کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تیپی سالارو کوردستان تیڤی!!

Monday, 12/10/2009, 12:00


تیپی سالار یه‌کێکه‌ له و تیپانه‌ی که‌ له‌کاتی درووست بوونیدا چه‌ند به‌رهه‌مێکی‌ دیاریی به‌ بینه‌ریی شانۆیی کووردی کردوه‌ جێی شانازییه‌ له‌ ره‌ووتی شانۆیی کوردیدا، که‌ به‌داخه‌وه‌ دواجار وه‌ک هه‌موو تیپه‌کانی تر به‌ هۆیی باردۆخی سیاسی کوردستان شکستی هێناو دابرانی تێدا درووست بوو.
له‌م ساڵانه‌ی دوایدا تیپی سالار که‌وته‌وه چالاکی هونه‌ریی له‌به‌رده‌م بینه‌رانیدا، به‌ڵام جێی داخه‌ که‌ئه‌‌مجاره‌یان ته‌نها بۆ کاریی زۆر کارئه‌کات(زۆرینه‌)!!! جا گرنگ نییه‌ هه‌رکارێ یێت به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ کاربکات !!!‌
بۆهه‌موولایه‌ک ئاشکرایه‌ که‌ تیپی سالار پاره‌یه‌‌کی یه‌کجارزۆریان ڕاسته‌و خۆ له‌ پارتی(نێچیرڤان بارزانی) وه‌رده‌گرن بۆ کاره‌ هونه‌ریه‌کانیان گه‌رچی ‌ ئه‌مه‌ ناهه‌قیکه‌ به‌ رامبه‌ر به‌ کۆیی تیپه‌ هوونه‌رییه‌کانی که‌ ده‌کرێت.!!
ئه‌وه‌ی جێی داخیشه‌ که‌ ئه‌م تیپه‌ خاوه‌ن به‌ ئه‌زموونه‌ کۆمه‌ڵی کاریی لاوازی بی په‌رسیاریی به‌رده‌وام پێشکه‌ش ده‌کات به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌رسه‌لان ده‌رویش که‌ڕۆڵی سه‌ره‌کی ئه‌بینیت به‌ پشتی مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار.‌له‌ دوابه‌رهه‌میاندا (خه‌ره‌نده‌)که‌ له‌ هیچ ڕوویه‌یكدا ئاستی هونه‌ریی تێدانه‌بوو... ئه‌وبراده‌ره‌ ده‌رهێنه‌ره‌(ئه‌رسه‌لان ده‌رویش)دیاره‌ وائه‌زانێ کۆمه‌لێ بێ‌س کۆبکاته‌وه‌ وریزی بکات مه‌شهه دیی بۆدابنێت ئه‌مه‌سیناریۆیه‌یه‌‌!! به‌ تایبه‌ت نووسینی درامه‌که‌شت له‌لایه‌ن کلۆڵێکی بێتوانا ی وه‌ک وێنه‌گری هاویی (عباسی ڤیدیۆوه)‌ بێت !!!
پاشان کاک ده‌روێش کامێرا داگیرسێنیت وو زاویه‌ بگۆرێت ئه‌مه‌ده‌رهێنانه‌ !! که‌ ته‌نها کاریی وێنه‌گر نه‌بێت هیچ ده‌رهێنان له‌کاره‌کانتا ‌به‌ دیناکریت....
کاک ده‌روێش ماوه‌یه‌که‌ خۆت سه‌رقاڵ کردووه‌ به‌ به‌ کاریی ته‌له‌فیزیۆنییه‌وه‌ به‌ڵام دیاره‌ به‌ ئاگانیت که‌ کاریی ته‌له فیزیۆنیی زۆرجیاوازه‌ له وشانۆیه‌یی که‌ تۆخوێندووته‌ وئه‌زموونت تێدا هه‌یه‌ !!
باشتر وایه‌ کاک ده‌روێش بۆ ئه‌وه‌یی چێژیی بینه‌رزیاتر تاڵ نه‌که‌ن له‌ ته‌له‌فیزیۆنه‌کانیان دورنه‌خه‌نه‌وه‌ وتیپی سالار زیاتر سووک نه‌که‌ن ، ئه‌وا ئه‌و بواره‌ بۆ که‌سانێ جێبهێلن که‌‌ شاره‌زان و ئه‌کادمیانن له‌و بواره‌دا....تکایه‌ ده‌سکاریی بابه‌تیی گه‌وره‌یی وه‌ک کێشه‌یی ئافره‌ت له‌ کۆمه‌ڵگایی کوره‌یدا زیاتر نا‌شرین مه‌که‌ن ئه‌وه‌نده‌ت پێئه‌ڵیم که‌ کورد ئه‌ڵێ (چاکی مه‌که‌ با خراپ نه‌بێت)!!، چونکه‌ ده‌رهێنان ته‌نها گیرانه‌وه‌یی بابه‌ته‌که‌ت نیه‌ به‌ڵکوو (رووئییایه)‌ بۆ کاره‌که‌ت که‌ ئه‌مه‌ش له‌ کاره‌کاندا وونه زۆر ساده‌یه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌یی زۆر سلبی ئه‌بێت له‌ کۆمه ڵگادا چونکه‌ ته‌له‌فیزیۆن وه‌ک شانۆ نیه‌ خۆی ئه‌کات به‌ هه‌موو ماڵێکدا ....!!
‌ نامه‌وێت زۆر بڵێم چونکه‌ قسه‌له‌سه‌ر دراماکانت زیاتر لاکاتی دراماکانی
‌پێوویسته‌ !!
به‌رێزانم به‌رپرسان و ئه‌ندامانی تیپی سالار هیوا‌دارم که‌ تیپه‌که‌تان به‌ خۆیاندا بچننه‌وه‌ ، ماده‌م ئه‌و پاره‌ زۆره‌تان له‌به‌رده‌ستایه بۆتان لواوه‌ !!!‌ با هه‌وڵبده‌ن که‌ پسپۆریی ئه‌کادمی بۆ کاره‌ ته‌له‌ فیزیۆنییه‌کانتان بێنن تکایه‌ له‌ئاستی به‌رپرسیاریدابن وه‌ک رابردووتان کاریی سه‌رکه‌وتومان پێشکه‌ش بکه‌ن . ‌
هه‌روه‌ها ده‌بوایه‌ کوردستان تیڤیش وه‌ک ده‌زگایه‌کی تاراده‌یه‌ک هونه‌ریی هاوکاری کاریی بێسه‌ربن و لاواز نه‌بێت پاشان له‌ جه‌ژندا بۆ بینه‌ران پێشکه‌شی بکات،.به‌س ئه‌ویش دیاره کارێ یان که‌سێ حزب له‌پشتیه‌وه‌ بێت کوردستان تیڤی بۆی نیه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر بکا‌ت چونکه‌ خۆیان ده‌زگێ‌یه‌کی حزبین پێش ئه‌وه‌ی هونه‌ری بن!! ئه‌ویش به‌داخه‌وه‌.

/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە