کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لەنیوان ئەلەند مەحوى و نیعمە عبدالسادە

Thursday, 21/08/2014, 12:00

2108 بینراوە


ئەمجارەش گۆڕان فاولى كرد و خۆى خستە گێژاوێكەوە كە رووى خۆى هێندەى دیكە سپیكرد. بەم كارەى ئەوەى سەلماند كە حزبایەتى و دڵسۆزى بۆ گۆڕان و گردەكە، لەپێش هەموو شتێكەوەیە. ئەوەى لە رووداوەكانى 17 شوباتدا بەردى چاكى وەشاندبێت، ئەوەى زۆرتر هوتافى كێشابێت، ئەوە لە پێشترە بۆ پلە وپۆست و دامەزراندن.


ئەوەتا ئەو نووسراوەى وەزیرەكەى گۆڕان هەموانى تووشى شۆك كرد، كاتێك بینیمان هەڵسوراوێكى گۆڕان، دەرچووى ناوەندى، بەپلەى بەڕێوەبەرى تەفیزى دابمەزرێت، كە ئەوە بۆخۆى كوفرى ئیدارى و وەزیفیە، گەورەترین سوكایەتى و بێ رێزییە بە سیستەمى حوكمڕانى كوردستان و بن پێخستنى هەموو یاسا و رێساكانە، ئەگەر هەر لایەنێك بوایە بەدەر لەگۆڕان، ئێستا ئەبووە بابەت و پرسى گەرمى كەى ئێن ئێن و ماڵپەرى سبەی و مێدیاكانی.
قیروسیا لەوەى كە لە نێو ئەو هەموو هەزاران دەرچوو و خاوەن بڕوانامەیەدا، لەبەر خاترى خاتران و بەتەزكیەى حزب و ئەملا و لا ئەو كەسە دامەزراوە، بەڵام ئەو كەسە و ئەو پۆستە جیاوازیان ئاسمان ورێسمانە،(حساباتى خیتامى و سجل موازنە و وئیراد وئیداع و , قید تسویل و میزان مراجعە و دفتر ئوستاز و....) نەك لێى نازانێت بەڵكو تەقەى سەرى دێت، لەبەر ئەوەى ئەو زانیاریانە لە سەروخوێندنى ناوەندییەوەیە، لە ئامادەیى بازرگانى و پەیمانگا و زانكۆ دەخوێنرێت. ئیدى حیكمەت چىیە لەدیاریكردنى كردنى ئەو زاتە؟ ئەگەر بەهانەیان وەكو باس دەكرێت ئەوەیە كە ئەو شوێنە ئەبێت كەسێك بیبات بەڕێوە متمانەدار و سەربەگۆڕان و كاكى وەزیر بێت، ئەوا شتێكى گاڵتە جارە، تۆ بڵێى لەناو ئەو گۆڕانە زل و زەبەلاحەیا كەسێك نەبێت خاوەنى بڕوانامەى لەو بەرزتر بێت؟ یان بزوتنەوەكە لەوناحیەوە سیقەى بەكەس نى یە. ئەوەش بەهەرحاڵ، پلەى بەڕێوەبەرى تەفیزى پێدراوە،كە ئەو پلەیە بەهیچ شێوەیەك بۆ ئەو بڕوانامەیە نابێت و، ئەبێت ئەوكەسە لانى كەم هەڵگرى دبلۆم بێت و،شارەزایی و ئەزمونى لە حەڤدە ساڵ بەرەو ژووربێت، بەڵام وەك بینیتان كاكى بەڕێوەبەر یەك رۆژیش خزمەتى نەبووە،خۆ ئەگەر خزمەتى گردەكەشى بۆ حساب دەكەن ،دیسان عومرى گۆڕان و تەمەنى نایەنەوە یەك. لەوانەش سەیرتر كاكى تازە بەڕێوەبەر منەت بەسەر خەڵكدا دەكات و بەو كارە ناڕازییە، دەڵێت ئەگەر بەراوردى موچەى گردەكەو ئێستام بكەن، كەموچەى ئێستاى بێ دەرماڵە(948) هەزارە ،مەغدورم و لەوێ موچەكەم دووقات بوو، ئەمەش بۆخۆى دان پیانانێكى دیكەى خۆیانە كە دەیانگوت گۆران موچە نادات،گۆرانخوازان خۆبەخشن.كەچى بۆ قیسمێك رۆن رژاوە، بۆزۆرێكیش فریودان.
جا بابێمە سەر ئەسڵى ناونیشانى نوسینەكەم . ئەم كارەى بزوتنەوەى گۆڕان رێك و رەوان عەینەن پلە بەخشینەوە ناونیشانەكانى سەردەمى بەعسمان بیردێنێتەوە. بەندە ساڵى هەشتاكان لەناوەندى برایەتى كوڕان لەشارى سلێمانى خویندكار بووم، مامۆستایەكى عەرەبمان هەبوو بەناوى(نیعمە عبدالسادە) بەرپرسى اتحاد تەڵەبە بوو، كەسێكى نەفام و نەخوێنەوار بێ سەروبەر بوو، ئەسڵ عەرەبى ناسریە بوو، هیچى لە ژیان و رۆشنبیرى، تەنانەت هەڵسو كەوت وقسەكردن و پۆشینى جل وبەرگ و پیڵاویش نەئەزانى(لەوانەبوو كە سەدام ئەیوت فێرى پێلاو لەپێكردنمان كردن) دەرس و دەور پەرەوەردە ئەم شتانە لاى گاڵتەو درۆ بوو، هەموژیانى هەر خەریكى شوانى وچەكدارى بوو، بەهۆى دڵسۆزى بۆ حزبى بەعس كاركردن لەگەڵیان كرابوو بە مامۆستا، بەڵام چونكە نەخوێنەوار بوو،كردوبیان بەمامۆستاى وێنە،جا لەوێنەشى نەئەزانى ، لەهەموژیانیا فڵچەى بۆیاخى پێلاو نەبێت هیچ فڵچەیەكى ترىبەكار نەهینابوو، ناوى دوو وێنەكێش،یان تێكەڵكردنى دوو رەنگ یان دوو موستەڵەحى فەنى نەئەزانى،هەر كە ئەهاتە دەرسەوە ئەیوت یەڵا رەسمم بۆبكەن، رەسمیش ئەبوایە رەسمى قادسیەو جەیشى عروبە بێت،كێ زیاتر بەشان وباڵى سەدام و جیشى عێراقدا هەلێ بیاییە، ئەوە نمرەى باشتربو،سەربارى وانە وتنەوەكەى لەپاڵیشەوە خەریكى ئیش و كارى حزب بوو،بەزۆر خوێندكارى ئەكرد بەبەعسى و ئیتیحادى ،زۆرێكمان لەسەر ئەو توندو تیژیە یان خۆمان نەقڵ كرد ،زۆرێكیش هەر وازیان لەمەكتەب هێنا.جا ئەم كارەى برادەرانى بزوتنەوەى گۆڕان و، دامەزراندنى ئەو زاتە رێك گەڕاندمیەوەبۆ ئەو سەردەم وكاتە،كەكەسى نەخوێنەوار بەفەرمانى حزب لەوەزیفەى حكومیدا ئەكرێت بەشت.. ئەترسم ئەویش بەهەمان شێوە و رەفتارى نیعمە عبدالسادە بكەوێتە ویزەى فەرمانبەرەكان، بە زۆرى زۆردراى بارگاویان بكات و ، بەپێدانى موكافەئەو و موخەێەێات و شتى لابەلا. بیان كات بە ئەندامى گردەكە. یان وەك باسدەكرێت، سەرجەم مەعلومات داتاو زانیاریەكانى (عەلى حەمە ساڵى زمانى ژمارەكان) موڵكى ئەمبوون ئەو پێى دەدان، ئەترسم دەسەڵات هاوشێوەى حاسیبەكەى گۆڕان، لەژێر تەئیسرى حەزرەتى پارەدا ئەم حاسیبە شكاوەش، بەدەردى ئەو بەڕێزە بەرن و بەو پلەو پارەیە بێدەنگى بكەن ، دەمى كلۆم بدەن.
لەهەمووى ناخۆشتر لاى من نازناوەكەیەتى، كە هەڵگرى نازناوى گەورە و بەرزو پیرۆزى (مەحوى) یە .تكا دەكەم لەو جەنابە،كە بۆ بەنەمرى مانەوەى ئەو نازناوەى مەحوى پایە بەرز، یان دەستبەردارى ئەو پۆستە تازەیە بێت، ،یان ئەو نازناوە جوان و بەهادارە لەخۆى بكاتەوە ،چونكە ئێمە هەمیشە مەحویمان بەحەزرەت ولوتكە ناسیوە، تاوانە لەبەر خاترى پۆست و بڕێك پارە و، وابەستە بوون بە حزبەوە ،غەدر و ناهەقى لەو كەڵە شاعیرە بكەیت و، مێژووى جوان و شوهرەت و ناوبانگى بكەیتە قوربانى پلە و پۆست.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)