پارتی گۆڕانكاری لهلقهكانیدا ده‌ستپێكردووه
Friday, 25/12/2009, 12:00
پاش سکستهکانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7 و راستکردنه‌وه‌ی باری له‌نگیان به ته‌زویرێکی زۆر له هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و دهۆک که مه‌زه‌نده ده‌کرێت به 300 هه‌زار ده‌نگ ئه‌مه له لایه‌ک و له لایه‌کی دیکه‌وه بۆ جێبه‌جێکردنی رێنماییه‌کانی ده‌زگای ژیته‌م و میت بۆ لابردن و دانانی کۆمه‌لێک به‌رپرسی سه‌ربه‌خۆیان، کۆمه‌ڵێ گۆڕانكاری له به‌رپرسی لقه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌ی بادینان دهكاتو چه‌ند ئاڵوگۆڕێك ئه‌نجامده‌دات.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو لقی پارتی له ئاکری به کوردستانپۆستی راگه‌یاند : راسته له لقه‌که‌ی ئێمه گۆڕانکاریی کراوه ، قادر قه‌چاغ به‌رپرسی په‌یمانگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیرانی پارتی، خراوه‌ته شوێنی عه‌بدولخالق باپیری به‌رپرسی لقی نۆی ئاكرێ، عه‌بدولخالقیش خراوه‌ته شوێنی محه‌مه‌د قاسم (دكتۆر رزگار) به‌رپرسی لقی زاخۆ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ئه‌و گۆڕانكارییانه به‌رپرسی لقه‌كانی شێخان‌و ئامێدیش بگرێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست