسڵى مەتڵەبم ئەوەیەكە، ئەمڕۆ پارتى و مەسعود باریان كەوتۆتە لێژى و بەدواى قەرزى كۆن و وتەى رابردودەكەون، تا هەنجەتێك بۆ ئەوە بدۆزنەوە كە فڵان وفیسارلەبەر ئەو هۆیە پێان خۆش نیە، مەسعود ببێتەوە بەسەرۆك.خۆ ئەگەر ئەمیندارى گشتى یەكگرتو كارێكى لەوچەشنەشى كردبێت، ئەوا پارتى ومەسعود بەپلەى یەكەم لێى بەرپرسن، لەبەردوو هۆ، یەكەم: ئەوان نهێنیەكەیان زانیوە، بەڵگەنامەو دۆكیۆمێنتیان لەبەردەستدابووە، كە ئەو پیاوە جاسوس و سیخورە، حیكەمەتەكەى لەچیدایە وا ئێستا هاتۆتەوەبیریان و چەند ساڵە لیێ بێدەنگ بوون؟؟، دووەم: ئەوان ئەمڕۆ بەزۆر وفیل َو تەڵەكە وساختە بونەتە سەركردەو رابەرى كورد، دەبوایە هەر زوو ئەو راستیەیان ئاشكرا بكردایە، ولەسەر ئەوشتە ناوبراویان دادگایى بكردایە، نەك بەم كاتە درەنگەو ئێستا كەوتونەتە خۆ، لەبەر ئەوەىسه‌ڵاح الدین هالدین دانى بەوەداناوە كە مەسعود و پۆستەكەى بەدرێژایى فەرمانڕەواییان هیچ خێریان بۆكورد نەبوە ولەئەداى كارى مەسعود ناڕازیە، ، پارتیش لەهەمبەردا ئەو كارتە بەكاردێنێت، كەئەمەیان بەلاى هەركەسێكەوە گەمەیەكى كۆنە و جگە لە ئەدهەم و سەرانى بنەماڵە كەس باوەڕى پێ ناكات.
ئێستاش دەیڵێمەوە كەمن هەرگیزاو هەرگیز خۆشیم لەسه‌ڵاح الدین و یەكگرتوەكەى نەهاتوە، بۆ ساتێكیش لەسەر هیچ شتێكیان هاوڕا وكۆك نەبوم، چەندین جاریش رەخنەو گلەیم لێكردون نوسینم لەسەریان بڵاوكردۆتەوە. بەڵام كورد دەڵێت پیاو قسەیەكیش بۆ دزبكات، ئەوپیاوەێلاح الدین بهادین، لاى من روسور وسەربەرزە، چونكە نەبیستراوە نەبینراوە خیانەتى لە میللەتەكەى كردبێت، هەرگیز لەسەر دەستى ئەو پیاوە تاكە یەك كورد لەسەر بیروباوەڕى ئازاد و، تەشهیرو رەخنەى لەیەكگرتوو نەكوژراوە و ئازار نەدراوە و زیندانى نەكراوە، بەدرێژایى مێژووى ئەمیندارى یەكگرتو، كارێكى هاوشیوەى 31ى ئاب و، پەلكێشكردنى سوپاى توركیاى نەكردوە بۆ لێدانى كوردانى هاوزمانى خۆى، هیچ كام لەكوڕ و بنەماڵەكەى لە یەكگرتودا بچوكترین پۆسیتان پێ نەدراوە، لەپێناوى ئەوەى ببێتە رابەرى حیزب و بەسەرۆك ناوبانگ دەربكات، ملى براو كەسى خۆى نەشكاندوە لەهەمووى گرنگتر، ئەوەى كەوایكرد لەسەر ئەو بەڕێزە بێمە دەنگ، ئەو هەڵوێستە باشەى بوو، كە لەهەڵبژاردنى پارتەكەى بۆ پۆستى ئەمیندارى، دووبارە خۆى كاندید نەكردوە، خواستى نەریتى بۆماوەیى و، ویراسى لە سیاسەت و حیزبایەتیدا تێك بشكێنێت، پارتى ویەكێتى وسەرجەم لایەنەكانیش رابهێَنێت لەسەر ئەو پڕۆسەیەى كەئێوە پێى دەڵێن دیموكراتى و، هیچ باوەڕیشتان پێى نیە. ئەمەش بووە سەرەتاى رقێك بو ئەو سەكردانەى كە بەكورسەكانیانەوە لكاون پێان خۆشەوە كەمردیشن بە كورسەكانیانەوە لەگۆڕیان بنێن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە